ھەڵبژاردەی تۆپی پێی توونس

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی تونس (بە ئینگلیزی: Tunisia national football team) نوێنەری وڵاتی توونسە لە پاڵەوانێتییەکانی تۆپی پێ لە ساڵی ١٩٥٧ یەکێتی تۆپی پێی تونس دامەزرا. یەکەم یاری نێودەوڵەتی ساڵی ١٩٥٧ بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی لیبیا بوو کە بە ئەنجامی (٤–٢)یارییەکەی بردەوە. پێنج جار بەشداری جامی جیھانی فیفا کردووە یەکەم بەشداری لەم پاڵەوانێتییە لە ساڵی ١٩٧٨ بوو. ھەروەھا ١٩ جار بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەفریقای کردووە باشترین ئەنجامیش لەم پاڵەوانێتییە بەدەستی ھێنابێت ساڵی ٢٠٠٤ بوو کاتێک توانی نازناوەکە بباتەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری