ھاوئەنجامی ئۆیلەر (بە ئینگلیزی: Euler's identity) یان ھاوکێشەی ئۆیلەر بریتییە لە ھاوئەنجامی

لەم ھاوکێشەدا ژمارەی ئۆیلەر، بنچینەی لۆگاریتمی سروشتی، (یەکەی خەیاڵییە و پاسادانی ئەم ھاوکێشە دەکات )، و بریتییە لە ڕێژەی چێوەی بازنەیەک بە تیرەکەیدا. ھاوئەنجامی ئۆیلەر بەناوی ماتماتیکزانی سویسی لیۆنارد ئۆیلەر ناونرا و بە یەکێک لە جوانییەکانی بیرکاری دادەنرێت.

شرۆڤە دەستکاری

ھاوئەنجامی ئۆیلەر بریتییە لە حاڵەتێکی تایبەتی فورمووڵی ئۆیلەر لە شیکاریی ئاوێتەدا کە دەڵێت بۆ ھەر ژمارەیەکی ڕاستەقینە وەکوو  :

 

کە تێیدا بەھاکانی فانکشنە سێگۆشەیییەکانی   و   بە یەکەی پێوانی ڕادیان دەپێورێت. واتە ئەگەر  ، ئەوا:

 

لەبەر ئەوەی

 

و

 

کەوایە:

 

لەمەوە دەردەچێت

 

سەرچاوەکان دەستکاری