بەخێربێیت

بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Gejeluk!
 

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بەھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٨٩٣ وتار و ١٦٧ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
  ویکیپیدیای کوردیی باکووری   ویکیپیدیای کوردیی باشووری   ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:  

  ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی   پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

 

Haryad Xasraw وتووێژ ‏٠٨:٢٨، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

سپاسکردن

سڵاوت لێ بێت، زۆر خۆشحاڵم کە دەبینم بە شێوەیەکی زۆر جوان ھەڵە ڕێنووسی و ڕێزمانییەکانی وتارەکان چاک دەکەیتەوە. کە ١٠٠ دەستکاریت ئەنجام دا، ئەوا دەتوانیت تووڵامراز بەکاربێنیت. ھەر پرسیارێکیشت ھەبوو، لە پرسگا یان لە پەڕەی لێدوانەکەم بپرسە. زۆر سپاس و بەھیوای بەردەوامی! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٨، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

پۆلەکان

سڵاو بەرێز @Husen watching زۆر سپاس بۆ نووسینی وتار لە ویکیپیدیا زۆر خۆشحاڵ بووم بە بەشدارییە بەبەھاکانی بەڕێزتان، دەتوانن گرنگی بە پۆلەکانمان بدەن لە وتارانەی کە دروستی دەکەن؟   زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٧:٠٤، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بێ گومان خاتوو @Sakura emad ھەوڵدەدەم وتارەکان بە بێ کەم و کوڕی بڵاوبکەمەوە. سوپاس بۆ خەمخۆریتان. Husen watching (لێدوان) ‏٠٩:٥٣، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Husen watching ئەتوانی سوود لەم سکرێپتە وەربگریت کە سوودبەخشە بۆ وەرگێرانی لینک لە ویکیەک بۆ ویکییەکی تر، بۆ زۆر شت سوودی لێ وەردەگیرێت (دیاریکردنی پۆل، بەستەر، دەروازە)   زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٠:٥٠، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ئامێر

سڵاو کاک حوسێن. ئامێر مەکینە نییە، مەکینەش ئەگرێتەوە بەڵام ئامێر ئەتوانێ مەکینە نەبێ، وەک کەوچک، گۆچان و .... ئامێر ھەمان ئامرازە. سپاس. -Aza (لێدوان) ‏٠٦:٣٧، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Aza دەتوانیت پێناسەیەکی ئامێرم بۆ بکەیت؟ و بەرامبەر چ وشەیەکی ئینگلیزییە؟ یا ھەر زمانێکی تر کە دەیزانیت، چونکە لە چەندین سەرچاوە ھاتووە ئامێر بەرامبەر "Machine" بەکارھاتووە. لەگەڵ ڕێز. Husen watching (لێدوان) ‏٠٩:٤٩، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

پێم وایە ئامێر بۆ tool باشە. بەڵام دیومە بۆ آلة ی عەرەبی لە فەرھەنگەکاندا ئامێریان داناوە. ئەگەر پێت باشە تا ئامێر بکەینە پەڕەیەکی ڕوونکردنەوە کە لینکی تیا بێ بۆ ئامراز و مەکینە. -Aza (لێدوان) ‏١٥:٣٥، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

یان شتێکی تر، ئەگەر مەکینە بەرامبەر Machine بێ و ئامرازیش بەرامبەر Tool بێ، ئەی بۆ ئامێر بۆ Device بە کارنەیەت؟ هیچ وشەیەکم بۆی نەبیستووە هەمووی هەر جیهازی عەرەبی بەکاردێنێ تۆش شتێک بێژە. گێژەڵووک (لێدوان) ‏٢٠:٤١، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

دەستکاریکردنی وتارەکان

سڵاو بەرێز @Gejeluk تکایە بە ئازایەوە دەستکاری پەڕەکانی ویکیپیدیا بکە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٣٢، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانێک بۆ تۆ!

  نیشانی سەرەکی
سپاس بۆ چاکسازی و بەسەرداچوونەوەی وتارەکانی ویکیپیدیا بەتایبەتی وتارە نوێیەکان، و بەشدارییەکانت ستایشکراون 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:١٦، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سوپاس @Sakura emad من بچووکی نێوتانم، و سوپاسی ڕێنوێنییەکانیشت دەکەم زۆر یارمەتیدەرم بوون. گێژەڵووک (لێدوان) ‏١٠:١٩، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بەپێچەوانەوە ھیچم نەکردووە، پێم باش بوو مافی بەسەرداچوونەوەکەر یان پاسدەر وەربگریت چیدەڵێیت؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٣٥، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەر ناشزانم چییشن، بەس بۆ نا! ئەگەر بە شایەنمی دەزانی. گێژەڵووک (لێدوان) ‏١٣:٠٤، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەردووکی ئەو کارانەیە کە ئێستا تۆ دەیکەی. بەسەرداچوونەوەی وتارەکان 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٠٧، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵام ئەوکاتە بە شێوەیەکی تەکنیکی دەسەڵاتت دەبێت وتارەکان بپشکنی و بەسەریان دا بچیتەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٥١، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر چاکە کەواتە سێنپای، چۆن وەریانبگرم؟ گێژەڵووک (لێدوان) ‏١٠:٢٩، ٣١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
 : سەرەتا پێویستە بزانم کامە مافت پێ باشە بۆ پاسدەر بڕوانە ویکیپیدیا:پاسدان بۆ بەسەرداچوونەوەکەر بڕوانە ویکیپیدیا:بەسەرداچوونەوەی_دەستکارییە_ھەڵواسراوەکان کام لەم مافانەت پێ گوونجاوە دوای خوێندنەوەی ئاگادارم بکەوە کە ئامادەیت بۆ وەرگرتنی مافەکە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٠٦، ٣١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەستەکەم ئەوەی یەکەم واتە مافی پاسدەر گونجاوتربێ بۆم، بۆیە ئەوەیان ھەڵەبژێرم. گێژەڵووک (لێدوان) ‏١٩:٢٤، ٣١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
ئایا ئامادەیت؟ ئەگەر ئامادەیت تکایە وەڵامی ھەر یەکێک لەم پرسیارانە بدەوە:
پاسدان شتێکی زۆر گرنگە بۆ ھێشتنەوەی زانستنامەکە و بەرز ڕاگرتنی ھەربۆیە:
  • تکایە ھیچ وتارێک بە شێوەیەکی تەکنیکی پاس مەدە تا ئەوکاتەی شایەنی پاسدان دەبێت
  • ئەو وتارانەی کاری لەسەر دەکەیت و پێداچوونەوەی بۆ دەکەیت، بەڵام ھێشتا پێویستی بە پێداچوونەوەی زیاترە نابێت پاس بدرێن
وە پێشنیار دەکەم ئەم سکرێپتە بەکار بێنیت بۆ زیادکردنی پۆل بۆ ئەو وتارە نوێیانەی پۆلیان نییە
وە ھەموو وتارە نوێییەکانی لەلایەن بەکارھێنەرە نوێیەکانەوە درووست دەکرێت دێتە بەشی تایبەت:پەڕە نوێکان کە چویتە بەشەکە وەک ئەوەی وێنەکە دەبینی لەوێدا کرتە لەسەر "دەستکارییە پشکێنراوەکان بشارەوە" بکە، ئەمە وادەکات سەرجەم ئەم وتارانە بشارێتەوە کە پاس دراون و تەنھا ئەو وتارانە نیشان بدات کە ھێشتا بە شێوەیەکی تەکنیکی پاس نەدراون.
 
🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:٠٩، ٣١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سەرەتا ببوورە بۆ درەنگ وەڵامدانەوە خوێندنم دەستیپێکردۆتەوە بۆیە کەمێک سەرقاڵبووم.
پاشان ھەر چۆنێک تۆ دەیڵێی ھەوڵ دەدەم پابەندیی گشت ڕێساکان بم و بەرپرسیارێتیی ئەم کارە ھەڵبگرم، ئامادەم بۆ وەرگرتنی و سوپاس بۆ سکرێپتەکەش. گێژەڵووک (لێدوان) ‏٢٣:٢٨، ٣ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بێگوومان خوێندن لە پێش ھەمووشتێکە، بەھیوای سەرکەوتن. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٥:٥٠، ٤ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

لەبەرئەوەی سوپاست کردم

  Gejeluk، تۆ سپاسی یەک لە دوایین دەستکارییەکانی منت کرد، منیش بە دڵێکی پڕھەست پێت دەڵێم...
 شایەنی نییە!
ئەوە خۆشحاڵییە، و ھیوادارم چێژێکی زۆر ببینیت لەکاتی دەستکاریکردنی ئەم ئینسایکلۆپیدیایە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٥، ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
شەرمەزارت کردم، و جارێکی دیکەش سوپاست دەکەم لە باشترکردنی وتارەکەم، ھەر ھەبن. گێژەڵووک (لێدوان) ‏٢٠:٥٨، ١٩ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پێشنیار

سڵاو،

تکایە ئەمە مەکە: بە [[زمان]]: ناو

ئەمە بکە: {{بە زمان|ناو}}

ئەگەر داڕێژەکە بەردەست بوو. سپاس. — ڕۆژ ‏١٦:٥٠، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بە چاوان، بەڵام دەکرێ بزانم چ پرسگرێک دروست دەکا ئەگەر بەکاری نەھێنم؟ گێژەڵووک (لێدوان) ‏١٩:٢٥، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Gejeluk: دەتوانی بەکاری نەھێنی بەڵام داڕێژەکان بۆ یارمەتیدان و باشترکردنی ویکیپیدیا دانراون بەبەکارھێنانی داڕێژە فەرمییەکان کوالێتی وتارەکان بەرز دەبێتەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٣٢، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk: ئەگەر بەکاری نەهێنیت، بەناڕاستەوخۆیی ڕێ لە پێشکەوتن و گشتگیربوونی ویکیپیدیا دەگریت. — ڕۆژ ‏١٩:٤٥، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
کەوایە ئیدی بەکاری دەھێنم، سپاس بۆ ھەردووکتان. گێژەڵووک (لێدوان) ‏٠٩:١٨، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

مافی پاسدەری خۆگەڕ

 
ماف

سڵاو Gejeluk، لەبەر دروستکردنی ١٥ وتاری بەسوود کە ھیچیان دووچاری سڕینەوە نەھاتوونە (بڕوانە ئێرە)، پەیرەوکردنی ڕێساکانی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی لە دەقەکانتدا و چاکسازیکردن لە ھەڵە ڕێنووسییەکانی وتارەکانی تردا، و بەردەوامبوون لە دروستکردنی ئەو وتارانەی کە لەگەڵ سیاسەتەکان و ڕێساکان دەگونجێن، دەمەوێت پێت ڕاگەیەنم کە مافی پاسدەری خۆگەڕ بۆ ھەژمارەکەت زیاد کرا. ئەم تایبەتمەندییە ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر دەستکارییەکانت نابێت، بەڵکوو تەنیا بە مەبەستی ئاسانکردنی کارەکانی پاسدەرانی پەڕە نوێکان بۆ ھەژمارەکەت زیاد کراوە. بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر مافی پاسدەری خۆگەڕ، بنۆڕە ویکیپیدیا:پاسدەری خۆگەڕ. زۆر سپاس بۆ خزمەتەکەت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٥٧، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سپاس، ھیوادارم جێی متمانەتان بم. گێژەڵووک (لێدوان) ‏١١:٣٢، ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سەرخستنی ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی

سڵاو، لەبەرئەوەی شێوازی ڕێنووستان لە ویکیپیدیا زۆر ڕێکوپێکە، ئێوەم بە گونجاو زانی تا بۆ سەرخستنی ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی بانگهێشتتان بکەم. ھەوڵێک ھەیە کە ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی دروست بکرێت. بۆ ئەمەش پەڕەیەکی ڕێنمایی (بڕوانە incubator:Help:Wt/ckb/ڕێنماییی سەرەتایی بۆ دروستکردنی ویکیفەرھەنگ) دروست کراوە. پێشتر چەند جارێک ئەم ھەوڵە دراوە، بەڵام لەبەر کەمیی ژمارەی بەکارھێنەران، سەرکەوتوو نەبووە. گەر ئەم جارە بەشدارییەکی باش ھەبێت، ئەوا دۆمەینی تایبەت بە خۆی (ckb.wiktionary.org) دابین دەکرێت. گەر دەتانەوێت بەشداری بکەن، ئەوا تکایە سەرەتا ڕێنمایییەکان بخوێننەوە. گەر ھەر پرسیارێکیشتان ھەبوو، ئەوا تکایە ھەر لێرە بانگم بکە و پرسیارەکانت بکە. ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی پێویستی بە بەشدارییەکانی تۆیە! زۆر سوپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٦، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بەخۆشحاڵییەوە بەشدار دەبم، چەند وتارێکم دروست کردوون، گەر کاتت ھەبوو چاوێکیان پێ بخشێنە. گێژەڵووک وتووێژ🪐 ‏١٣:١٣، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
ئای ڕەحمەت، زۆر زۆر پێخۆشحاڵ بووم کە بەدەممانەوە ھاتی! ناوەڕۆکەکانیان بۆ ئەم ئاستەی ئێستا زۆر زۆریشە. ئیشەڵڵا وردەوردە و بە ھاوکاریی یەکتری لە بەرھەمەکەشی دەخۆین. لەگەڵ ئەوپەڕی سپاسی دووبارەی ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٨، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

مافی پاسدەر

سڵاو بەڕێزم پێتان چۆنە مافی پاسدەر تاقی بکەنەوە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٤٤، ١٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بۆ نا، دەبێ کوێ واژوو بکەم؟ گێژەڵووک وتووێژ🪐 ‏٢٢:٠٥، ١٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەر لێرە پێویست بە شوێنی تر ناکات پەڕەکە بخوێنەوە و نیشانی بدە کە زانیاریت ھەیە لەسەر چۆنییەتی کارکردنی لێرە بۆ ماوەیەکی کاتی پێتی ئەدەم دواتر دەبێتە ھەمیشەیی گەر زانیاری زۆرت لەسەر کارپێکردنی مافەکە نیشان دا 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٣٠، ١٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
پەڕەکەم بەجوانی خوێندەوە، ھەست دەکەم ئامادەم بۆ وەرگرتنی گەر خواستتان لەسەری بێ. گێژەڵووک وتووێژ🪐 ‏٢٢:٥٤، ١٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە