یان ئەلیاسۆن (بە سوێدی: Jan Eliasson، ١٩٤٠– ) دیپلۆمات و سیاسەتمەداری سویدی، ساڵی ١٩٦٥ لە وەزارەتی ھەندەرانی سوید دامەزرا و لەو دەمەوە چەندین پێگەی دیپلۆماسیی پێ سپێردراوە. ئەلیاسۆن ماوەیەک لە شارانی وەک پاریس، بۆن و واشینگتۆن کاری کردووە. ساڵانی ١٩٨٢-٨٣ ڕاوێژکاری سیاسی بووە لە وەزارتی ھەندەران و لە نێوان ١٩٨٣-٨٧ بووە سەرۆکی ھۆبەی سیاسی.

ان ئەلییاسۆن

ئەلیاسۆن لە نێوان ٩٢-١٩٨٨ پێگەی باڵیۆزی سویدی درایە لە UN. لەو پێگەیەدا و لە ناکۆکیی ئێران و عیراقدا ئەم نوێنەری کەسەکیی سکرتێری گشتیی UN بوو. ئەلیاسۆن لە ساڵانی ١٩٩٤-٢٠٠٠ پێگەی یەکەم یاریدەری وەزیری ھەندەرانی درایە و ٠٥-٢٠٠٠ کرایە باڵیۆزی سوید لە واشینگتۆن.

سالانی ٠٦-٢٠٠٥ ئەلیاسۆن لە UN دا بووە سەرۆکی ئەنجومەنی گشتیی President of the United Nations General Assembly. ساڵی ٢٠٠٦ کرایە وەزیری ھەندەرانی سوید. ساڵانی ٠٨-٢٠٠٦ ئەلیاسۆن «باڵیۆزی ڕاسپاردە» Envoyé بوو لە کێشەی دارفووردا.

ساڵی ٢٠١٠ لە لایەن Ban Ki Moon ی سکرتێری گشتیی UN ـەوە ئەلیاسۆن کرایە باڵیۆزی یەک لە ئامانجەکانی فراژووتنی ھەزارە[١](Millennium Development Goals (MDGs و ساڵی ٢٠١٢ پێگەی جێگری سکرتێری گشتیی UN پێ سپێردرا.

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ Millennium Development Goals

سەرچاوەکان دەستکاری