ھەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا (بە تورکی: Türkiye Millî Futbol Takımı) نوێنەری وڵاتی تورکیایە لە پاڵاوانێتییەکانی تۆپی پێ لەسەر ئاستی پیاوان لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی تورکیاوە سەرپەرشتی دەکرێت. ئەندامە لە یوفا و فیفا. یەکەم یاری نێودەوڵەتی بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ڕۆمانیا بوو لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٢٣ لە شاری ئەستەمبۆڵ کە بەئەنجامی دوو گۆڵ بۆ ھەردوو لا یەکسان بوون. سالێ ١٩٥٤ بۆیەکەم جا بەشداری جامی جیھانی دەکات باشترین ئەنجامی لەجامی جیھانی سالێ ٢٠٠٢ بوو کاتێک توانی پلەی چوارەم بەدەست بھێنێت ، یاریزانی ھەڵبژاردەکەیان ھاکان شکور ڕیکۆردی خێراترین گۆڵی لە مێژووی پاڵاوانێتییەکەدا تۆمار کرد. سالێ ١٩٩٦ بۆیەکەمجار بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەورووپا دەکات باشترین ئەنجامی لەم پالاوانێتییە ساڵی ٢٠٠٨ بوو کاتێک توانی بگاتە یاری پێش کۆتایی.[١][٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "كووورة: الموقع العربي الرياضي الأول". www.kooora.com. Retrieved 2021-06-12.
  2. ^ FIFA.com. "Member Association – Turkey – FIFA.com". www.fifa.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-06-12.