ویکیپیدیا:دیوەخان (پێشنیارەکان)


دوایین لێدوان: ١ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Aram لە بابەتی بارکردنی پەڕگەکان


 سیاسەت تەکنیکی پێشنیارەکان جۆراوجۆر 
پێشنیار و بیرۆکە نوێکان لێرەدا وتووێژیان لەسەر دەکرێ. بەر لە دانانی پێشنیار:
« وتووێژە کۆنترەکان، ١، ٢، ٣، ٤، ٥
بازدان بۆ سەرەوە
بازدان بۆ خوارەوە


لۆگۆی نوێ

 
لۆگۆی پێشنیارکراو

سڵاو، پێم وابێت کاتی ھاتووە لۆگۆی ویکی کوردی نوێ بکەینەوە. یەکەم بۆ وشەی encyclopedia زانستنامە و زانیارینامە پێشنیار کراون، دووەمیش ئەو فۆنتە ناشرینە لابەرین. فۆنتەکانی بەکارم ھێناون لەم وێنەیەی لای چەپ ئازادن. ◂  ئێپین  ‏١٧:٥٩، ٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بۆ وشەی «Encyclopedia» نازانم لە ڕۆژھەڵات چ وشەیەک دەڵێن، بەڵام پێم خۆشە بکرێتە «زانستنامە». بۆ فۆنتەکەش، ھەر ئەوەی ئێستا(Amiri)م پێ جوانە. جارێ وەڵامی یەکجاری نانووسم و ڕەنگە دواتر قسەیەکی تری لێ بکەمەوە. زۆریش بۆم گرنگ نییە ئەمەی ئێستا بێت یان لۆگۆی پێشنیارکراو بێت. کۆمەڵگە چیی وت، با ئەوە بێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢٨، ٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەوەشم لەبیر چوو کە لێرە داوای زیادکردنی لۆگۆمان بۆ شێوازی مۆبایل کردووە. گەر بڕیارە لۆگۆی ئێستای دیسکتۆپ بگۆڕدرێت، با زوو داوکارییەکەی ئەولاش چاک بکەین و ئیشەکە نەبێتە دوو ئیش. کاک @Épine: من بە پێویستی دەزانم کە ئەم بەشە بۆ ئاگادارییەکان زیاد بکەین. حاڵەتەکە فریاکەوتنە! چی دەڵێیت؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥٣، ٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو کاک @Aram، تکایە زیادی بکەن و ئەو زەحمەتە بکێشن، زۆر سوپاس. ◂  ئێپین  ‏٠٨:٠٤، ٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک ئێپین منیش ئەم ویست باسی ئەوە بکەم ئەم لۆگۆیە بگۆڕن. بەس ئەم لۆگۆیەم ھێناوە بە فۆنتێکی جوان بزانە چۆنە؟ پێشتریش ئەم پەڕگەیەم بەو فۆنتە نووسیووەتەوە.
 
لۆگۆی نوێ
ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٠٨:١٦، ٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine:   کرا. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥٧، ٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو منیش زانستنامە بە گونجاوتر دەزانم وەک لەم دوورو درێژەی ئێستا ھەیە «ئینسکلۆپیدیا»، بۆ فۆنتەکەش گەر فۆنتی ئەدۆب ئەرەبیک تۆخەکەی(Bold) بەکاربێت زۆر شاز و جوانترە.
ئەمەش نموونەی فۆنتەکە:
https://www.kurdfonts.com/ku/font-info/975 GoRaN909 (لێدوان) ‏٠٠:٤٢، ١١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram: @Épine: @-Haryad: پیرۆزە، بەڕاستی جوانە. تکایە ھی ئێرەش بگۆڕن و نوێی بکنەوە. سوپاس AGH (وتووێژ📝) ‏١٤:٢٢، ٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

من ھیچ لەگەڵ فۆنتی amiri نیم. زۆر ناشرین و کۆنە. فۆنتیش بۆ پیتی و ئەلفوبێی عەرەبی ھیچی جوان نییە، خۆزگە ئێمەش بە لاتینی دەماننووسی. ئەم سیستمی نووسینەی ئێستامان زۆری کێشە ھەیە. ◂  ئێپین  ‏٢٠:٠٩، ٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سەبارەت بە گۆرینی لۆگۆ وابزانم پێویستمان بەکاتی زیاتر و نموونەی زیاترە، دەکرێت چەند نموونەیەکی دیکەش پێشکەش بکرێت ئەو کات بژاردەکان باشتر دەبێت. سەبارەت بە زانستنامە نازانم تا چەند دەگونجێت بەڵام من ھێشتا ھەر ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد م پی جوانترە Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٩:٣١، ١٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستخۆشی لە ھەموو لایەک. وەک خۆم لەگەڵ بە کوردیکردنی "ئینسایکڵۆپیدیا" ھەم، بەڵام فۆنتی وێنە پێشنیارکراوەکەم بەدڵ نییە، ڕەقوتەقە و گۆشەی زۆرە؛ ھەروەھا ڕازی بەوەش نیم لۆگۆکە بەدرخانی بێت. سپاس Keenîî (لێدوان) ‏٢٣:١٢، ١٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
چەند ساڵێک لەمەوبەر وتووێژمان لەسەر ئەوە کرد، منیش ئەو کات پێشنیارێکی وام کردبوو. باش بوو ئەو کات کاک ئاسۆ ڕوونی کردەوە کە ناتوانین ئەو فۆنتانە بەکاربێنین کە ئازاد نین. ئەو دوو فۆنتەی لەو دوو لۆگۆیە بەکارھاتوون، ھیچیان ئازاد نین و بەنایاسایی لە ئینتەرنێت بڵاوکراونەتەوە. یەکیان ھی دیزاینەرێکی ھۆڵەندییە و ئەوەی دیکەش فۆنتی کەناڵی ئەلجەزیرەیە. تەنیا دەتوانین کەڵک لەو فۆنتانە وەربگرین کە بە مۆڵەتی ئازاد بڵاوکرابنەوە، لەو فۆنتە ئازادانەی ھەشن ڕەنگە ئەوەی ئێستا (Amiri) لە ھەموویان باشتر بێت بۆ نووسینی کوردی. سەبارەت بە وشەی ئینسایکڵۆپیدیا، چەند ساڵە کە لێرە بەکارھاتووە جێی خۆی گرتووە و بەرامبەر کوردییەکانیش کە پێشنیار کراون تەواو مانای وشەکە ناگەیەنن. سەرچیا‏١١:٠١، ١١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
نوێکردنەوەیان لە ئێستادا شتێکی گونجاو و باشە، با ئەو گفتووگۆیە بەردەوام بێت و بەکاربەران زیاتر بیروبۆچوونی خۆیان بنووسن و پێشنیاری گۆڕینەکە بدەن، ناکرێ و پێم باش نییە بە شێوەیەکی خێرا ئەو کارە ئەنجامبدرێ. شەهید (لێدوان) ‏١٣:٥٣، ١٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ھاوڕێیان پێم باش بوو، دەنگدانێک دروست بکرێت. تێیدا ڕای خۆتان لەم بەشەدا بڵێن. سەبارەت بە لۆگۆی نوێی ویکیپیدیا. لەگەڵ سپاسی ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٥:٤١، ١٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@-Haryad: بابەتەکە جارێ وتووێژ ھەڵدەگرێ و بە دەنگدان حەل ناکرێت (لەبەرەوە لام برد). ئێستا ھەمووانیش ڕازی بن، کە فۆنتەکە مۆڵەتی ئازادی نەبوو سەر ناگرێت. بۆیە باشترە جارێ قسە بکرێت و دواتر گەر پێویست بوو دەنگ بدرێت. سەرچیا‏١١:٢٧، ١٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
نازانم ئاخۆ لێرە دەتوانین بە ئەنجام بگەین یان نا چونکە ھیشتا پێشنیاری دیکە نەخراوەتە ڕوو. بەڵام ھەرچییەک بێت من ڕێز لە ڕای زۆرینە دەگرم Kurd2021 (لێدوان) ‏١٢:٠١، ١٤ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
جا کە دەنگی لەسەردرا سەر نەگرێت ئەمە مانای تیا نییە.@Épine مەسەلەکە یەکلایی بکەرەوە تا گەرماوگەرمە با دوا نەخرێت، دوای چەن مانگێک باسەکە بکرێتەوە. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٠٨:٣٩، ٢٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو، لەبارەی گۆڕاکناکاری لۆگۆ من پێم باشە کەوا فۆنتی سەربەست بەکاربهێنرێت، نەوەك فۆنتە ئامادەکراو یاخود گۆڕدراوەکان. بۆ ووشەی ( ویکیپیدیا ) من پێمباشە لەجیاتی ( زانستنامە ) ووشەی ( زانیارینامە )بەکاربهێنرێت، چونکە ووشەی ( زانست ) چەند زانستێکە لەخۆی دەگرێت و مەرجە بۆ بە زانستبوونی شتێك کە لە ویکیپیدیایە واتا : بەشی " هونەر - ژیاننامە - تەکنەلۆژیا ..هتد ناگرێتەوە، بەڵام ( زانیاری بۆی هەیە هەمووی بگرێتەوە ). --Ahmad Abdullah Hartaly (لێدوان) ‏٠٠:٤١، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
من ئەمەوێ سەرەتا بغانم بەجێی وشەی ئینسایکڵۆپیدیا بەشداربووان چ وشەیەک پێشنیار دەکەن و چییان پێ باشە؟ ◂  ئێپین  ‏٢١:٠٤، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
کاکە ژیار، سەرەتا سەبارەت بە لۆگۆکەوە بدوێین، ھێشتا لەسەر ئەوە کۆکنین! ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٤:٤٣، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو، من پێشنیازی ئەم سێ لۆگەیە دەکەم کە هەرسێکیان بە فۆنتەکانی گووگڵ دروستکراون کە فۆنتی ئازادن و بەڕای من لەوەی ئێستا جوانترن کە بە فۆنتی Amiri دروستکراوە. هیوادارم ئێوەیش ڕای خۆتان بڵێن

