ھەوکردنی پەردەکانی مێشک

ھەورکردنی پەردەکانی مێشک یان شلەی مێشک لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیە لێگیراوەکانەوە دەبێت. ئەو ھەڵئاوسانەی کە لە ئەنجامی ھەوکردنی پەردەکانی مێشکەوە دروست دەبێت چەند نیشانەیەکی لێدەکەوێتەوە کە بەگشتی بریتین لە ژانەسەر و تا و ڕەقبوونی مل.

پەردەکانی مێشک

زۆربەی بارەکانی ھەوکردنی پەردەکانی مێشک لە ئەنجامی تووشبوون بە ڤایرۆسەوە دەبێت، بەڵام ھەندێک جار لە ئەنجامی بەکتریا و کەڕووشەوە دەبێت. ئەگەر تۆ گومانت کرد کە خۆت یاخود یەکێک تووشی ھەوکردنی پەردەکانی مێشک بووە، پێویستە کت و پڕ سەردانی نەخۆشخانە بکرێت، چارەسەری زوویی دەبێتە ھۆی ڕێگرتن لە ئاڵۆزیەکانی ئەم نەخۆشیە.

نیشانەکانی دەستکاری

زۆر جار نیشانە زووەکانی ئەم نەخۆشیە تێکەڵ دەکرێت لەگەڵ نیشانەکانی ھەڵامەت. نیشانەکانی نەخۆشی ھەوکردنی پەردەکانی مێشک ڕوودەدات لە ماوەی ڕۆژێک یاخود دوو ڕۆژ، بەشێوەیەکی نموونەیی نیشانەکان بریتین لە؛

  1. تایەکی بەرز
  2. ژانەسەرێکی تووند
  3. ھێڵنج و ڕشانەوە لەگەڵ ژانەسەرەکە
  4. گێژ بوون
  5. گەشکە
  6. خەواڵوویی
  7. ڕەق بوونی مل
  8. ھەستیاری بۆ ڕووناکی
  9. لەدەستانی حەز بۆخواردن و خواردنەوە
  10. سوورھەڵگەڕانی پێست لە ھەندێک باردا

نیشانەکان لە منداڵی ساوا دەستکاری

  1. گریانی بەردەوام
  2. زۆر خەواڵوویی و بێ وەزعی
  3. کەم خواردنی شیر
  4. پۆقڵە کردنی خاڵێکی نەرم لە سەر سەری ساوایەکە "بەشی پێشەوە"
  5. ڕەق بوونی لاشە و ملی ساوایەکە

کەی سەردانی پزیشک بکرێت؟ دەستکاری

ئەگەر خۆت یاخود کەسێکی تر لە ئەندامانی خێزانەکەت نیشانەکانی نەخۆشی ھەوکردنی پەردەکانی مێشکی ھەبوو، وەک تا و ژانەسەرێکی تووند و گێژ بوون و ھێلنج و ڕشانەوە و مل ڕەقی – ئەوا پێویستە کت و پڕ سەردانی پزیشک یاخود نەخۆشخانە بکرێت، ناتواندرێت بزاندرێت کە کام جۆر لە ھەوکردنی پەردەکانی مێشکیت ھەیە تەنھا بە بەسەردانی پزیشک نەبێت. liuy

ھۆکارەکانی تووشبوون بە ھەوکردنی پەردەکانی مێشک دەستکاری

  1. تووشبوون بە بەکتریا
  2. تووشبوون بە ڤایرۆس
  3. تووشبوون بە کەڕوو

ھۆکارە مەترسیدارەکان دەستکاری

ئەو ھۆکارانەی کەوا دەکات کەسێک لەکەسێکی تر ڕێژەی تووشبوونی بە نەخۆشی‌یەکە ھەبێت، ئەمانەن؛

  1. تەمەن؛ منداڵان تەمەنیان لە خوار ٥ ساڵی زیاتر تووشی ھەوکردنی ڤایرۆسی پەردەکانی مێشک دەبن.
  2. ژیان لە کۆمەڵگەی قەرباڵغ "بەشە ناوەخۆیەکان، زیندانەکان، پێگە سەربازیەکان.. ھتد"؛ ئەمەش ھۆکارێکی ترە کە ئاسانکاری دەکات لە بڵاو بوونەوەی نەخۆشی ھەوکردنی پەردەکانی مێشک.
  3. ماوەی دووگیانی.
  4. ئیش کردن لە گەڵ یاخود لە ناو ئاژەڵان.
  5. ئەو کەسانەی سیستەمی بەرگریان بێ ھێزە بۆ ھەر ھۆکارێک بێت؛ بۆ نموونە ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە، یاخود نەخۆشی ئایدز.. ھتد.

ئاڵۆزیەکانی دەستکاری

ئالۆزیەکانی نەخۆشی ھەوکردنی پەردەکانی مێشک سەختە، ھەرچەند ماوەی درێژ نەخۆشیەکە بەبێ چارەسەری بمێنێتەوە ئەوەند مەترسی گەشکە یاخود تێکچوونی نەگەڕاوەی دەماری زیاترە وەک "لەدەستانی بیستن و بینین و قسەکردن و فێربوون و ھەڵسوکەوت".

خۆپاراستن دەستکاری

ھەوکردنی پەردەکانی مێشک لە ئەنجامی تووشبوونی بەربڵاوەوە دەبێت. بەزۆری بەکتریا و ڤایرۆس کە دەبنە ھۆی تووشبوونی ھەوکردنی پەردەکانی مێشک لە ئەنجامی بڵاوبوونەوە بە ھۆی پژمین یاخود کۆخیین یاخود گۆڕینەوەی کەل و پەلی خۆراک یاخود ھەر کەل و پەلێکی تایبەت "وەک فلچەی ددان" دەبێت. ھەروەھا ژیان لەگەڵ کەسێک کە نەخۆشیەکەی ھەبێت یاخود لە شوێنێک کە نەخۆشیەکە بەربڵاوە ئەوا مەترسی تووشبوون زیاد دەبێت.

ئەم خاڵانەی خوارەوە یارمەتیت دەدات پاراستنی لە تووشبوون دەستکاری

شووشتنی دەستەکان بە جوانی پێش خواردن یاخود دوای دەست بە ئاو گەیاندن، پێویستە منداڵان فێر بکرێن بۆ ئەم خاڵە.

لە کاتی پژمین یاخود کۆخین دەم و کەپووت داپۆشە.

لە کاتی دووگیانی پێویستە گرنگی تەواو بە خۆراک بدرێت، گۆشت جوان بکوڵێت، پەنیر نەخورێت، ھەروەھا شیر.

سەرچاوەکان دەستکاری

سایتی پژیشک بۆ ھەمووان[١] وەرگیراوە لە ٢٧ی فیبریوەری ٢٠١١، کاتژمێر ١١:١٥ پ. ن.

  1. ^ http://pzishk.synthasite.com/naxoshyakatbnasa-damar-hawkrdni-parday-meshk.php