ھیپاسوس (بە یۆنانی: Ἵππασος) ماتماتیکزان و فەیلەسووفێکی یۆنانی قوتابخانەی پیتاگۆرسییەکان بوو کە بە دۆزینەوەی ژمارە ناڕێژەیییەکان، بناغەی قوتابخانەی پیتاگۆرسییەکانی لەرزاند، لەبەر ئەوەی، پیتاگۆرسیان ژمارە سروشتییەکانیان بنەمای ھەموو شتێک دادەنا، دەوترێت کە دوای ئەو دۆزینەوەیەی ھیپاسوسیان فڕێ دایە ناو زەریاوە.[١]

ھیپاسوس
لێدوان=یۆنان
نەتەوەیۆنانی
بواری زانستیماتماتیک، فەلسەفەی ڕۆژاوایی

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ Simon Singh, (1998), Fermat's Enigma, page 50

سەرچاوەکان دەستکاری