ھەڵامەت ھەوکردنێکی کاتی بۆشاییە ھەوایەکانی دەوروبەری لووتە لە ھەوکردنی کاتی، بۆشایەکانی دەوروبەری ڕێڕەوی لووت ھەودەبن و ئەستوردەبن، ئەمە کاردەکاتە سەر دەرچوونی ئەو لیجە ماددەیەی کە دروستی دەکەن.

لە ھەوکردنی کاتی بۆشایەکان ھەناسەدان بە کەپوو گران دەبێت، دەوردوبەری چاوەکان و ڕووخسار ئەستوردەبن، لەوانەیە تۆ ئازاری دەم و چاو و کەلەی سەرت ھەبێت (دەم و چاو و کەلەی سەر وەک لێدانی دڵی لێدەدات). زۆربەی جار ھەوکردنی کاتی بۆشاییە ھەوایەکان لە ئەنجامی ھەڵامەتەوە دەبێت، بەڵام دەکرێت ھۆکارەکەی بەکتریا، کەڕوو یاخود ھەستیاری بێت. چارەسەریشی دەوەستێتە سەر ھۆکاری تووشبوونی. لە زۆربەری بارەکان چارەسەری لە ماڵەوە بەسە، بەڵام لەگەڵ ئەمەش ھەوکردنی بۆشاییە ھەوایەکان بۆ ماوەیەکی بەردەوام ئاڵۆزی خراپی لێدەکەوێتەوە. ئەگەر ھەوکردنی بۆشاییە ھەوایەکان لە ٨ ھەفتە زیاتری خایەن ئەوا بە ھەوکردنی درێژخایەنی دادەندرێت.

نیشانەکانی دەستکاری

  • دەرچوونی کێم و شلە کەپوو، یاخود چوونە خوارەوە لە پشتەوەی زمان بۆ ناو گەروو
  • گیرانی ڕێڕەوی کەپوو
  • ئازار و ئەستوربوون لە دەوردی دەم و چاو و نێوچەوان
  • ئازار لە ددانەکانی بەشی سەرەوەی چەنگە
  • کەم بوونەوەی ھەستی بۆنکردن
  • کۆخە
  • ھەندێک جار دەبێتە ھۆی
  • ئازار لە گوێیەکان
  • ئازار لە گەروو
  • شەکەتی
  • تا
  • ھێلنج


کەی سەردانی پزیشک بکرێت دەستکاری

ئەگەر نیشانەکان بەم شێوەیە بوو؛ باش نەبوون دوای جەند ڕۆژێک، پلەی گەرمی بەرزتر لە ٣٨٫١ سلس، یاخود ئەگەر مێژووی زۆر تووشبوون بە ھەوکردنی بۆشایەکانت ھەبێت. ھەروەھا ئەگەر ئەم نیشانانەت ھەبوو ئەوا کت و پڕ سەردانی پزشک بکە؛

ئازار یاخود ئەستووربوون لەدەوروبەری چاوەکان.

ئەستووربوونی نێوچەوان.

گێژبوون.

خێل بوون.

ڕەقبوونی مل.

تەنگەنەفەسی.

ھۆیەکانی تووشبوون دەستکاری

تووشبوون بە ڤایرۆس، زۆربەی جارەکان ھۆیەکەی ھەڵامەتە.

تووشبوون بە بەکتریا.

تووشبوون بە کەڕوو.

ھەندێک باری تایبەت بە کەپوو مەترسی تووشبوون زیاد دەکەن، وەک خواری دیواری کەپوو، یاخود ھەبوونی گرێ لەناو بۆشایی کەپوو..ھتد.

ئالۆزییەکانی دەستکاری

لەوانیە ببێتە ھەوکردنی درێژخایەنی بۆشاییە ھەوایەکان.

ھەوکردنی پەردی دەماغی.

کێشەی بینین.

ھەندێک جار لەو کەسانەی کە ڕەبوویان ھەیە دەبێتە ھۆی بزواندنی نۆرەی ڕەبووی.

ھەندێک جار دەبێتە ھۆی ھەوکردنی گوێیەکان.

چارەسەری لە ماڵەوە دەستکاری

پشووەکی تەواو بدە.

بڕێک زۆر لە شلە بخۆرەوە، بەڵام خۆت دووربگرە لە خواردنەوەی ئەو شلەمەنیانەی کە کافاین و کحولیان تێدایە.

ھەڵمژینی ھەڵم؛ مەنجەڵێک ئاو بخرە سەر ئاگر، پاشان ھەڵمی ئاوەکە ھەڵمژە.

خاولیەکی گەرم بخەرە سەر دەم و جاوت.

لە کاتی نووست سەرت بڵند بکە.

خۆپاراستن دەستکاری

خۆت بپارێزە لە ھەڵامەت.

ئەگەر ھەستیاریت ھەیە "حەساسی" ئەوا پێویستە چارەسەری تەواو وەربگریت لەلاین پزیشک پسپۆڕ. جگەرە مەکێشە.

سەرچاوەکان دەستکاری

سایتی پژیشک بۆ ھەمووان [١] لە رۆژی ٢٧ی فیبریوەری وەرگیراوە، کاتژمێر ١١:٠٣ پ.ن.

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 5ی Novemberی 2016. Retrieved 27ی Februaryی 2011. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)