ھۆبیت: وێرانکارییەکانی سماوگ

فیلمێکی خەیاڵی ساڵی 2013 کە لە دەرهێنانی پیتەر جاکسنە

هۆبیت: وێرانکارییەکانی سماوگ (ئینگلیزی: The Hobbit: The Desolation of Smaug) فیلمێکی ئەمریکیی خەیاڵی و سەرکێشی ساڵی ٢٠١٣ەیە، لە دەرهێنانی پیتەر جاکسن. فیلمەکە لەلایەن کۆمپانیای وارنەر بردەرزەوە بڵاو کرایەوە. فیلمەکە دووەمین فیلمی سیانەی فیلمەکەیە و چیڕۆکەکەشی لە زنجیرە کتێبی (The Hobbit)ەوە وەرگیراوە لەنووسینی جەی.ئاڕ.ئاڕ.تۆلکین.فیلمەکە تەواوکەری فیلمەکەی بەرلەخۆی گەشتێکی چاوەڕوانەکراوە و دوای خۆشی بەشێکی تری لێدەرچوو بەناوی جەنگی پێنچ سوپاکە.

هۆبیت:وێرانکاریەکانی سماوگ
The Hobbit:The Desolation of Smaug
پۆستەری شانۆیی فیلمەکە
دەرھێنەرپیتەر جاکسن
بەرھەمھێنەرکارۆلین کەنینگهام

زەین وینەر

فڕان والش
شانۆنامەفڕانک والش

فیلیپ بۆینس
پیتەر جاکسن

گولیرمۆ دێل تۆرۆ
لەسەر بنەمایThe Hobbit 
لە لایەن جەی.ئاڕ.ئاڕ تۆلکین
ئەکتەران
مۆسیقاهاوارد شۆر
وێنەگری سینەماییئەندرو لێسنی
مۆنتاژجەیبز ئۆڵسن
بڵاوکردنەوەوارنەر برەدرز
دەرچوون
  • ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ (2013-12-02) (لۆس ئەنجلس premiere)
  • ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ (2013-12-12) (نیوزلەندا)
  • ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ (2013-12-13) (ئەمەریکا)
ماوەی فیلم١٦١ خولەک
وڵاتئەمەریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون٢٢٥$ ملیۆن
داھات٩٥٨$ ملیۆن

چێیڕۆکی فیلمەکە باسی بیلبۆ باگینس دەکات کە لەبەشی یەکەم بەڕێکەوتووە لەگەڵ سێزدە کورتەباڵاکە بەمەبەستی دەستبەسەرداگرتنەوە بەسەر چیای تەنیای ، بەڵام کارەکان بەمشێوەیە ناڕۆن کە چاوەڕوان دەکران و ئازۆگ و سماوگی ئەژدیها ئەرکەکەیان سەختر دەکەن.

چیڕۆکەکە بۆ فیلم نووسراوەتەوە لەلایەن فڕان والش و پیتەر جاکسن و گولیرمۆ دێل تۆرۆ.فیلمەکە بەشێوەیەکی تایبەت کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە لە ولاتی نیوزلەندا کاری وێنەگرتنەکەی کراوە.

هۆبیت : وێرانکاریەکانی سماوگ لە ٢ی دیسەمبەری ٢٠١٣ نمایشی سەرەتایی کرا و دواتر لە ١١ی دیسەمبەری ٢٠١٣ کەوتە سینەماکانەوە و توانی داهاتی ٩٥٨$ ملیۆن کۆبکاتەوە و ببێتە چوارەم پڕداهاترین فیلمی ٢٠١٣ و ٢٧ەم پڕداهاترین فیلمی مێژوو.

سەرچاوەکان دەستکاری