یەکێتیی نەتەوەییی ئێزیدی

(لە یەکێتیی نەتەوەییی یەزیدیەوە ڕەوانە کراوە)

یەکێتیی نەتەوەییی ئێزیدی لە ساڵی ١٩٨٩ لە ئەرمەنستان دامەزراوە. ڕێکخراوێکە کە لەبوارەکانی ڕۆشەنبیری و فێرکاری لە ئەرمینیا ھاوکاری ڕێنمایی بە ئێزیدییەکان دەبەخشێت. سەرۆکی یەکێتییەکە عەزیز تامۆیانە ھەروەھا خدر حاجیان جێگرێتی.

یەکێتیی نەتەوەییی ئێزیدی
ناوی ئینگلیزیYezidi National Union, ULE
سەرۆکعەزیز تامۆیان
جێگری سەرۆکخدر حاجیان
دامەزراندن١٩٨٩
شوێنی سیاسیمافەکانی ئێزیدییەکانی ئەرمەنستان

ئامانجەکان دەستکاری

ئامانجی یەکێتیی نەتەوەییی یەزیدی، پەرەپێدان و لێکتێگەیشتنی نێوان ئێزیدییەکان و ئەرمەنییەکان، ھاوکاریەکانی جۆربەجۆر لە ھەریەک لە بوارەکانی فێرکاری و پاڵپشتی و بژێوی ئێزیدییەکان لە سەرانسەری ئەرمینیا، ئاشنایەتیی پتر لەبارەی زێدی ڕەسەنی ئێزیدییەکان و ڕەسەنایەتیی ئێزیدییەکانی ئەرمینیا و ئێزیدییانی ھەموو جیھان، پەرەپێدانی کەلتور و نیشتمانی مێژوویی ئێزیدییەکان، نەھێشتنی نەخوێندەواری لەنێوان ئێزیدییەکان. بەشداریان لە چالاکییە مرۆییەکان، کردنەوە و سەرپەرشتیکردنی کۆنگرە و دانیشتن و کۆبونەوە سەربەخۆ و گشتگیرەکانی پەیوەندیدار بە ئێزیدیەکان، بەرێوەبردنی ئاھەنگ و بۆنە ئایینییەکان و یادکردنەوەی ڕووداوەکان و ھاوکاریکردنی ڕێکخراوە نێودەولەتیەکان.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری