یوونیکۆد ستاندارێکە بۆ ئاسانکاری تا کۆدی تایبەت دابنرێ بۆ ھەموو نووسەکان (characters) وا بەکار دەھێنرێن بۆ نووسینی زمانەکانی دنیا.

ئەم ستانداردە لە کۆددانانی ١٦ بیتی کەڵک وەردەگرێ کە بۆ پتر لە ٦٥.٠٠٠ نووسە characters جێگە دابین دەکا. گەرچی ٦٥.٠٠٠ نووسە بۆ کۆددانانی زۆربەی نووسەکان وا لە زمانە گرنگەکانی دنیادا بەکار دەبرێن بەسە، یوونیکۆد و ISO ١٠٦٤٦ شێوەیەکی بەربڵاویان بە ناوی UTF-١٦ پێک ھێناوە کە ئەگەری زێدەکردنی نزیکەی یەک میلیۆن نووسەی تریش پێک دێنێ. ئەم بەربڵاوییە تێروتەسەلە تەواوی نووسەکانی جیھان، تەنانەت ھەموو خەتەکانی چاخەکانی دێرێن و مێژینەش بە تەواوی لەبەر د‌ەگرێتەوە. یوونیکۆد بۆ تەواوی نووسەکان وا لە زمانە سەرەکییەکانی دنیادا بەکار دەبرێن کۆدی دابین کردووە. لەبەر بەربڵاویی دەسەڵاتگەی تایبەتمەندیی نووسە، ئەم ستانداردە زۆربەی ھێما‌ پێویستەکانی بۆ پیتچنین بە چۆنیەتییەکی واڵا لەبەر گرتووە. لەو خەتانەی وا ئەم ستانداردە پشتیوانیی دەکا دەتوانرێ ئاماژە بکرێتە لاتین (زۆربەی زمانە ئەورووپییەکان لەبەر دەگرێتەوھ)، سیریلیک (ڕووسی، سەربی)، یۆنانی، عەرەبی (بریتی لە عەرەبی، کوردی، فارسی، ئوردووعیبری، ھیندی، ئەرمەنی، ئاسووری، چینی، کاتاکانا و ھیراگانا (یابانی) و ھانگول (کۆریایی).

ھەروەھا ئەژمارێکی زۆر ھێمای بیرکاری و فەننی، ھێماکانی خاڵبەندی، پەیکان و ھێمای جۆربەجۆر لەم ستانداردەدا ھەیە. ئەم ستانداردە بۆ ئەو ھێمایانەی وا دەتوانن تێکەڵی پیتی‌تر ببن یان بۆ سەرە و بۆرە و ژێرەکانیش کۆدی لەبەر‌چاو گرتووە. دوایین نووسراوەی یوونیکۆد، سەرجەم، ٤٩.١٩٤ نووسەی ھەیە. سەرەڕای ئەوە، ٦.٤٠٠ کۆدیش بۆ بەکار‌ھێنانی تایبەتی لەبەرچاو گیراوە کە بەرنامەنووسەکان دەتوانن لەوانە بۆ نووسەکان و توانەکانی خۆیان کەڵک وەرگرن.

  • تێبینی:

نووسە، لە بەرانبەری character دانراوە. بچووکترین یەکەی دەق text. بۆ وێنە پیتێکی لاتین، بۆر‌ەیەکی زمانی عەرەبی، ھێمایەکی خاڵبەندی یان ھێمایەکی بیرکاری.

مێژوی یونیکۆد دەستکاری

سەرەتا دروست بوونی یونیکۆد لە ساڵی ١٩٨٧ لەلاین Joe Becker لەXerox ھەروەھا لەگەڵ Lee Collins و Mark Davis لە Apple سەرەتای دەستپێکردنەو وە جێبەجێکردنی کارەکان بوو،بۆ دروستکردنی UCS،لە مانگی ٨ـی ساڵی داھاتوو یەکەم پێشنیاری Joe Becker ئەمە بوو "international/multilingual text character encoding system, tentatively called Unicode" بۆ زانیاری زیاتر سەێری ئەم بەڵگەنامەیە بکە،Unicode88 |

ھەروەھا لە سەرەتا ١٩٨٩ گرووپێکی یونیکۆد دروست بوو،بۆ جێبەجێکردنی کارەکانیان پێکھاتبوو لە Ken Whistler لەگەڵ Mike Kernaghan لە وەرگرتن،Karen Smith-Yoshimura لەگەڵ Joan Aliprand لە RLG ھەروەھا لەگەڵ Glenn Wright لە Sun Microsystems وە لە ساڵی ١٩٩٠ Michel Suignard لەگەڵ Asmus Freytag لە مایکرۆسۆفت وە لەگەڵ Rick McGowan لە NeXT ھەموو ئەمانە ھاتنە ناو ئەم گرووپەوە،وە لە کۆتایی ١٩٩٠ دەستیان کرد بە ئیشکردن وە بۆ دانانی نەخشەێک بۆ نووسەێکی encodingـێکی ستاندار بە تەواوەتی،ھەروەھا بۆ دووبارەکردنەوەی لە کۆتایی بۆ ئامادەکردن،بۆ یەکگرتنەوەی ڕێکخستنەکانی یونیکۆد لە ٣/١/١٩٩١ لە کالیفۆرنیا ھەروەھا لە مانگی ١٠ـی ١٩٩١ یەکەم وەشانی دەرچوو بەشێوەێکی ستاندار,سەێری ئەم خشتەی خوارەوە بکە،ھەموو وەشانەکانی یونیکۆدە،

ھەموو وەشانە دەرچووەکانی یونیکۆد دەستکاری

ژمارە ناوەکان ڕێکەوتی وەشاندن
١ یونیکۆد ١.٠ تشرینی یەکەمی ١٩٩١
٢ یونیکۆد ١.٠.١ حوزرەیرانی ١٩٩٢
٣ یونیکۆد ١.١ حوزرەیرانی ١٩٩٣
٤ یونیکۆد ٢.٠ تەمموزی ١٩٩٦
٥ یونیکۆد ٢.١ ئایاری ١٩٩٨
٦ یونیکۆد ٢.٢.١ ئایاری ١٩٩٨
٧ یونیکۆد ٣.٠ تشرینی دووەمی ١٩٩٩
٨ یونیکۆد ٣.١ ئازاری ٢٠٠١
٩ یونیکۆد ٣.٢ ئازاری ٢٠٠٢
١٠ یونیکۆد ٤.٠ نیسانی ٢٠٠٣
11 یونیکۆد ٤.٠.١ ئازاری ٢٠٠٤
12 یونیکۆد ٤.١ ئازاری ٢٠٠٥
13 یونیکۆد ٥.٠ تەمموزی ٢٠٠٨
14 یونیکۆد ٥.١ نیسانی ٢٠٠٨

لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٠٩ وەشانی بێتا یونیکۆدی ٥.٢ بڵاوکراوەتەوە,چالاک کراوە بۆ ڕێکخستنی یونیکۆد,بڕیاری وایە لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ بە تەواوەتی بڵاوبکرێتەوە،

بەکارھێنانی یونیکۆد دەستکاری

سیستەمی کارپێکردن دەستکاری

بە ھاتنی یونیکۆد دیاریکردنی چارەسەرکردنی پاشەکەوتکردنی ناوەکی دەقەکان(ھەروەھا بە زۆری دەقە پاشەکەتکراوەکان بە ئینکۆدین،وە بەکارھێنانی یونیکۆد لە پاشەکەوتکردنی دەقەێکی نوێ)وە بەکارھێنانی UCS-2 لەگەڵ دوای گواستنەوەی بۆ UTF-16(بە زۆرکردنی ڕێگاێک بۆ پاڵپشتیکردنی نووسەی non-BMP)،باشترین ناسراو وەک سیستەمی Windows NT(لەدوای ئەوە لەگەڵ Windows 2000, Windows XP لەگەڵ Windows Vista)وە بەکارھێنانی یونیکۆد بۆ ئینکۆدکردنی تەنھا نووسە ناوەکیەکان.Java لەگەڵ NET ژینگەی بایتی دەقەکان

شێوازەکانی تێکردن دەستکاری

لەبەر ئەوەی ھەموو جۆرەکانی تەختەکلیل ناتوانی ھەموو کۆمەڵە نووسەکان لە خۆ بگرێت،بۆیە بیر لە دابینکردنی سیستەمی کارپێکردن کردووە وە دانانی ئەلتەرنتاتڤێک بۆ شێوازەکانی تێکردن وە ڕێگادان بۆ چونەژوورەوە بۆ تەواوکردنی ھەموو کارە تەکنیکەکان،وە تەنھا شێوازێکە بۆ چونەژوورەوە بۆ نووسەکانی یونیکۆ لە codepoint،بە تایبەتی بۆ شێوازەکان.لە شێوازەکانی بنچینەیی،لە سەرەتای دەستپێکردنی زەنجیرەکە وە بە دوایدا hexadecimal دێت بۆ codepoint لە کۆتایی زەنجیرەکە،وە شێوازەکانی ھەڵبژاردنی چونەژووەرەوی پەردەی دیاریکراو،ھەروەھا لیستی نووسەکانی خشتەی پەردە،بۆ نموونە لەگەڵ نووسەی پڕۆگرامی نەخشە،

ئامرازەکانی گەڕۆک دەستکاری

بۆ ئەوەی ھەموو جۆری ئامرازەکان وە ھەموو زمانێکەمان لەبەر دەستدا بێت وە بەکاری بھێنین،بۆ ئەوەی بە شێوەێکی ئاسان بەکاری بھێنین ئەم پێوەکراوە دابگرە کە بۆ وێبگەڕی FireFox دروستکراوە،

تەختەکلیلێک بۆ ھەموو جۆرەو ئامرازەکانی یونیکۆد[بەستەری مردوو]

پۆستی ئەلەکترۆنی دەستکاری

MIME کورتکراوەی Multipurpose Internet Mail Extensionsـە پێناسە دەکرێت بە دوو میکانیزمی جیاواز بۆ ئینکۆدین بەکارھێنانی نووسەی non-ASCII لە پۆستی ئەلەکترۆنی،وە گرینگی ئەدا بە نووسەی سەرپەڕەی سەرەکی پۆستی ئەلەکترۆنی بۆ نموونە "سەردێر" یان ڕووکاری دەقەکانی نامەکەت.لە دوو کات،کۆمەڵێک نووسەی بنەڕەتی زۆر گرینگ و زیادکردنی بۆ ئینکۆدکردنی گواستنەوە،بۆ ناردنی پۆستی ئەلەکترۆنی لە یونیکۆد UTF-8 وە ھەندێک لە نووسەکان لەگەڵ Base64 یان Quoted-printable4 گواستنەوەو گەیاندن بە ئینکۆدین وە گرینگ زۆر ئەدا بە ناوەڕۆکی نامەکە وە نووسەی ASCII.دوو ڕوونکردنەوە و میکانیزمی جیاوازی دیاریکراو ئەدا بۆ MIME ستاندار لەگەڵ شاردنەوەی بە شێوەێکی سەرەکی لەلاین بەکارھێنانی کاڵانەرمەکانی پۆستی ئەلەکترۆنی،وە بەکارھێنانی یونیکۆد لە پۆستی ئەلەکترۆنی زۆر خاوە،ھەندێک کات دەقەکانی زمانی East-Asian وە تا ئێستایش شاراوەتەوە لە ئینکۆدینەکان کە وەک ISO-2022 لەگەڵ ھەندێک پارچە وەک موبایل،تا ئێستا نەتوانراوە چارەسەری داتاکانی یونیکۆد بکرێت بە شێوەێکی ڕاست،پاڵپشتیکردنی و باشترکردنی ھەر چۆنێک بێت،بەڵام لەلاین ھەندێک مەێلی خۆڕای سەرەکی وەک Yahoo, Google (gmail) لەگەڵ Microsoft (Hotmail) پاڵپشتیکراوە،

بەکارھێنانی یونیکۆد دەستکاری

لەئێستادا (مانگی ۱٠ی ۲٠۱۸) زۆربەی وێبگەڕەکان یونیکۆد بە دیفۆڵت بەکار ئەبەن. ساڵانی پێشوو کاتێک وێبگەڕەکان پاڵپشتی یونیکۆدیان بەتەواوی نەئەکرد وە دەقەکان ئەشێوان، بۆ ئەوەی بە شێوەێکی دروست بە یونیکۆد دەقەکان نیشان بدرێ ئەم ھەنگاوانەی خوارەوە گۆڕانکاریە لە شێوازی نیشاندان:

Evolution دەستکاری

 
View > Character Encoding > Unicode 
Tools > Settings > Mail Preferences and Composer Preferences > Check default Character Encoding to Unicode 

Mozilla Thunderbird دەستکاری

 
View > Character Encoding > Unicode 
Tools > Options… > Fonts > Outgoing Mail / Incoming Mail (change to Unicode) 

بۆ سیستەمی کارپێکردنی ماک

 
Preferences > Display > Formatting > Fonts… > Character Encoding  

وێب دەستکاری

ھەموو W3C ئامۆژگارێەکانی بەکاردێت لە یونیکۆد وە بەڵگەنامە و نووسەکان لە کاتی HTML 4.0.پاڵپشتیکردنی وێبگەڕەکان بۆ یونیکۆد،بە تایبەتیUTF-8،بۆ ھەندێک ساڵ.لە ئەنجامدا کێشەی پێشاندانی سەرەکی لە جۆرەپیت لەگەڵ پەیوەندی کێشەکە ھەبوو،بە شێوەێکی تایبەتی،وەشانی Internet Explorer مایکرۆسۆفت ناتوانی بە شێوەێکی زۆر code points بگەڕێنێتەوە،دەبێت بانگی بکات بە شێوەێکی ڕوون وە بەکارھێنای جۆرەپیتەکانی ناوەڕۆک

ھەروەھا یاسای syntax کاریگەری ھەیە لەسەر ھەر فرمانێک لە ھەر نووسەێکی ڕێگاپێدارەوە بۆ پێشاندان، HTML 4 لەگەڵ XML ( XHTML) بەڵگەنامەکانی نەبێت،پێناسە دەکرێت،بە پەستانی نووسەکان وە لە بەزۆری code pointsـەکانی یونیکۆد،جگە لەمانە:

  • بە زۆری C0 and C1 control codes
  • code points D800–DFFF دیارینەکراوە ھەموو کاتێک،
  • ھەر code point لە کۆتایی FFFE یان FFFF بێت،

ئەم نووسانە پێشاندەدرێت بە ڕاستەخۆ وە بایتەکانی ڕێگاپێدراو دەبێت بۆ ئینکۆدکردنی بەڵگەنامە،ھەروەھا پاڵپشتیکردنی ئینکۆدین دەکات یان بەکارھێنەرەکانی ھەندێک نوسینی ژمارەی نووسەکانەوە، سەرچاوەی سەرەکی لە code pointـی یوینکۆدی نووسەکان،بۆ نموونە&#916;, &#1049;, &#1511;, &#1605;, &#3671;, &#12354;, &#21494;, &#33865;, لەگەڵ &#47568; (یان ھەندێک ژمارەی گۆڕاو لە سەرەتای <


سەرچاوەکان دەستکاری