یەکەم شەپۆلی فێمێنیزم

یەکەم شەپۆلی فێمێنیزم چالاکییەکی فێمێنیستی بوو کە لە نێوان سەدەی ١٩ و سەرەتای سەدەی ٢٠ دەستی بە چالاکییەکانی کرد چالاکییەکە جەختی لەسەر دابینکردنی مافی دەنگدان و خاوەندارییەتیکردن دەکردەوە بۆ ژنان.

یەکەم شەپۆلەکە بۆ جەنگان بوو بۆ ھێزی سیاسی ژنان و بۆ نایەکسانییە فەرمییەکان لە وڵات

کات دەستکاری

جوڵانەوەکانی دەستەبەرکەرانی ماف زووتر و پێش سەدەی ٢٠ بوونیان ھەبوە سایمۆن دێ بیڤۆر لە کتێبەکەی بەناوی "جێندەری دووەم، " نووسییەتی کەوا یەکەم ژن دەستی دابێتە قەلەم بۆ بەرگریکردن لە جێندەرەکەی کرستین دێ پیزان بووە لە سەدەی ١٥ی زاینی. دوای ئەو فێمێنیستەکانی تر وەکوو[١] «ھێنریچ کۆرنێلوس ئەگریپا و مۆدێستا دی» لە سەدەی ١٦ کاریان کردووە.[١] و ماری دێ جارن و ئان برادستریت و فرانچۆس پۆلیان لە ١٦٧٣ دەرکەوتوون کە بەرگری لە یەکسانی جێندەری بکەن.

پەروەردە دەستکاری

 
لویس[بەستەری مردوو] لەگەل ژنەکانی تر لە ١٩٣٥ کە لە ڕۆژنامەکانی دەستیان نوسراوە ژنی فەڕەنسی پێویستە دەنگبدات

پەروەردە لەنێوان ژنە سویسرییەکان زۆر گرنگ بووە لەکاتی جوڵانەوەکە زۆر بە گرنگیان زانیوە ژنانی سویسری گرنگی خۆیان بزانن و ناسنامەی خۆیان بناسن و بزانن کە ئامانجی ئەوان لە ژیان تەنھا مناڵ بەخێوکردن نییە، جوڵانەوەکە گرنگی زۆر بەگرنگی زانیوە کە ژنان بچنە قوتابخانە و ھانی ژنانی داوە خۆیان تۆماربکەن لە قوتابخانە.[١] سیاسەتی مافی خوێندن دوای مافی دەنگدان ھاتە بوون کە ژنان مافیان ھەیە لە ھەڵبژاردنەکان دەنگ بدەن مافەکە بە یاسایی کرا لە ١٩٧١، لە سالی ١٩٦٠کان لە بەریتانیا کاتێک باس دەھاتە خوێندنی باڵا ژنان ڕێژەی دەگمەن کەمترینیان بەردەکەوت.

بەپێی وڵات دەستکاری

ئوستراڵیا دەستکاری

لە ١٨٨٢، ڕۆس سکۆت ھەفتانە لە ساڵۆن یەکتر بینینی ئەنجام ئەدا لەڕێگەی ئەم یەکتربینانەوە لەنێوان کەسانی سیاسەتمەدار و دادوەران و چاکسازیخوازان، شاعیران، نوسران، ناوبانگی پەیدا کرد کە دواتر کۆمەڵەی ژنانی خۆڕاگری دامەزراند لە ١٨٩١

کەنەدا دەستکاری

یەکەمی شەپلی فێمێنیزم لە کەنەدا لە کۆتایییەکانی سەدەی ١٩ بوو لەسەرەتاکانی سەدەی ٢٠ جوڵانەوەکە دەستی بە بڵاوکردنەوەی وشیاری کرد، سەرەتا بە گورپێکی بچووک و دواتر کۆمەڵگایەک

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب Schneir, Miram, 1972 (1994). Feminism: The Essential Historical Writings. Vintage Books. p. xiv. ISBN 978-0-679-75381-0.{{cite book}}: CS1 maint: numeric names: پێرستی نووسەران (link)