ھان ھیۆ-جوو (بە ھانگۆل: 한효주؛ بە ھانجا: 韓孝周)، لە دایکبووی ٢٢ی شوباتی ١٩٨٧ـە، ئەکتەرێکی کۆریای باشوورـە، ناسراوە بە دۆنگ یی باشتر ناسرا لە زنجیرەی تەلەفزیۆنی وەک (Brilliant Legacy) ساڵی ٢٠٠٩، (Dong Yi) ساڵی ٢٠١٠.

한효주
ھان ھیۆ-جوو

حوزەیرانی ٢٠١٧
لەدایکبوون (١٩٨٧-٠٢-٢٢) ٢٢ی شوباتی ١٩٨٧ (تەمەن ٣٧ ساڵ)
پەروەردەزانکۆی دۆنگگوک - فیلم و شانۆ
پیشەئەکتەر
چالاکبوون٢٠٠٣- ئێستا
وەکیلBH Entertainment (کۆریا)
FlaMme (ژاپۆن)
باڵا١٧٢ سم (٥ پێ ٨ ئینچ)

ئەکتەر ھان ھیۆ-جوو دایکی مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی بووە پێش ئەوەی ببێت بە پشکنەر (موفەتتیش) لە قوتابخانە گشتییەکان وە باوکیشی سەرباز بووە.

لەتەمەنی مناڵیدا ھان ھیۆ-جوو لە وەرزش کردندا باش بووە و چێژی لە ساحەومەیدان وەرگرتووە، لە دووەم ساڵی کۆلێژ لە قوتابخانەی دووا ناوەندی ئەچێتە سیۆل. لە چوونی بۆ سیۆل توانیبووی بەرەو پێش بچێت لە بەدیھێنانی ئاواتەکانی.

لەدوای قوتابخانەی دوا ناوەندی ھان ھیۆ-جوو چووە بەشی شانۆ لە زانکۆی دۆنگگوک.

هان هیۆ-جوو کێشی ٤٨کگم و خوێنەکەی لەجۆری A+ "ــە وە کەسێکی هێمنە و بەئاسانی تووڕە نابێت وە ئەتوانێت دان بەخۆیدا بگرێت و ئارام بگرێت.

هان هیۆ-جوو چەند نەشتەرگەریەکی جوانکاری ئەنجام دا بەڵام لەلایەن هەوادارانیەوە ڕەخنەی لێگیرا گوتیان تۆ بەو نەشتەرگەریانە ڕوخساری خۆت دەشێوێنیت.

ھان ھیۆ-جوو

لە ساڵی ٢٠٠٣ خەڵاتی گەورەی ئافرەتانی بینگ-گیور"ی بردەوە کە لەلایەن کۆمپانیای بینگ-گیورەوە بوو کە کۆمپانیایەکی خواردنی کۆرییە.

لە ساڵی ٢٠٠٥ یەکەم دەرکەوتنی بوو وەک ئەکتەرێک لە کەناڵی "MBC "Nonstop5 وە لە فیلمی "My Boss,My Teacher".

وە بەم دەرکەوتنەی ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد و لەساڵی ٢٠٠٦ ڕۆڵی سەرەکی درایە لە درامایەک لەکەناڵی KBS2 بەناوی "Spring Waltz".

وە ھان ھیۆ-جوو ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ڕۆڵ گێڕانی لەو درامایە سەخت بووە، بێگومان ئەوەش بەھۆی ئەوەی کە شارەزایی تەواوی نەبوو لە ڕۆڵ گێڕان.

وە یەکەم دەرکەوتنیشی لەفیلم ھەر لەساڵی ٢٠٠٦ بوو بەناوی "Ad Lib-Night" وە کارکردنی لەم فیلمەدا زۆر ئاسانتر بوو لە کارکردنی لە دراماکەدا.

وە خەڵاتی باشترین ئەکتەری وەرگرت لە ٢٦مین ئاھەنگی ڕەخەنگرانی فیلمی کۆری و لە ٢٠مین ئاھەنگی فیلم لە سەنگافور.

وە دەرکەوتنی ھان ھیۆ-جوو لە درامای بەناوبانگی "Brilliant Legacy" لەکەناڵی SBS لەبواری ڕۆڵ گێڕان دەرچوو چووە باری بازرگانیەوە.

ھان ھیۆ-جوو

وە دوای بەناوبانگ بوونی ڕاپۆرتە گۆڤاری و ڕۆژنامەییەکان وایان دانابوو کە ھان ھیۆ-جوو لە پەیوەندی خوشەوویستیدا بێت.

وە ناوبانگی ھان ھیۆ-جوو لە ھەرێمی خۆی دەرچوو و ناوچەکانی تریشی گرتەوە وە لەساڵی ٢٠١٠ ڕۆڵی سەرەکی درایە لە درامایەک لەکەناڵی MBC بەناوی "دۆنگ یی"، وە لەساڵی ٢٠١٦ لەگەڵ ئەکتەر لی جۆنگ-سوک ڕۆڵی سەرەکی ئەگێڕێت لەدرامایەک بەناوی "W Two Worlds".

ھان ھیۆ-جوو حەزی بە سەیرکردنی فیلم و خوێندنەوەی کتێبە.

وە ھەوادارێکی گەورەی فیلمە ژاپۆنیەکانە وە فێری زمانی ژاپۆنی بووە بەھۆی فیلمە ژاپۆنییەکان.

فیلمۆگرافی دەستکاری

فیلم دەستکاری

ساڵ ناوی فیلم ڕۆڵ تێبینی
2006 My Boss, My Teacher Yoo Mi-jung
Ad-lib Night Bo-kyung Independent film
2008 Ride Away Im Ha-jung
My Dear Enemy Woman at the bus stop/
Voice on the phone
cameo
2009 Heaven's Postman Jo Hana / Saki Tele Cinema
(also aired on SBS)
2011 Always Ha Jeong-hwa
2012 Masquerade Queen Consort
Love 911 Mi-soo
2013 Cold Eyes Ha Yoon-ju
2014 Miracle Devil Claus' Love and Magic So-yeon Japanese film
View of Mount Myohyang Oh Yeong-ran Short film
2015 C'est Si Bon Min Ja-young (20s)
The Beauty Inside Yi-soo
2016 Love, Lies Jung So-yul
2018 Golden Slumber Sun-young
Inrang Lee Yoon-hee

زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی دەستکاری

ساڵ ناوی دراما ڕۆڵ کەناڵ
٢٠٠٥ Nonstop 5 Han Hyo-joo MBC
٢٠٠٦ Spring Waltz Seo/Park Eun-young KBS2
٢٠٠٧ Heaven & Earth Suk Ji-soo KBS1
٢٠٠٨ Iljimae Eun-chae SBS
٢٠٠٩ Brilliant Legacy Go Eun-sung
Soul Special Jin Mi-ah KBS Joy
٢٠١٠ Dong Yi Choi Dong-yi (دواتر Choi Suk-bin) MBC
٢٠١٦ W Oh Yeon-joo

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری