ئەلسێر ھێنری ھالیت دێڵ (٩ یۆنیۆی ساڵی ١٨٧٥ لەندەن تاکوو ٢٣ تەممووزی ساڵی ١٩٦٨)[١] زانای داودەرمان بووە و ساڵی ١٩٣٦ خەڵاتی نۆبێلی لە پزیشکیدا وەرگرتووە،[٢][٣] لە زانکۆی تۆلینگتۆن پارک خوێندوێتی دواتر ڕۆشتووە بۆ قوتابخانەی لیز لە کامبردج کە دواتر یەکێک لە بیناکانی بەناوی دێڵەوە ناو نراوە، ساڵی ١٨٩٤ چووەتە زانکۆی کامبردج و لەژێر چاودێری زانای کارەکانی ئەندامی لەش جۆن لانگلی کاری کردووە، ساڵی ١٩٠٣ بۆ ماوەیی چەند مانگێک لە فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بووە و لەسەر دەستی بۆڵ ئیرلیخ وانەی خوێندووە، ھەر لەھەمان ساڵ بەھاوکاری ئیرنست ستارلینگ و ولیام بایلیس توێکاری بۆ سەگێکی زیندوو کردووە.ھێنری دێڵ ساڵی ١٩٠٩ بڕوانامەی دکتۆرای لە پزیشکیدا لە زانکۆی کامبریج بەدەستھێناوە ولەکاتی کارکردندا پێکەوە لە زانکۆی لەندەن ھاوڕێتی لەگەڵ ئۆتۆ لۆفی پیدا کردووە، ساڵی ١٩١٤بەشی کیمیا و دەرمانسازی لە پەیمانگای نیشتیمانی بۆ توێژینەوەی پزیشکی لە لەندەن وەرگرتووە.ھێنری دێڵ ساڵی ١٩٣٢ نازناوی سێر ی پێبەخشراوە، ساڵی ١٩٤٤ میدالیای ئیستحقاقی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٤٨ بەپلەی سوارچاک خاچی مەزنی لەلایەن ئیمبڕاتۆڕییەتی بەریتانیاوە پێبەخشراوە، لە ساڵی ١٩٤٠ بۆ ساڵی ١٩٤٥ لە ڕێکخراوی شاھانە کاری کردووە [٤]و لە ساڵی ١٩٤٢ بووەتە مامۆستای کورسی فۆلەر بۆ کیمیا لە دامەزراوەی شاھانە، ھەروەھا لەکاتی جەنگی جیھانی دووەمدا، ئەندامی دەستەی ڕاوێژکاری زانستی ئەنجومەنی وەزیرانی بەریتانیا بووە[٥].ھێنری دێڵ ساڵی ١٩٠٤ ھاوسەرگیری لەگەڵ ئیلین ھاڕێیت ھالیتی کچی مامی خۆیدا کردووە و کوڕ و کچێکیان بووە، لە ٢٣ یۆلیۆی ساڵی ١٩٦٨ لە کامبریدج کۆچی دوایی کردووە.[٦]

ھێنری دێڵ
צילום מ-1936 כשזכה בפרס נובל
Henry Hallett Dale لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٩ی حوزەیرانی ١٨٧٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەندەن لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٢٣ی تەممووزی ١٩٦٨ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٩٣ ساڵ ژیاوە)
کامبریدج لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • Trinity College
  • Tollington School لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەپزیشک، neuroscientist، biochemist، فیزیۆلۆجیناس لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکار
  • University College London لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • Pour le Mérite for Sciences and Arts order
  • خەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئەرکی ئەندام و پزیشکی (٧٩٬٩٢٥ کرۆنی سوێدی، ئۆتۆ لۆوی، for their discoveries relating to chemical transmission of nerve impulses، ١٩٣٦)
  • Knight Grand Cross of the Order of the British Empire
  • مێدالیای کۆپلی (In recognition of his important contributions to physiology and pharmacology, particularly in relation to the nervous and neuro-muscular systems.، ١٩٣٧)
  • Royal medal (١٩٢٤)
  • Schmiedeberg Badge (١٩٦٢)
  • Albert Medal (١٩٥٦)
  • honorary doctor of the University of Vienna
  • Croonian Medal and Lecture (١٩١٩)
  • honorary doctorate of the University of Graz
  • Banting Medal (١٩٥٤)
  • Baly Medal (١٩٢١)
  • Harveian Oration (١٩٣٥)
  • Knight Bachelor
  • Order of Merit
  • Pour le Mérite
  • ھاوپۆلەکانی کۆمەڵگایی شاھانە
  • honorary Fellow of the Royal College of Surgeons (١٩٤٥)
  • Cameron Prize of the University of Edinburgh
  • Honorary Fellow of the Royal Society Te Apārangi (١٩٥٢–) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پلەPresident of the Royal Society (١٩٤٠–١٩٤٥) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Dale, Henry Hallet | Hrvatska enciklopedija". www.enciklopedija.hr. Retrieved 2021-09-04.
  2. ^ "The Nobel Prize in Physiology or Medicine 1936". NobelPrize.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-04.
  3. ^ "The Nobel Prize in Physiology or Medicine 1936". NobelPrize.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-04.
  4. ^ "Sir Henry Dale Fellowships | Wellcome". web.archive.org. 2016-06-22. Retrieved 2021-09-04.
  5. ^ "Henry Hallett Dale (1875-1968) | The Royal Institution: Science Lives Here". web.archive.org. 2016-03-08. Retrieved 2021-09-04.
  6. ^ "Henry Dale | Physiologist | Blue Plaques". English Heritage. Retrieved 2021-09-04.