ھاوچەشنخۆری لە بوونەوەرناسی دا بریتیە لە حاڵەتێک کە گیانەوەرێک بەشێک یان تەواوی جەستەی گیانەوەرێکی ھاوچەشنی خۆی دەخوات. بە پێچەوانەی تێگەیشتنی کۆن ھۆکاری ھاوچەشنخۆری تەنھا برسیەتی یان ڕووداوی نائاسایی نیە، بەڵکوو ئەمە لە نێو ھەندێک لە بوونەوەران دا ئاکارێکی ئاساییە.