ھێرشی مووشەکی بۆ سەر ھەولێر (٢٠٢١)

لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢١، ھێرشێکی مووشەکی بۆ سەر ھەولێر کرا. مووشەکەکان لە شوێنێکی نزیک ھەولێر بەرەو بنکەی ھێزە ئەمریکییەکانی نێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر ھاوێژران. بەھۆی ھێرشەکە کەسێک کوژرا و ھەشت کەسیش بریندار بوون.[١] گرووپێک بە ناوی سەرایا ئەولیای دەم «سرايا أولياء الدم» بەرپرسیارەتیی ھێرشەکەی گرتەئەستۆ.[٢]

ھێرشی مووشەکی بۆ سەر ھەولێر ٢٠٢١
شوێنھەولێر
ڕێکەوت١٥ی شوبات
٢١:٣٠ کگھ (٩:٣٠ی شەو بە کاتی ھەولێر)
جۆری ھێرشھێرشی مووشەکی
بریندارەکان٧
قوربانی٢ (مردن)
تاوانبارسەرایا ئەولیای دەم

وردەکاری دەستکاری

ڕووداوەکە دەستکاری

ھێرشەکە لە کاتژمێر ٩:٣٠ی شەوی ١٥ی شوباتی ٢٠٢١ کرا. لە ھێرشەکە ١٤ مووشەکی کاتیۆشی ١٠٧ بەرەو بنکەی ئەمریکییەکان لەنێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر ھاوێژران. چەند مووشەکێکیان کەوتبوونە نێو گەڕەکەکانی نزیک فڕۆکەخانە. مووشەکەکان لەسەر بارھەڵگرێکەوە تەقێنراون کە لە نزیک عەلوەی ھەولێر وەستێنرا بوو.

زیانەکان دەستکاری

مووشەکەکان بوونە ھۆی زیانی گیانی و ماددی. بەپێی گوتەی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەڵێندەرێکی مەدەنی کوژراوە و ھەشت کەسی دیکەش بریندار بوون لەنێویان سەربازێکی ئەمریکی.[٣]

کاردانەوەکان دەستکاری

  •   مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گوتی: «ئەو ھێرشە تیرۆریستییەی ھەرێمی کوردستانی کردە ئامانج بۆ دروستکردنی پشێوی و تێکەڵکردنی کارتەکانە. لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لیژنەیەکی ھاوبەشی لێکۆڵینەوە دروست دەکەین. پێویستیشە تاوانکارانی ھێرشەکەی ھەولێر دەستگیربکرێن.»[٤]
  •   نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھێرشە مووشەکییەکەی سەر ھەولێری بە ھێرشێکی تیرۆریستی ناو برد و بەتوندی سەرکۆنەی کرد. ھەروەھا داوای کرد بەپەلە لیژنەیەکی ھاوبەشی لێکۆڵینەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ دەستبەکار بێت و بە زووترین کات ھێرشکاران بدۆزرێنەوە و بە سزای یاسایی بگەیێندرێن.[٤]
  •   جێنین پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە تویتێکدا نووسیبووی: «پێویستە عێراق لە ڕکابەریی دەرەکی بپارێزرێت. ئێمە داوای دانبەخۆداگرتن و ھاوئاھەنگیی چڕی نێوان ھەولێر و بەغدا دەکەین بۆ پەلکێشکردنی تاوانباران بۆ بەردەم دادگە.»[٥]
  •   ئانتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندی بە مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان کرد و گوتی: «زۆر تووڕەین لە ھێرشی مووشەکی سەر ھەرێمی کوردستانی عێراق. ھێرشەکە کردەیەکی توندوتیژی دڕندانەیە. پاڵپشتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکە و سزادانی ئەوانەی لە ھێرشەکەدا دەستیان ھەبووە.» بلینکن ھاوخەمی بۆ خێزانی بەڵێندەرە کوژراوەکە و کەسوکاری برینداران دەربڕی.[٥]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Sorani, Basnews. "ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی وردەکاریی نوێی لەبارەی ھێرشە مووشەکییەکەی سەر ھەولێر ڕاگەیاند". www.basnews.com. Retrieved 16ی Februaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  2. ^ "ئەو گرووپەی دەڵێت ھێرشی کردووەتە سەر ھەولێر: ئێمە لەناو خاکی ھەرێمی کوردستانین". www.rudaw.net. Retrieved 16ی Februaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ کیانی, بڕوا. "ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: نۆ کەس لە ھێرشەکەی سەر ھەولێر برینداربوون". www.rudaw.net. Retrieved 16ی Februaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ ئ ا "مستەفا کازمی: ھێرشەکەی سەر ھەولێر بۆ دروستکردنی پشێوییە". www.rudaw.net. Retrieved 16ی Februaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ ئ ا عەزیز, ڕێکار. "کاردانەوە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان لەبارەی ھێرشەکەی ھەولێر". www.rudaw.net. Retrieved 16ی Februaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)