ھێڵی ئاسمانی (بە ئینگلیزی: Airline) کۆمپانیایەکە کە خزمەتگوزاری گواستنەوەی ئاسمانی دابین دەکات بۆ گەشتیاران و بارھەڵگرەکان. ھێڵە ئاسمانییەکان فڕۆکە بەکاردێنن بۆ دابینکردنی ئەم خزمەتانە. بەگشتی، کۆمپانیاکانی ھێڵی ئاسمانی بە بڕوانامە یان مۆڵەتێکی ھەوایی ناسراون کە لەلایەن دامەزراوەی فڕۆکەوانیی حکومییەوە دەرچووە. ھێڵە ئاسمانییەکان لەوانەیە کارپێکەری چارتێر (بە ئینگلیزی: Air charter) بن. چارتێر مانای ئەوەیە کە هەموو بلیتەکان و کورسیەکانی یەک فڕۆکە بە یەک جار بە کۆمپانیاکانی تر دەفرۆشن یان کرێ دەدەن و جیا جیا نایفرۆشن. [١]

پۆستەری ئەڵمانی لە دەیەی ١٩٣٠دا بە بڵاوکردنەوەی ھەفتانە خزمەتگوزاری پۆستی ھەوایی لە دۆیتچ لوفت ھانزا , Syndicato Condor و دۆیتچ زێپلین غێدغای

ھێڵە ئاسمانییەکان زۆربەی کات گرووپێکی پیشەسازین کە گەشتیارەکان یان بارەکان دەگوازنەوە و زۆربەی کات گەشتی ئاسمانی بە شوێنە جۆراوجۆرەکانیان بە شێوەیەکی سیستەماتیک دەفرۆشن یان پەیمانەکان بە شێوەی چارتر دابەش دەکەن لە نێوان ئاژانسەکانی ھێڵی ئاسمانی دیکە بۆ دروستکردنی گەشتی ناوخۆیی و بیانی.[٢]

مێژوو دەستکاری

یەکەم ھێڵی ئاسمانی جیھان (Deutsche Luftschiffahrts-Aktiengesellschaft - دۆیتچ لوفتشفات-ئاکتسیانگزێلشافت) بوو لە ئەڵمانیا.[٣]

گەورەترین ھێڵی ئاسمانییەکانی جیھان دەستکاری

گەورەترین ھێڵی ئاسمانییەکانی جیھان کە لە ساڵی ٢٠١٧دا لەلایەن SkyTrax دەستنیشان کراوە بریتین لە:

پرسیاری پەیوەندیدار دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Doganis, Rigas (2001). The Airline Business in the Twenty-first Century (بە ئینگلیزی). Psychology Press. p. 185. ISBN 978-0-415-20883-3.
  2. ^ Kumar, B. Rajesh (2012), Kumar, B. Rajesh (ed.), "Mergers and Acquisitions in the Airline Industry", Mega Mergers and Acquisitions: Case Studies from Key Industries (بە ئینگلیزی), Palgrave Macmillan UK, pp. 226–230, doi:10.1057/9781137005908_11, ISBN 978-1-137-00590-8
  3. ^ "DELAG: The World's First Airline, using dirgibles". Airships.net. Retrieved 2010-08-22.