ھومفر داڤی (لەدایکبووی ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٧٧٨ – مردووی ٢٩ی ئایاری ١٨٢٩) کیمیاگەرێکی ئینگلیزییە و دۆزەرەوەی سۆدیۆم و پۆتاسیۆمە، وە لەنێوان ساڵانی ١٨٢٠ تا ١٨٢٧ سەرۆکی زانکۆی مەلەکی بووە.

وێنەیەکی ھومفەر داڤی لەلایەن تۆماس فلیپسەوە کێشراوە

ژیانی ھومفر دەستکاری

ھومفر لە شاری بنزاس لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٧٧٨ لە ناوچەی کۆرنۆل لە ئینگلتەرا لەدایکبووە. ھەر لە بنزاس خوێندوویەتی، دوای مردنی باوکی نێردراوە تا دووبارە بخوێنێتەوە و کاریش بکات. ھەر بەو بۆنەیەوە توانیویەتی کاری تاقیگە و خوێندنی دەرمانخانە بکات، ھومفەر توانی بیسەلمێنی کە لەشی مرۆڤ ئۆکسیدی نیترۆی (N2O) تێدایە، دوای ساڵی ١٨٠١ چووە شاری لەندەن و لە پەیمانگای پەرەپێدانی زانست و بڵاوکردنەوەی زانیاری وەک مامۆستای یاریدەدەر کاری دەکرد. لە ساڵی ١٨٠٢ لە زانکۆی مەلەکی لە لەندەن بووە مامۆستای کیمیا، وە دوای ساڵی ١٩٢٠ بووە سەرۆکی زانکۆی مەلەکی.

مردنی ھومفر دەستکاری

لێکۆلینەوەکانی ھەندێک جار زۆر ترسناک بوون؛ لەکاتی ئاشکراکردنی سۆدیۆم ئازار بە چاوەکانی گەیشت، وە ٢ پەنجەی دەستی لەدەستدا و لەکۆتایییەکانی ژیانی کێشەی تەندروستی زۆری بۆ دروستبوو و بەردەوام چارەسەری وەردەگرت ھەتا لەکۆتاییدا لە ساڵی ١٨٢٩دا مرد.

سەرچاوەکان دەستکاری