ھێما شت، وێنە، وشەی نووسراو، دەنگ یان نیشانەیەکی تایبەتە کە نوێنەرایەتیی شتێکی‌تر دەکات. ھەڵبژاردنی ھێما بۆ شتێک زۆرتر لەبەر لێکچوویییە و ھەندێجاریش بە پێکھاتە. بۆ نموونە، لەوانەیە ھەشتگۆشەیەکی سوور ھێمای "ڕاوەستان" بێت؛ یان لەسەر نەخشەکان، دوو شمشێری یەکبـڕ ھێمای مەیدانێکی جەنگ و پێکدادان بێت؛ یان لە بیرکاریدا سیستەمە ژمارەیییەکان ھێمای ژمارەکانن. لە ھەموو زمانەکاندا ھێما ھەیە. تەنانەت ناوی مرۆڤەکانیش ھێمایە. ناوی "ئازا" ھێمایەکە نوێنەرایەتیی کەسێک دەکات.

هێمای ئایینەکان (لە چەپ بۆ ڕاست)
ڕیزی ۱: مەسیحی، جوولەکە، ھیندوویزم
ڕیزی ۲: ئیسلام، بودیزم، شینتۆ
ڕیزی ۳: سیکیزم، بەھایی، جاینیزم

نیشانە و ھێما دەستکاری

بڕێک لە نووسەران لە نێوان ھێما و نیشانەدا جیاوازی دادەنێن. لە ئاوەھا دۆخێکدا، نیشانە شتێکی شێوەییی ڕووتە کە ھیچ چەشنە لێکچوویییەکی نییە لەگەڵ ئەو شتەی کە نوێنەرایەتیی دەکات، بەڵام ھێما ئەو شتەی کە نوێنەرایەتیی دەکات دێنێتەوە یاد و لێی دەچێت.

ئەگەر ئەم جیاوازییە بخرێتە کار، ئیدی وشەی "پشیلە" نیشانەیە (و نە ھێما) بەڵام دوو شمشێری یەکبـڕی سەر نەخشەیەک ھێمایە.

بەستەری دەرەکی دەستکاری

https://web.archive.org/web/20170822225637/http://www.symbols.com/