حافز عەبدولرەحمان
حافز عەبدولرەحمان (بە عەرەبی:حافظ عبد الرحمن) مۆسیقاژەنێکی سوودانیە، چاڵاکیە هونەریەکانی پەیوەستن بە ئامێری فلووت،یەکێکە لەو مۆسیقاژەنانەی کەلەسەر ئاستی جیهانی ناسراوە.چەندین کۆنسێرتی لەپاریس و شارەکانی تری ئەورووپا گێڕاوە،ئەڵمانەکان بە بلیمەتەمۆسیقیەکەی ئەفریقا بانگی دەکەن.ئاواز و مۆسیقاکەی وەک مۆسیقای وێنەیی لەلایەن چەندین کەناڵی ڕاگەیاندنی جیهانیەوە بەکارهاتووە وەک کەناڵی (BBC) و دەنگی ئەمریکا (VOA) مۆنتی کارلۆ (MCD)، هەروەها چەندین پارچە میوزیکی لەسەر شانۆی کەنەدی لە واشنتۆن پێشکەش کردووە،سەرجەم هونەرەکەی ڕەنگدانەوە و گێڕانەوەی ژیانی تایبەتی خۆیەتی[١].
حافز عەبدولرەحمان | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٥٢ نایلا |
نیشتەجێی | دارفۆر |
نەتەوە | عەرەب |
ناوەکانی تر | بەهرەمەندەی ئەفریقا |
پیشە | مۆسیقاژەن شمشاڵ |
چالاکبوون | ١٩٨٤ |
ئایین | ئیسلام |
حافز لە شاری نایلا لە پایتەختی باشوری دارفور لەدایکبووە و لە تەمەنێکی زوودا بە بەکارهێنانی شمشاڵ دەستی بە ژەنین کردووە، پاشان بۆ پاڵپشتی کردن و پەرەپێدانی بەهرەکەی ڕووی لە زانکۆی سوودان کردووە لە شاری خەرتوم[٢].بۆیەکەم جار لە ١٩٨١ لەسەر شاشەی تەلەفزیۆن یەکەم پارچەی (بەندەری کۆن) وەک لۆگۆی بەرنامەی "دینکا بنگا" بەکار هاتووە، کە لە تەلەفزیۆن و ڕادیۆی ئوم دەرمان خۆی ناساند و لەلایەن محەممەد سلێمان سەرۆکی ئەوکاتی سوودان بانگهێشت دەکرێت و ڕادەسپێردرێت بۆ پەرەپێدانی مۆسیقای سوودان و بڕوانامەی شانازی ماستەری لەبواری میوزیک پێ دەبەخشێت[٣]. یەکێکە لەپارچە مۆسیقا بەناوبانگەکانی (الأيام الخالدة) ەیە، کە لەلایەن فڕۆشگای ئەلیکترۆنی ئەمازۆن - ی ئەمریکاوە لەسەر ئاستی جیهان دابەشکرا[٤].
تاوەکو ئێستا پتر لە ٨١ پارچەمۆسیقای لەسەر شمشاڵ داهێناوە بە هەموو جۆرەکانیەوە ، لەوانە " تا ئەو کاتەی یەکتر دەبینین " ، ( چرپە هیواکان ) ، ( لە نێوان یادکردنەوە و ڕیتمی شاخ ) ، لە ڕێگەی ئامێری شمشاڵەوە هەوڵ دەدات تا بە سۆزە زگماکییەکەی پیاوی سودانی بگات و بە مۆسیقاژەنێکی خاوەن کولتوورێکی فراوان و کارامەیەکی بەرچاو لە ڕەوانبێژیدا دەربکەوێت هەربۆیە لە ژمارەیەک کۆڕوکۆمەڵەی عەرەبی و نێودەوڵەتیدا نوێنەرایەتی سودانی کردووە[٥].
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Home Page | الشرق الأوسط". web.archive.org. 2019-04-04. Retrieved 2021-05-28.
- ^ "Wayback Machine". web.archive.org. 2019-12-18. Retrieved 2021-05-28.
- ^ "Wayback Machine". web.archive.org. 2019-12-15. Retrieved 2021-05-28.
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 28ی Mayی 2021.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
(help); Unknown parameter|بەستەری شکاو=
ignored (help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help) ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ المضواحي, الخرطوم: عمر (2010-11-12). ""فلوت السودان" يحلم بعولمة تراثه". Watanksa (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-28.