بریتیە لەو ھێزەی کە بەکاردێت بۆ گەیاندنی ھەوا بۆ ناو پیستۆنەکان بۆ سوتانی ناوەکی مەکینە وە ئەم بەشە بەکاردێت بۆ زیاتر پاڵنان و زیاد کردنی پەستان و زیادکرنی پلەی گەرمی و چری ھەوا. وە ئەو مەکینەی کە بێ ئەم بەشەیە بە مەکینەکی ئاسایی دا ئەنرێت لە رووی سوتانی ھەوادا.

ھێزی ناوەکی دەستکاری

بەکاردێت بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێل و فرۆکە بۆ زیاتر بەھێزکردنی مەکینە و کارامەیی وە لە بنەرەتەوە ھێزی ناوەکی پێکھاتوە لە دوو پاڵنەر بە رێز لە دوای یەک. کە وا لە مەکینە ئەکەن ھەوای زیاتر لەخۆ بگرن سوتانێکی باشتر لەخۆ بگرن و لە رووی پلەی گەرمی و پەستان باشتر بێ لە چاو مەکینەکانی تر ئەو مەکینانەی کە تایبەتمەندی پاڵنەری بەرزیان تێدا بەدی دەکرێ توانایەکی زیاتریان ھەیە وە لە خەرجکردنی سوتەمەنی سوودێکی زیاتر بە خاوەنەکەی ئەبەخشن لە رووی ماددیەوە، وە توانای سووتان لە مەکینەکە زیاد دەکات بەپێی شیکردنەوەی سووری وزە لە یاسای دووەمی سێرمۆداینامیک.

جۆرەکانی دەستکاری

دوو جۆری سەرەکی ھەن لە پالنەری ناوەکی کە زۆر بەربڵاون لەناو بوارەکەدا کە ئەوانیش ناسراون بە تۆربۆچارجەر و سوپەرچارجەر ئەوەی یەکەمیان بە کارەکەی ھەڵدەستێت لە رێگەی ئەو گازانەی کە لە خودی مەکینەکە دێنە دەرەوە وە سوپەرچارجەر زیاتر بە کاردێت لە مەکینە گەورەکان کە لە رێگای سوڕانی مەکینە ئەویش بە کاردێت وە زیاتر بەھۆی قایشی مەکینە دەجولێنرێت.

تۆربۆچارجەر دەستکاری

 
A[بەستەری مردوو] turbocharged Nissan RB engine.

ئامێری تۆربۆچارج بەتەواوەتی پشت بە قەبارەوخێرایی دەبەستێت بۆ سوورانی بەو تۆربینەی کە بەستراوە بە پاڵنەرەکەوە لەڕێگای شەفتێکی ھاوبەش، ئەو پەستانەی ھەوای کە درووستبوە دەتوانێ خێرایی بکەین لە رێگای سیستەمێکی پێکھاتوو لە ڤاڵڤ و کۆنترۆلی بەستراو بەسەریاندا، سوودی سەرەکی ئامێری تۆربۆچارجەر ئەوەیە کە دەتوانێت توانایەکی زۆر کەمتر خەرج بکات لەو بزوێنەرانەی کە تێیدا بەکارھاتوون بە بەراورد بە مەکینە گەورەکاندا (سوپەرچارجەر). وە خاڵە نەرێنیەکەی ئەمەیە کە کاتی وەڵامدانەوەی مەکینەیە کە کاتێکی زۆر ئەخایێنێ تاکو ئەگاتە ئەو خێراییەی کە لە ماوەیەکدایە ناو دەبرێت بە ھەڵگرتنی کاتی.

سوپەر چارجەر دەستکاری

 
A[بەستەری مردوو] Roots-type supercharger on a Nissan VQ engine.

لە لایەن ئۆتۆمبێلە گەورەکان دواکەوتن نیە لە دروستکردنی ھێزێکی پاڵنەر لەبەرئەوەی پاڵنەری مەکینەکە بەشێوەیەکی بەردەوامی لە سورانەوە و خۆگونجاندنە لەگەڵ خێرایی مەکینە، ھەرچەندە ئەم جۆرەیان بەربڵاو نیە وەک جۆری سوپەر چارجەر لەبەرئەوەی ئەمەیان زەبری درووستبوو لە مەکینەکەوە وەردەگرێت بۆ سوورانەوەکەی کە ئەوەش ئەبێتە ھۆی لەدەست دانی کەمێک لە تواناکەی و کارامەیەکەی. جگە لەمە جۆری سوپەرچارجەر دوو (درام) بەکاردێنیت بۆ کردنە ژوورەوەی ھەوا بۆ ناو بزوێنەر لەبەرئەوەی ئامێرێکی جوڵە پۆزەتیڤە ئەمە وای لێدەکات ببێتە بەرھەمھێنەری ھەمان بر لە ھەوا کە لەھەر مەکینەیەکی دیی بەرھەم دێت ئەم درەنگ گەیاندنە ناو دەبرێت بە (تۆربۆ لاک) ئەمەش بە پێی دیزاینی ئامێرەکە دەتوانرێت دەست کاری بکرێت ئەگەر ھاتوو بچووک بوو ئەوا کاتێکی زیاتری دەوێت بۆ ئەنجامدانی سوورانەوەکەی بەڵامم ئەکەر ھاتوو مەکینەکەمان گەورە بوو ئەوا ئاستێکی باش و روون و کارامەمان دەداتێ بەڵام بو وەڵام دانەوەیەکی درەنگ تر. ھەروەھا ھەبوونی کێشە لە دیزاینی ئەم تۆربینانە دەبێتە ھۆی دابەزاندنی توانایان ئەوەش لەبەر ئەوەی ئەو ناوچانەی کە ئەمان دائەنرێن بۆ بەکاربوونیان پلەی گەرمی زۆر لەخۆ ئەگرێت کە دەبێت بەرگەی بگرن و جۆری ئەم گازانەی کە تێیشدا دەکرێت کاری خۆی دەبێت.

سەرچاوەکان دەستکاری