هێرشبەر شوێنێکی یاریکردنە بۆ ١١ یاریزانەکەی تۆپی پێ ، ئەرکی ئەم یاریزانەی کە لەم شوێنەدا یاری دەکات هێرشبەردنە بۆسەر گۆڵی تیپی بەرامبەر ، وە ئەو یاریکەرەی لە هێڵی هێرشبەر یاری دەکات لە هەموو یاریکەرانی دیکە هەلی زۆرترە بۆ تۆمارکردنی گۆڵ و زۆربەی کات لە خوولەکانی تۆپیپێ هێرشبەرەکان نازناوی گۆڵکار (ئەوەی زۆرترین گۆڵی کردووە لەخوول) دەباتەوە.

هێرشبەرێک لەکاتی لێدانی تۆپ بەئاڕاستەی گۆڵی بەرامبەر

شێوازی یاریکردن دەستکاری

شێوازی هێڵی هێرشبەر زۆر بەی کات هێڵەکە لە دوو تا سێ هێرشبەر پێک دێت زۆرکاتیش بۆ پتەو کردنی هێڵی بەرگری بەیەک هێرشبەر یاری دەکرێت.

  • شێوازی ٤-٣-٣ (چوار بەرگریکار و سێ ناوەڕاست و سێ هێرشبەر)
  • شێوازی ٤-٤-٢ (چوار بەرگریکار و چوار ناوەڕاست و دوو هێرشبەر)
  • شێوازی ٣-٤-٣ (سێ بەرگریکار و چوار ناوەڕاست و سێ هێرشبەر)