ھەڵبژاردەی تۆپی پێی سێنیگال

(لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی سینیگالەوە ڕەوانە کراوە)

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی سینیگال، کە نازناوی شێرەکانی تێرانگای ھەیە، یانەی تۆپی پێی نەتەوەی سینیگالە و کۆنتڕۆڵ کراوە لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی سینیگال.

بەوەی درووستکراوە لە ١٩٦٠ەکان، یانەکە پێشبڕکێکەرێکی باشن لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، کە باشترین ئەنجامیان لە خوولەکە پلەی دووەم بووە لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە مالی لەگەڵ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کامیروون، وە پلەی دووەمیان لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠١٩ لەگەڵ ھەڵبژاردەی جەزائیر کە لە میسڕ بەڕێوەچوو. لە ھەمان ساڵی ھێنانی پلەی دووەم، سینیگال بەشدارییان کرد لە جامی جیھانی فیفا بۆ یەکەم جار و توانییان بگەن بە قۆناغی چارەکی کۆتایی و توانییان ھەڵبژاردەی فەڕەنسا، پاڵەوانی جامی جیھانی فیفای ١٩٩٨ بە شکست بێنن. یانەکە بۆ دووەم جار بەشدارییان لە پاڵەوانەتییەکە کرد دوای شازدە ساڵ و توانییان ٤ خاڵ بەدەستبێنن، بەڵام لە قۆناغی گرووپ دەرکرانە دەرەوەی پاڵەوانەتییەکە.