ھێرشی تاڵیبان (٢٠٢١)

ھێرشێکی سەربازی بزووتنەوەی تاڵیبان و ھاوپەیمانەکانی وەکوو ڕێکخراوەی ئەلقاعیدە، دژی حکوومەتی ئەفغانستان بوو. ھێرشەکە لە ١ی ئایاری ٢٠٢١ دەستی پێکرد و ھەتا ڕووخانی کابول لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١ بەردەوام بوو،[١] ئەم ھێرشە ھاوکات لەگەڵ کشانەوەی زۆربەی ھێزە چەکدارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو. تاوەکوو ئێستا لەلایەن تاڵیبان و ھاوپەیمانەکانی لە کۆی ٣٤ ویلایەت، ناوەندی ٣٣ ویلایەتی ئەفغانستان کۆنتڕۆڵکراوە.[٢][٣]

ھێرشی تاڵیبان
بەشێکە لەشەڕ_لە_ئەفغانستان_(٢٠٠١-٢٠٢١)
وڵاتIslamic Republic of Afghanistan، میرنشینی ئیسلامیی ئەفغانستان
جێئەفغانستان
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١
ڕێکەوتی دەستپێکردن١ی ئایاری ٢٠٢١
سەردەمcontemporary history
بەشداربووتاڵیبان، ئەلقاعیدە، Afghan National Security Forces، ھێزە چەکدارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ھۆکار2020–2021 U.S. troop withdrawal from Afghanistan
دەبێتە ھۆکاری2021 Kabul Airlift
TargetIslamic Republic of Afghanistan

خشتەی کات دەستکاری

ئایار دەستکاری

لە مانگی ئایاردا تاڵیبان دەستی بە ١٥ ناوچەدا گرت کە گرنگترینیان پارێزگای وەردەک بوو. لەو شەرانەی کە لەو مانگەدا کران ٤٠٥ سەربازی ئەفغانستان و ٢٦٠ ھاووڵاتی و ٢١٤٦ چەکداری تاڵیبان کوژراون.[٤]

حوزەیران دەستکاری

لە مانگی حوزەیراندا لە بەردەوامی ھێرشێکەدا، ٦٩ ناوچەی تر کەوتنە دەست ھێزەکانی تاڵیبان و مەزار شەریف کە چوارەم گەورەترین شارە لە ئەفغانستان و پایتەختی پارێزگای بەلخ گەمارودرا. لە ماوەی ئەم مانگەدا ٧٠٣ چەکداری حکومی ئەفغانستان و ٢٠٨ ھاووڵاتی و ١٥٣٥ چەکداری تاڵیبان کوژراون، بە سەدان ھامڤی و کامیونی سەربازی کەوتنە دەست تاڵیبان.[٥]

تەممووز دەستکاری

لە مانگی تەممووزدا ٦٤ ناوچەی تر کەوتنە دەست ھێزەکانی تاڵیبان وەھەروەھا ھێزەکانیان چونە ناو ھەر دوو شاری ھێرات و قەندەھار لە پارێزگای ھێرات و پارێزگای قەندەھار کە دووەم و سیێەم گەورەترین شارن لە ئەفغانستان. لە ماوەی ئەم مانگەدا ٣٣٥ چەکداری حکومی ئەفغانستان و ١٨٩ ھاووڵاتی و ٣١٥٩ چەکداری تاڵیبان کوژراون.[٦]

ئاب دەستکاری

لە یەکەم ڕۆژەکانی مانگی ئابدا لە کۆی ٣٤ پارێزگا، ٢٦ بە تەواوی کۆنتڕۆڵکران لەلاێەن تاڵیبانەوە.[٧] لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١، لە دوای ھەڵاتنی ئەشڕەف غەنی، سەرۆک کۆماری پێشووی ئەم وڵاتە و ڕۆشتنەوەی ھێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ وڵاتەکەیان، کابول ڕووخا و تاڵیبان توانی ٣٣ پارێزگای ئەم وڵاتە بگرێت.[٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Taliban declare victory in Afghanistan". Axios. 16 August 2021. Retrieved 18 August 2021.
  2. ^ Roggio, Bill (13 August 2021). "After lengthy siege, Lashkar Gah is taken by the Taliban". FDD's Long War Journal. Archived from the original on 13 August 2021. Retrieved 13 August 2021.
  3. ^ "Taliban sweep across Afghanistan's south". Archived from the original on 13 August 2021. Retrieved 13 August 2021.
  4. ^ Faizi, Fatima; Abed, Fahim; Rahim, Najim. "Afghan War Casualty Report: May 2021". The New York Times (بە ئینگلیزی).
  5. ^ Roblin, Sebastien. "One Month, 700 Trucks: Afghanistan's U.S. Military Vehicles Fall Into Taliban Hands". Forbes (بە ئینگلیزی).
  6. ^ "Some 1,500 Afghan soldiers crossed into Tajikistan over past 2 weeks – Tajik rep to CSTO". interfax.com (بە ئینگلیزی).
  7. ^ "بەرپرسانی ئەفغانستان: تاڵیبان گەیشتە کابوول". www.rudaw.net.
  8. ^ Missy Ryan; Karen DeYoung (13 April 2021). "Biden will withdraw all U.S. forces from Afghanistan by Sept. 11, 2021". The Washington Post (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 16 August 2021. Retrieved 16 August 2021.