یەکێتیی شارستانی یان یەکگرتنی شارستانی (بە ئینگلیزی: Civil Union) یان (بە ئینگلیزی: Registered Partnership) بە جورێک لە هاوسەری ناوی دەبەن کە ماف و ئەرکەکانی هاوسەرەکان لە بەراوردکردن لەگەڵ هاوسەرگیری یان ژن و مێڕدایەتیدا کەمترە. ئەم جۆرە جووتبوونە هەندێک جاریش بە ناوی هاوبەشی فەرمی دەناسرێ. ڕادەی مافگەل و ئەو خاڵەباشانەی کە یاسای یەکێتیی شارستانی بۆ هاوسەری دیاری دەکا لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی تر جیاوازە. بۆ نموونە لە نیوزیلاند شتێک نزیک بە تەواوی ماف و خاڵەباشەکانی هاوسەری لە یاسای یەکێتیی شارستانیدا دیاری کراوە. لە بەرانبەردا کۆماری چیک خاڵەباشگەلێکی زۆر کەمتری بۆ ئەو جووتانە کە دەچنە ناو یەکێتیی شارستانییەو لە بەراوردکردن لەگەڵ هاوسەریدا دابین دەکا. دانمارک ئەوەڵین وڵاتێک بوو کە لەوێ لە ساڵی ۱۹۸۹ ئەم یاسایەی بە مەبەستی دابینکردنی مافەکانی هاوڕەگەزخوازەکان، خاڵەباشەکان و ئەرکگەلێکی وەکوو هاوسەریخوازی لەگەڵ ڕەگەزی بەرانبەر پەسەندکرا. لە هەندێک لە وڵاتانە وەکوو ئوروگوای و فەڕانسە و نیوزیلاند، ئەوانەیش وا لەگەڵ ڕەگەزی بەرانبەردا جووت بوون دەتوانن بە جێگای هاوسەری واردی یەکێتی شارستانی بن کە هاوسەریێتی ناشەرعیشی پێ دەڵێن . ئەمڕۆکە لە دەیان وڵاتدا ، یەکێتی شارستانی بۆ هاوڕەگەزخوازەکان و ڕەگەزی بەرانبەرخوازەکان ڕێگەپێدراوە.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری