ھەرێمی نیو برانزویک

ھەرێمی نیو برانزویک بە ئینگلیزی: New Brunswick ھەرێمێکە لە کەنەدا، پایتەختەکەی شاری فریدرێکتنە و شاری سانت جۆن چڕترین ناوچەی دانیشتوانی ھەرێمەکەیە، تاکە ھەرێمی کەنەدایە کە ھەردوو زمانی ئینگلیزی و فەڕەنسی تێیدا فەرمیە بەپێی دەستور. بۆ یەکەم جار ساموێل دوو شامبەڵان ئەم ھەرێمەی دۆزیەوە لە ١٦٠٤ دواتر کەوتە ژێڕدەستی ئینگلیزەکان لە ١٧٦٣ لەساڵی ١٧٨٤لەھەرێمی نۆڤاسکۆشیا جیابویەوە و بوو بە ئەندام لە یەکێتی کەنەدی، ڕووبەرەکەی ٧٣٬٠٠٠کم چوارگۆشەیە ژماڕەی دانیشتوانی یەک میلیۆن کەسە کە لە ٪‏٥٨بەڕەگەز ئینگلیزن و بە ٪‏٣٧بە ڕەگەز فەڕەنسین، گرنگترین شارەکانی سانت جۆن و مۆنکتن.

زەوی و دانیشتوان دەستکاری

زەویەکەی بریتیە لە زنجیرە چیای ئەباڵش کە لەئەمەریکاوە درێژبۆتەوە، ھەرێمەکە ھاوسنورە لەگەڵ وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەبەشی باشوری ھەروەھا دەروانێتە زەریای ئەتلەسی لەبەشی خۆرھەڵاتی، ھەروەھا وەک نیمچە دورگەیەک دەردەکەوێت کە کەنداوی سسنت لۆرانس لەباکوری ھەڵکەوتوە، خاوەنی دارستانێکی چڕە کە زستانێکی سارد و درێژی ھەیە لەگەڵ ھاوینێکی کورت و فێنک

ھەروەھا زەویەکی بەپیتی ھەیە بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵداری جگە لەبەرھەمرکانی دارستان و کانە کانزاییەکانی وەک مس و زێڕ و قورقوشم و زەنک و زیو و نیکل، داھاتی ساڵانەی کانزاکاری نزیکەی ٥١٧ میلیۆن دۆلار دەبێت جگە لە بواری چەندین پیشەسازی گرنگ.

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری