کەیخەسرەو یان ھەڤەخشترە (بە مادی: Ḫavaxštra، بە یۆنانی: Κυαξάρης (کەیخەسرەو)، بە فەڕەنسی: Cyaxare) بەھێزترین پاشای مادەکان بوو و دەورانی پاشایەتیەکەی ساڵانی ٥٨٥ ھەتا ٦۲٥ی پێش زایین بووە و یەکەمین کەسێک بوو وڵاتانی ڕۆژاوای ئاسیای بردە ژێر ئاڵایەک و بووە زلھێزی سەردەمی خۆی. وا ھاتووە لە مێژوودا کچی ھەڤەخشترە ئەبێتە ژنی کوڕی پاشای بابل کە باخە ‌ھەڵواسراوەکانی بابل وا زۆر بەناوبانگە بۆ بۆ ئەو کچە ساز دەکرێت. ھەڤەخشترە بۆ یەکەمین جار سوپای پەروەردەکراوی ڕاھێنا بۆ مادەکان و کەلوپەلی شەڕی ساز کرد. ھەڤەخشترە ئەو پاشای ماد بوو وا توانی سەکاکان بە تەواوی لە وڵاتەکانی ماد وەدەرنێت.

شوێنی گۆڕی کەیخەسرەو لە سلێمانی

لەناو بردنی ئاشووریەکان دەستکاری

ھەڤەخشترە دوای پێکھێنانی سوپا و کەل‌وپەلی شەر ویستی بە ھێرشە تاونەتاوەکانی ئاشووریەکان و دەیان ساڵ داگیرکەری ئەوان کۆتایی بێنێ بۆیە ھێرشی کردە سەر ئاشوور و نیوەی وڵاتی ئاشووری داگیر کرد. لەگەڵ پاشای بابل یەکیەتیان ڕێ‌خست و بە تەواوی ئاشووریان لە ناو برد. ھەر لەو شەڕەدا بوو نەینەوا و پایەتەختی دووھەمی ئاشووریەکان خاپوور کرا. دوای ئەو شەڕانە وڵاتە داگیر کراواەکان لە نێوان ماد و بابلیەکان بەش کراو و ماد بوو بە گەورەترین ئمپڕاتووری رۆژھەڵاتی ئاسیا. ھەڤەخشترە کوڕێکی ئەبێ کە لە جێگای ئەنیشێتە سەر تەختی پاشایەتی و ھەر ئەو کوڕە ئەبێتە باپیری کوورش پاشای ھەخامەنشیەکان.

سەرچاوەکان دەستکاری

کتێبناسی دەستکاری

  • تاریخ ماد. ایگور میخائیلوویچ دیاکونوف (بە فارسی)