Kurdian (لێدوان) ‏١٤:١٣، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

یەکەم دانيم پێ باشە. ◂  ئێپین  ‏١٩:٤٠، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
وەکوو خۆم دووەم و سێیەم دانەم پێ باش و جوانترە، چونکە ئەوەی یەکەم جیاوازییەکی وای نییە لەگەڵ ئەوەی ئێستا. ‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ‏٠٧:١٠، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بارکردنی پەڕگەکان

پێشنیاری ئەوە دەکەم لەکاتی بارکردنی پەڕگەی نائازاددا لەجیاتی بوونی {{ھۆکاری بەکارھێنانی نائازاد}}، پێڕستێکی ھەڵبژاردن ھەبێت کە تێیدا جۆرە جیاوازەکانی داڕێژەی ھۆکاری بەکارھێنانی نائازادی تێدابێت وەک پۆستەر، بەرگی ئەلبوم، و ھتد… و لەگەڵیدا ڕێنماییی بەکارھێنانی لەگەڵدا بێت چونکە زۆر پەڕگە ھەن کە بە داڕێژەی ھەڵەوە بارکراون. ھەڵبەست (لێدوان) ‏١٧:١٤، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

پێشنیارێکی زۆر باشە، لەگەڵم بەڵام ئەبێت ھەموو ئەو داڕێژانەی کە ھێشتا دروست نەکراون، دروست بکرێن. ‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ‏٠٧:٠٤، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو@-Haryad:، ھەنگاوێکی بچووکم ناوە، بەس کاتم زۆر بۆی نەبووە بۆیە، دەمبوسێکم لێی داوە تا ئەرشیڤ نەکرێت. ھەڵبەت ئاگام لە سەرجەم داواکانی کاک @Halbast1: ھەیە و گەر شتێک لە دەسەڵاتم ھەبووبێت، دەبموسێکم لێی داوە تا زوو ئەرشیڤ نەکرێت. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٥، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو لە تۆش کاکە Aram، ئەو داڕێژانە پێویستن بەڕاستی، تا زووتریش دروستکرێن باشترە. بۆ نەبوونی کاتیش ئەزانم و ئاگادارم کە ئەم ماوە مەجالت نییە. زۆر سپاس بۆ بەدەمەوە ھاتنت، ماندوو نەبیت! ‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ‏١٥:٣٢، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@-Haryad: گەر ئێوە دەتوانن، داڕێژەکان دروست بکەن و ئەوە کێشەکە نییە. دەبێت سکریپتی بۆ دروست بکەین؛ ھەنگاوێکم ناوە، بەس کاری ماوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٢٦، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
کێشەم نییە، بەڵام با بزانم لەکوێوە دەست پێ بکەم؛ ئەوەی کارت تیا کردووە بیبینم. ‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ‏١٦:٤٦، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@-Haryad: جارێ ھیچێ وا نییە تا پیشانتان بدەم. ئێوە ئەو داڕێژانەی کە زۆر بەکاردێن دروست بکەن. گەر نا ھیچ مەکەن تا خۆم دێمە سەر وەختییەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٠٤، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرا سڵاو @Halbast1: و @-Haryad: سپاس بۆ خوا لە کۆتاییدا سکریپتێکمان دروست کرد کە ئێستا دەتوانیت داڕێژەی خوازراوت بەکاربێنیت. ھەڵبەتە بە تەنیا ئەستەم بوو بۆیە بەکارھێنەر:NguoiDungKhongDinhDanh یارمەتیی داین و کۆدەکانی بۆمان پوختتر کرد، و زۆر سوپاسی دەکەین. لە ئێستادا وەک تاقیکردنەوە تەنیا داڕێژەکەی پێشتر و دانەیەکی ترمان داناوە. ھەر کە بەڵگەنامەی بەکارھێنانی داڕێژەکانی تریش دروست کران، ئەوانی تریش زیاد دەکەین. لە ئێستادا تا پەنجا داڕێژە قبوڵ دەکات و وا بزانم ژمارەی داڕێژەکانیشمان ناگاتە ئەوەندە. ببوورن کە داواکە ئەوەندە کاتی پێ چوو. سوپاس بۆ خۆڕاگریتان! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٤٤، ٣ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

مافی گوێزەرەوەی ویکی (Transwiki Importer)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو بەرێزان پێویستم بە مافی گوێزەرەوەی ویکی ھەیە بۆ ئەوەی بتوانم پەڕە تایبەتەکانی وەک (داڕێژە، مۆدیوول، ھتد) لە ویکیپیدیاکانی تر بگوازمەوە ویکیپیدیای کوردی پێشوو تر (لێرە لە دیوەخان) داوای مافەکەم کرد بەشێوەی کاتی لە مێتا مافەکەیان بۆ چالاک کردم، ئێستا ماوەی مافەکە بەسەرچووە

بۆ ماوەی سێ مانگ داوای مافی گوێزەرەوەی ویکی دەکەم   زۆر سوپاس!

  پشتگیری

  دژایەتی

لێدوان

مافەکە یارمەتی بەکارھێنەر دەدات تا پەڕەکان لە ویکییەک بۆ ویکیەکی تر بگوازێتەوە، بۆ ئەوانەی ئەیانەوێت کارەکانی پێشووم ببینن لە ماوەی ڕابردوو سەیری (لۆگی ھاوردن) بکەن —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٨:٥٧، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو وەڵامێک تکایە، پێویستم بە بیروبۆچوونی ئێوە ھەیە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٢٤، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرا مافەکە پەسەندکرا. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٤٧، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


سەندنەوەی مافی بەڕێوەبەرایەتی و دابینکردنی بۆ بەکارھێنەری چالاکتر

سڵاو لە بەڕێوەبەران @Aza:، @Pirehelokan:، @Serchia:، @Kushared: و @Calak: وێڕای ئەوەی کە ھەموو جۆرە بەشدارییەک لەم ویکییە جێگای ڕێزە، بەڵام ئاشکرایە کە دەبێت بەڕێوەبەران لەوانی تر چالاکتر بن یانیش ھیچ نەبێت کردەوەی بەڕێوەبەرییان ھەبێت. تا ئێستا ئەوەی ھەرچیی کردبێت، من دەستخۆشیی لێ دەکەم، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢١ کەمترین کار لەلایەن بەڕێوەبەرانەوە کراوە و ساڵێکی زۆر زۆر لاواز و کەم چالاکی بوو بۆ بەڕێوەبەران. من خۆم شاھێدی ئەوەم و حەز دەکەم ڕاشکاوانە قسە بکەم کە (بە خۆشمەوە) مەبەستم ھەر ٦ بەڕێوەبەرەکەیە زۆر ناچالاک بووین. تەنیا کاک Kusharedی لێ دەرچێ کە چەند بەشدارییەکی زۆر جیاوازی کرد وەک ئاڵنگاریی ١٠٠ وتار (لە ٢٠١٩) و نووسینی کۆمەڵێک وتار بۆ کەسایەتییە ژنەکان و دروستکردنی کۆمەڵێک وتاری باش و ھەڵبژێردراو، کە من لێرەدا باسی کردەوەی بەڕێوەبەری دەکەم، بەڵام ھەر حەزم کرد ئەو چەند کارە نابەڕێوەبەرییانەی Kushared باس بکەم. با درێژەی نەدەمێ و بۆیە ھاتم ئەم بەشەم دروست کرد تا بڵێم تکایە بەبێ ھیچ زویر بوونێک ھەر کام لە بەڕێوەبەرانی ئێستا، توانایان نەماوە و کاتیان نییە، ئەوا باشترە دەستبەرداری مافەکەیان ببن. جا حەز دەکەم بە وتووێژەوە کێ کار بە دەسەڵاتەکەی ناکات یانیش کات و توانای بەڕێوەبردنی نییە یان نەماوە، ئەوا باشترە دەستبەرداری مافەکەی بێت. بەپێی کردارە بەڕێوەبەرییەکانی ساڵی ٢٠٢١، من وەک خۆم دامناوە کە کاک Aza واز لە مافەکەی بێنێت و تکاشم وایە کە زویر نەبێت، بەڵام کردەوە بەڕێوەبەرییەکانیان ئاماژە بەوە دەکەن کە کاک Aza تەنیا ٩ کردەوەی بەڕێوەبەری کردووە کە ڕێژەیەکی زۆر کەمە بۆ بەڕێوەبەرێکی ئەم پڕۆژەیە. بەخوا حەز دەکەم ئێستا کاک Aza بێت و بڵێت بۆت دەسەلمێنم کە تۆ ھەڵەیت و ئەمساڵ (٢٠٢٢) بۆتی دەسەلمێنم کە دەتوانم چی بکەم. وەک جێگرەوەی کاک Aza، من خۆم داوا دەکەم کە @Sakura emad: و @Épine: خۆیان بۆ بەڕێوەبەری بپاڵێون چونکە بەڕاستی پێویستمان پێیانە. ئیتر گەر کەسێک پێشنیار دەکات کەسێکی تر دەستبەرداری مافی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بێت، با لێرە پێشنیاری بکات. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٧، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ڕاستە. پێویستمان بە دەست و پەنجەی نوێ ھەیە. من خۆم پێشتر گوتوومە و ئیستەش دەڵێم ناتوانم وەک جاران کات دابنێم. بۆیە دەتوانم دەست بکێشمەوە. پێشتریش ئەو پێشنیارەم دا، بەڵام ھاوڕێیان پێیان باش نەبوو و گوتیان تەنیا بە مەرجێک باشە بەکارھێنەری چالاک و بەئەزموون جێم بگرێتەوە. ئەگەر ئیستەش ڕاتان وەھایە (و چون سیاسەتێکی ویکیپیدیا نیە بڵێ چەند بەڕێوەبەرمان ببێت) با بەڕێوەبەرەکان بمێننەوە و کەسی تازە زیاد بکەین. ئەگەریش پێویستە کەس لابچێ من لادەچم. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٤٨، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
جارێکیش پێشنیارم دا شووشە جێم بگرێتەوە، بەڵام گوتی کاتی نیە. ساکوورا و ئێپین باشن ئەگەر خۆیان تاقەتیان بێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٤٩، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە


