ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کینیا

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کینیا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی نەتەوەی کینیایە. یانەکە لەلایەن فیدڕالیی تۆپی پێی کینیا کۆنتڕۆڵکراوە. کینیا ئەندامێکن لە ھاوپەیمانی تۆپی پێی ئەفریقا (CAF) و ئەنجومەنی تۆپی پێی ڕۆژاوا و ئەفریقای ناوەندی (CECAFA). یاریگای ھەڵبژاردەی کینیا یاریگای نەتەوەیی نیایۆیە کە دەکەوێتە پایتەختی وڵاتەکە، نایرۆبی. یانەکە ھەرگیز بەشدارییان لە جامی جیھانیی فیفا نەکردووە.

مێژوو دەستکاری

کینیا پێنج جار گەییشتوون بە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بەڵام ھەرگیز نەگەیشتوونەتە قۆناغی دووەم. یانەکە بۆ یەکەم جار یارییانکرد لە یارییەکانی گەییشتن بە جامی جیھانیی فیفا لە ١٩٧٤. ئەوان ھەرگیز بەشدارییان لە جامی جیھانیی فیفا نەکردووە.

سەرچاوەکان دەستکاری