ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆتدیڤوار

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆتدیڤوار (بە فەڕەنسی: Équipe de Côte d'Ivoire de football) کە نازناوی Les Éléphants (فیلەکان) ی ھەیە، ھەڵبژاردەی تۆپی پێی نەتەوەی کۆتدیڤوارە کە لەلایەن فیدڕاڵیی تۆپی پێی کۆتدیڤوار (FIF) کۆنتڕۆڵکراوە. ھەتاکوو ٢٠٠٥، گەورەترین دەستکەوتییان بردنەوەی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بوو لە ١٩٩٢ دوای ئەوەی لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی گانایان بردەوە بە لێدان پەناڵتی لە یاریگای لیۆپۆلد سینگۆر لە داکار، سینیگال. دووەم دەستکەوتییان بردنەوەیان لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقای بوو کە دیسانەوە لە گانایان بردەوە لە ٢٠١٥ بە لێدانی پەناڵتی، بەڵام ئەمجارەیان یارییەکە لە یاریگای بێتا لە شاری باتای گینێی ئیستوایی ئەنجامدرا.

باشترین ئەنجامی دوا بەدوای یەکی یانەکە گەییشتنیانبوو بە جامی جیھانی فیفا بۆ ٣ جار لەسەر یەکدی لەنێوان ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٤.

یانەکە چەندین یاریزانی بەناوبانگ لەخۆدەگرێت، کە زۆرییان لە ئەورووپا یارییان کردووە، لەوانە: دیدیێر درۆگبا، یەحیا تۆرێ، ئیمانوێل ئیباو، ویلفرێد بۆنی، سێیداو دۆمبیا، جێرڤینھۆ، ئێرک بایلی، نیکۆلاس پێپێ، ماکسوێل کۆرنێت، ویلفرێد زاھا، یاکاو مێیت، سالۆمان کالۆ و کۆلۆ تۆرێ.

ڕیکۆردەکان دەستکاری

Most capped players دەستکاری

ھەتا September 9, 2018[١]
Players in bold are still active.
# Name International Career Caps Goals
١. Didier Zokora ٢٠٠٠–٢٠١٤ ١٢٣ ١
٢. Kolo Touré ٢٠٠٠–٢٠١٥ ١٢٠ ٧
٣. Didier Drogba ٢٠٠٢–٢٠١٤ ١٠٥ ٦٥
٤. Yaya Touré ٢٠٠٤–٢٠١٥ ١٠١ ١٩
٥. Siaka Tiéné ٢٠٠٠–٢٠١٥ ١٠٠ ٢
٦. Salomon Kalou ٢٠٠٧– ٩٧ ٢٨
٧. Abdoulaye Traoré ١٩٨٤–١٩٩٦ ٨٨ ٥٠
٨. Arthur Boka ٢٠٠٤–٢٠١٥ ٨٧ ١
٩. Boubacar Barry ٢٠٠٠–٢٠١٥ ٨٦ ٠
١٠. Gervinho ٢٠٠٧– ٨٤ ٢٢

Top goalscorers دەستکاری

ھەتا July 15, 2019
Players in bold are still active.
# Name International Career Goals Caps
١. Didier Drogba ٢٠٠٢–٢٠١٤ 65 ١٠٥
٢. Abdoulaye Traoré ١٩٨٤–١٩٩٦ ٥٠ ٨٨
٣. Salomon Kalou ٢٠٠٧– ٢٨ ٩٧
٤. Djohan Tiéhi ١٩٨٧–١٩٩٩ ٢٥ ٤٠
٥. Gervinho ٢٠٠٧– ٢٢ ٨٤
Ibrahima Bakayoko ١٩٩٦–٢٠٠٢ ٢٢ ٤٠
٧. Yaya Touré ٢٠٠٤–٢٠١٥ ١٩ ١٠١
Laurent Pokou ١٩٦٧–١٩٨٠ ١٩ ٦٢
٩. Aruna Dindane ٢٠٠٠–٢٠١٠ ١٨ ٦٢
Wilfried Bony ٢٠١٠– ١٨ ٥٩

دەستکەوتەکان دەستکاری

  • جامی نەتەوەکان ئەفریقا

براوە (٢ جار): ١٩٩٢، ٢٠١٥

  • جامی کیشوەرانی فیفا

پلەی چوارەم (١ جار): ١٩٩٢

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Roberto Mamrud. "IvoryCoast – Record International Players". RSSSF. Retrieved 24 January 2017.