کاک ئارام چەن ساڵ لەمەو بەر من وتم ئیتر بەڕێوەبەری ناکەم و تەنانەت چووم و داخوازیشم تۆمار کرد بەڵام ھاوڕێیان پیان پاک کردمەوە و وتیان جارێ وا باشترە ژمارەی بەڕێوەبەران کەم نەبێ. دوای ئەوە بڕیارم دا ئیتر کاری بەڕێوەبەرانە نەکەم. ھەر چەن پێش ئەوەش ھەر زۆر کەم ئەمکرد. ئێستاش دووبارە ئامادەم واز لە مافی بەڕێوەبەری بێنم و ھیچ کێشە نییە. -Aza (لێدوان) ‏٠٤:٠٧، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو، ئەمە لەڕاستیدا سیاسەتە و پێشتر کۆمەڵگە بە یەکدەنگی قبووڵیان کردووە: ئەتوانیت بەبێ ئاگادارکردنەوە یان وتووێژ یان داواکردن لە بەڕێوەبەران واز لەو مافە بێنن، لە مێتا داواکاری پێشکەش بکەیت و ئاماژە بە سیاسەتەکە بدەیت و خۆیان مافەکە دەسەننەوە. 🤷🏻‍♂️ کەمی چالاکی بەڕێوەبەرایەتی هەر وا مامەڵەی لەگەڵ ئەکرێت. دڵنیام کەس زویر نابێ لەوە، هێشتا دەتوانن بەشدارییان هەبێ هەمووان بەبێ ئەو مافەش. منیش ساکورام پێ باشە، منیش ئەگەر زانیم ئەتوانم کاتی بۆ دابین بکەم وەک جاران، بیرێکی لێ ئەکەمەوە.—◂  ئێپین  ‏١٤:١٦، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
پار دەرفەتی باشداریم کەمتر بوو، بەڵام پێم وایە دەتوانم تا کاتێکی درێژتر کارە بەڕێوەبەرییەکان بکەم. ھەبوونی زۆر بەڕێوەبەر کێشە نییە، بەس کە چالاکییەکانی زۆر کەم بن، ڕەنگە باشتر بێت لیستەکە بچووکتر بکرێت. لێرەش ھاوڕای کاک ئارامم کە بەشدارییەکی کاک ئازا بایی پێویست نەبوون لە کارە بەڕێوەبەراییەکان، و پێشم باشە ساکورا خۆی بپاڵێوێت. سەرچیا‏٢٠:٠٧، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پێشتر منیش کۆمەڵیک تیبینینم لەسەر کەم چالاکی بەشێکی بەڕێوبەران هەبوو وە لە ماوەکانی ڕابردوو بەڕێزان هەریاد و ساکورا ئامادەی خۆیان نیشان دابوو بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاتی ببنە بەرێوبەر و مافی بەرێوبەرییان پێ بدرێت بەڵام دەنگی پێویستیان نەهێنا و زیاتریش هەر بەڕێوبەران دژیان بوون ، لەکاتێکدا بەشی زۆری بەرێوبەران بە شێوەیەک لە شێوەکان ناچالاکن بۆیە پێویستمان بەو کەسانەیە کە دەتوانن زیاتر کاتی خۆیان بۆ ئەم بەشەی ویکیپیدیا تەرخان دەکەن . بەشبەحاڵی خۆم سوپاس و پێزانینم هەیە بۆ ئەو بەڕێوبەرانی بە شێوەیەکی دڵسۆزانە کاتی خۆیان بۆ خزمەتی ویکیپیدیایی کوردی تەرخان کرد و کردووە جێگای شانازین وە هیوادارم بەردەوام بن و لەدەوڵەمەند کردنی ناوەڕۆکی وتارەکان و لە نوسینی وتاری باش و هەڵبژێردراو ڕۆلی کاریگەرتان هەبێت . بۆیە دەکرێت ئەو کەسانەی ئارەزووی دەکەن خۆیان بەربژێر بکەن . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٤:٠٤، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بۆ ئەمساڵ لەگەڵ ئەوەدام گۆڕانکاریی بکرێت و کەسی نوێ بێنە پێشەوە. پشتگیریی ساکورا دەکەم کە خۆی بپاڵێوێت بەهۆی چالاکییە باشەکانی لە ماوەی ڕابردوو و هاندانی بەڕێوبەران و ئەندامان کە زیاتر چالاکی بنوێنن. Kushared (لێدوان) ‏١٨:٢٩، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو بەڕێزان زۆر سپاس بۆ کردنەوەی باسێک کە من لە ماوەی پێشووتر کردبوومەوە بۆ ئەوەی ویکییەکە بەرەو پێشەوە بچێت و کەموکوورییەکان کەمتر بن و Improvementـەکان زیاتر بن، قسەکانم درێژ ناکەمەوە ھەر بە ھۆکارەکانی ماوەی ڕابردوو کە لە دیوەخان باسم کرد (یەک، دوو) دەمەوێت لەسەر ھەمان ئامانج بەردەوام بم و دووبارە پاڵاوتنێک بکەمەوە بەڵام ئەمجارە بەشێوەیەکی کاتی داوای مافەکە ناکەم بەڵکو ھەمیشەیی   زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٨:٣٧، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سپاس بۆ ھەموو ئەوانەی کە لەم بەشە بەشدار بوون. پێشەکی سپاسی کاک @Aza: دەکەم کە لای ئاسایی بوو دەستبەرداری مافەکەی ببێت ھەرچەندە پێشم ناخۆش بوو، بەڵام ئەوە بۆ ئەو و ویکیپیدیاش باشترە. لێرە داواکەمان بۆ کاک Aza پێشکەش کرد و بەمزووانە وەڵاممان دەدەنەوە. زۆر سپاس بۆ ئەو خزمەتەی کە تا ئێستا لەژێر مافی بەڕێوەبەری کردووتانە! ھیوادارم ڕۆژێک بێت دووبارە داوای بەڕێوەبەری پێشکەش بکەنەوە و بە وزەیەکی زۆرترەوە بێنەوە مەیدان. کاک @Pirehelokan: زۆر سپاس بۆ گەورەیییەکەت، بەڵام من پێم باشترە جارێ ئێوە بمێننەوە و ئەوەتا کەسیش داوای نەکرد کە ئێوە لاچن. ئێستا نەک ھەر تۆ بەڵکوو، ھیچ کام لە بەڕێوەبەران وەک پێشتر کاتیان بۆ ویکیپیدیا نەماوە، بەڵام بۆ ئێستا ئەو گۆڕانکارییە بەسە بۆ ئێمە و ئێوە جارێ بمێننەوە. ھیوادارم شووشە خانیش (گەر جارجاریش بێت) سەرێک بداتەوە. کاک @Épine: دەزانم دەمانتوانی بەبێ ئاگادارکردنەوە ئەو کارەمان بکردایە، بەڵام ھەر حەزم کرد بەبێ ئاگادارکردنەوە، ئەوە نەکەین. وا دیارە @Sakura emad: پەسەندی کردووە کە داواکاری پێشکەش بکات و ھیوادارم ئێوەش کاتتان ھەبێت و دووبارە خۆتان بپاڵێونەوە. ئیتر سپاسی برادەرانی تریش دەکەم کە بەشدار بوون. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٧، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک ئازایش دەی توانی وەک ئێوە وتارەکان تاگباران بکا و پۆلی بەتاڵ چاک بکا و ژمارەی دەستکارییەکان و کردەوەکانی زیاتر بکردبایە! ویکیپیدیای کوردی ئەو کاتە کاول بوو ئێوە ھاتن بۆ زیادکردنی ژمارەی دەستکاریەکانتان تەواوی وتارەکانتان تاگباران کرد. دڵنیا بن تاقە یەک دەستکاریی ئەو ھەزار دەستکاریی پڕوپووچی ئێوە دەژێ!
کاک ئازا یا ھەر کەسی تر بەڕێوەبەڕ بێ یا نەبێ جێگای ئێوەی لێژ نەکردووە. لە پەڕەی بەڕێوەبەرایەتی Sakuraشدا نووسیم بەو کارانەتان کەستان لە ویکیپیدیادا نەھێشت. تا ئێستا ویکیپیدیا دەربەست و بە قۆنترات لە دەست ئێوەدا بووە دەمەوێ بزانم چیتان بۆ ویکیپیدیا کردووە؟ کاک ئازا یان من و کەسانی تر پێشی ئێوەیان گرتبوو کە نەتان توانی خزمەت بە پرۆژەکە بکەن؟! ئێمەی ناچالاک بەرپرسی شکستی ئەم پرۆژەیە بووین یان ئێوەی چالاک؟! ئێستاش ھەمووتان ببنە بەڕێوەبەر بزانم تا ئێستا چیتان کردووە لەمە بەولاوە چی دەکەن! بەس بە بڕوای من گەورەترین خزمەتتان ئەوەیە دەست لەم تاگ و تاگبازی و سیاسەتبازییانەتان ھەڵ بگرن بەشکم دوو بەکارھێنەر بە پرۆژەکە زیاد بێ و ویکیپیدیا بتوانێ ھەناسەیەک بکێشێ! سپاس.-- چالاک وتووێژ ‏٠٠:٣٢، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک @Calak: زۆرکردنی ژمارەی دەستکاری چییە تا بێتە ناو باسەکەوە؟ بەکارھێنەر ھەیە ملیۆنێ دەستکاریی کردووە. ئێستاش کە من نزیکەی ٤٥٬٠٠٠ دەستکاریم کردووە، ناگەمە چارەکێکی کارەکانی Kushared. ئێستا شووشە خان لەجیاتیی من وەڵامی بایەیتەوە، دەزانی چیی پێ دەوتی؟ دەیوت ویکیپیدیا بردنەوەی تێدا نییە. بەخوا ھەوەسی زۆرکردنی ژمارەی دەستکاریمان ھەبێ، ڕێگا زۆرە بۆ ئەوە. ئێستاش من خۆم دەیان تاقیکردنەوە بە یەک دەستکاری دەکەم. ئەی بۆچی باسی ئەوە ناکەن کە وتاری چ کورت چ درێژ بە یەک دەستکاری بڵاو دەکەینەوە لەکاتێکا ئەتوانین سەدان دەستکاریی تێدا بکەین. کاکە گیان دەمانتوانی ئەسڵەن کاک ئازا ئاگاداریش نەکەینەوە و بەبێدەنگی مافەکەی لێ وەرگرینەوە، بەس ئەوەی کە ھاتووینە و پێیمان وتووە و ڕای خۆیمان وەرگرتووە بۆ ئێوە بەس نییە؟ ئەوەتا خۆی وتوویەتی من کاری بەڕێوەبەری ناکەم. کاک @Aza: توخوا خۆتان بێن دوو قسە بکەن. چیمان بۆ ویکیپیدیا کردووە؟! بەڕاستی پێم زوڵمە وەڵامی ئەو پرسیارەتان بدەمەوە. دیارە کە لێرە نەبوونە تا بزانن چیمان کردووە. پڕۆژەکە ئەو کاتە شکست دەھێنێ کە چوار لێدوانی تری ئاوا بدەن! بەڕێوەبەری بووەتە شتێک وەک بڵێی شەڕ لەسەر میرات دەکەین. چ خۆشییەکی تێدایە؟ تەنیا کارت بۆ زیاد دەبێت! گەر لە ویکیپیدیا بن، دەزانن کە وەک فیدایی لێرە کارمان کردووە و دەشزانی کە چیمان کردووە، بەڵام بەداخەوە ئێوە قینتان لە کەسێک ھەڵگرت، ناتوانن ئاوێک بەو ئاگرەی ناختان بکەن! کۆتا قسەشم ئەوەیە کە گەر بێتو ئەو لێدوانە ڕەقانەتان وا بکەن کە ساکوورا ئێرە بەجێ بێڵێ، دوای ئەو من یەکەم کەس دەبم کە ئێرەتان بۆ چۆڵ بکەم و بزانم دوای ئێمە دەتوانن چی بکەن و چۆن بەڕێوەی ببەن! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٢٤، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سەرەتا زۆر سپاسی چالاکی و خزمەتی ھەردوو بەڕێز @Aram و @Calak دەکەم، بەڕێز @Calak چۆن تۆ لە ڕابردوو خزمەتێکی باشت کردووە، ئاواش بەڕێز @Aram لە ساڵەکانی دوایی کە دەست بەکار دەبێت نەوەستاوە و بەدەم داواکارییە پێویستییەکان و خزمەتکردنەوە بووە، بەڕاستی ناتوانن خزمەت و ماندووبوونیان بخەنە ژێر پرسیارەوە، ئەو سێ نیشانەیەی لە ٢٠٢١ بەرێز ئارام وەری گرت لەژێر ناونیشانی "بەڕێوەبەرایەتی ساڵی 2021" بەسە و بەڵگەیە بۆ ئەوەی بزانین چەن ماندوو بووە و چەن کاتی تەرخان کردووە بۆ ئێرە،
وە جگە لەوەش ھەر بەکارھێنەرێک لێرە بەڕێوەبەر بێت یان بەکارھێنەری تر، ناتوانێت بڵێت من ئەوەنە خزمەتەم کردووە یان من خزمەتم لەتۆ زیاترە تۆ کە لێرە بەشداری دەکەیت ڕەزامەندی لەوەی ھەموو بەشدارییەکانت دەبەخشیت بە ویکیپیدیا و مووڵکی خۆت نییە و مووڵکی ھەمووانە: (بڕوانە مەرجی بەکارھێنان، لە دامەزراوەی ویکیمدیاوە): ئەوە مانای ئەوەیە تۆ بەشدارییەکانت و زیرەکی و لێھاتوویت ناکەیتە پێوەر بۆ ئەوەی ڕەخنە لەوانی تر بگریت یان ستاندارد دروست بکەیت بەتەواوی ڕەتکراوەتەوە لە ویکیپیدیا، و لە بەڕێوەبەرێک ئەم شتانە چاوەڕوان ناکرێت (بڕوانە: ویکیپیدیا:بەڕێوەبەران، ھەڵسوکەوتی چاوەڕوانکراو) ( یان زیرەکی و دەسەڵات و زانیارییەکانی بەکاربێنێت بۆ ڕەوایی دان بە قسە و بیروراکانی خۆی (سێیەم یاسای ڕێکخراوی ویکیمیدیا، ژمارەی 3.2)، یان ھەراسانکردن و سووکاییەتی کردن بەبەکارھێنەران کە لەگەڵ من کردت لێرە و لە کاندید بوونەکەم (سێیەم یاسای رێکخراوی ویکیمیدا بە گشتی) 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٢٩، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
چالاک تۆ ئێستا ژەهراویترین کەسی ناو ئەم کۆمەڵگەیەیت. کە شتێک پەیوەندی بە بەڕێزتانەوە نییە، پێویست ناکا چەک و تفەنگ هەڵگرن و پەلاماری خەڵکی بدەن. زۆر زۆر ناشارستانییە هەڵوێستتان، هیوادارم ڕایبگرن و واز بێنن لە بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە گرژییە لەبەر ئەوەی خۆتان ناڕازین. ◂  ئێپین  ‏٠٠:٢٣، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بەگشتی لەگەڵ ڕەخنەکانی کاک چالاکم، بەڵام لەگەڵ شێوازی دەربڕینیان نیم. ئەوانەش کە چوون بە ڕای من بەپرسیارەتیی چوونیان لە پلەی یەکەما لە ئەستۆی خۆیانە، نەئەبوو ئاوا زوو بتۆرێن و ئێرە جێ بێڵن. بڕیاری خۆیان بووە. قسە و باس و دەمەقڕە ھەر ئەبێ. -Aza (لێدوان) ‏١١:١٢، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەرشیڤ کردنی داواکردنی مافەکان

کرا:

پڕۆژەکە تەواو بوو 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٣١، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو بەرێزان بەشی داواکاری مافەکانی ویکیپیدیا زۆر بووە و ئێستا بە پێویستی دەزانم کە داواکارییە کۆنەکان ئەرشیڤ بکرێن، ئەویش بەم شێوەیە داواکارییەکان پۆلێن دەبن بۆ دوو جۆر سەرکەوتووەکان و سەرکەوتوو نەبووەکان ھەروەک ویکیی ئینگلیزی (Wikipedia:Requests_for_permissions/Archive) پێشووتر لێرە (لێدوانی ویکیپیدیا:داواکردنی مافەکان/بارکەر) ئەم گفتووگۆیەم کردۆتەوە، بەڵام بەھۆی خراپی تەندروستیم نەمتوانیوە بەردەوامی بە کارەکە بدەم ئەوکات، لە ئێستادا ئامادەیم تێدایە بۆیە داوا دەکەم داواکارییەکان ئەرشیڤ بکەین سپاس بۆ بەشداریتان 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٣٠، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

  دژایەتی

  پشتگیری

  1.   لەگەڵ – بیکە و بژیت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٥، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
  2.   لەگەڵ بەڵێ، پێویستە بۆ مانەوەیان. گەر شتێکم پێ کرا بانگم بکە. ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ‏١٤:٤٣، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

لێدوانەکان

سپاس 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٣٠، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

  لەژێر کاردایە... 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٤٥، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرا سپاس بۆ بەشدارییەکانتان 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٣٠، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.