یاسای ھەڵبژاردن دیسپلنێکە دەکەوێتە سەر خاڵی بەیەک گەیشتنی یاسای دەستووری و زانستی سیاسی. یاساکە لە بواری «سیاسەتەکانی یاساو یاسای سیاسەت» دەکۆڵێتەوە. بەتایبەتیش لە دوای ھەڵبژاردنە بەناوبانگەکەی ٢٠٠٠ ی بوش – ئال گۆر گرنگی ئەم یاسایە پەرەی سەند و ئێستا لە زۆربەی قوتابخانە یاسایییەکان لەسەرتاسەری وڵاتە یەکگرتووەکان، وڵاتانی دەرەوە بە وانە دەگوترێتەوە.

ئەمانەی خوارەوە ھەندێ پرسن کە یاسای ھەڵبژاردن چارەسەریان دەکات:

  • کێنە ئەوانەی مافی دەنگدانیان لە ھەڵبژاردن ھەیە (مەرجەکانی: تەمەن، شوێنی دانیشتن یان مەرجەکانی فێرکردن یان باجی دەرامەت) ھەروەھا ڕێورەسمی تۆمارکردنی ناوی ئەو کەسانە بۆ دەنگدان و بەڵگە و ناسنامانەی پێویست لە کاتی دەنگدان پێشکەش بکرێن.
  • کێنە ئەو کەسانەی مافی خۆپاڵاوتنیان ھەیە (مەرجەکانی: تەمەن، شوێنی نیشتەجێبوون، لەدایکبوون یان مەرجەکانی ھاووڵاتیبوون)، ھەروەھا ڕێورەسمی پێویست کە بە ھۆیانەوە پاڵێوراوەکان لەسەر کارتی دەنگدان ناویان تۆمار دەکرێ (وەک دروستکردن و پڕکردنەوەی فۆرمەکانی خۆپاڵاوتن) ھەروەھا ڕێساکانی ناونوسکردنی پاڵێوراوان دیار دەکات.
  • ڕێساکان لەبارەی دیاریکردنی ئەو بابەتانەی دەکرێ بخرێنە بەر دەنگدانی ڕاستەوخۆ بە ڕێگەی ڕیفراندۆم یان ڕاپرسیی گشتی، ھەروەھا ڕێساکانی پێویست بۆ فەرمانگە حکومییەکان و ھاووڵاتی پێڕەویان بکەن بۆ خستنە ڕووی ھەر پرسێک بۆ دەنگدانی جەماوەر.
  • دیاریکردنی چوارچێوەی کارکردنی پارتە سیاسییەکان وشێوازی بەررێوەبردنی چاڵاکییەکانیان و، چۆن کاندیدەکانی خۆیان ھەڵدەبژێرن (بۆ نموونە ھەڵبژاردنە سەرەتایییەکان).
  • دیاریکردنی بوودجەی تایبەت بە ھەڵبژارادنەکان (ھەروەھا دیاریکردنی: سنووری بەخششە دارایییەکان و، ڕێساکانی ڕێکخستنی بەخششە جەماوەرییەکان بۆ ھەڵبژاردنەکان و، ڕاگەیاندنی ناوی لایەنە پارەبەخشەکان و، ڕێساکانی ڕێکخستنی کاری گرووپەکانی داکۆکیکردن جگە لە ڕێکخستنی ھەڵمەتی پاڵێوراوەکان).
  • دابینکردنی پێداویستییەکانی دیاریکردنی ناوچەکانی ھەڵبژاردن کە نوێنەرەکان لەوێوە ھەڵدەبژێردرێن بۆ ئەنجومەنی یاسادانان (بۆ نموونە وەک ناوچەکانی ھەڵبژاردنی: ئەندامانی کۆنگرس یاخود یان یەکە ئیدارییەکان لە سنووری شارەوانییەک).
  • چ کۆت و بەندێک لەسەر ھەڵمەتەکانی داکۆکیکردندا دادەنرێن (وەک: ڕێساکانی سەبارەت بە ڕێکلامە ساختە یان بێناوەکان).
  • دەنگدان لە ھەڵبژاردن بە چ شێوەیەک دەبێ (بۆ نموونە بەکارھێنانی کارتی دەنگدان وەک کاغەز یاخود شێوەی تری دەنگدان وەک ئامێری دەنگدانی میکانیکی یان ئامێری دەنگدانی ئەلکترۆنی، ھەروەھا چۆنییەتی خخستنە ڕووی زانیارییەکانی سەر کارتەکان یان ئامێرەکان بۆ دەنگدەران).
  • چۆن دەنگەکان دەژمێردرێن لە ھەڵبژاردن و دووبارە ژماردنەوەیان و ھەروەھا بەرەنگارییەکانی ھەڵبژاردن.
  • چۆن دەنگدەران و پاڵێوراوان داوا تۆمار بکەن لە دادگا یاخود فەرمانگەیەکی حکومی بۆ سەپاندنی مافەکانیبان یاخود تانەدان لە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردندا.
  • چ کردارێکی دژی پرۆسەی ھەڵبژاردن شایەنی سزادنە و بە تاوان دەژمێردرێت.
  • سەرچاوەی یاسای ھەڵبژاردن (بۆ نموونە سەرچاوەکەی: دەستوورە، یاسا نیشتیمانییەکانە یاخود بڕیاری دادگاکانە) ھەروەھا کارلێکردنی نێوان ئەم سەرچاوانەی یاسا.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری