ھیرام کینگ ناسراو بە ھانک ویلیامز (ماوەی ژیان:١٧ی ئەیلوولی ١٩٢٣ تاکوو ١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٣]]، گۆرانیبێژێکی ئەمریکا بووە لەسەر شێوازی مۆسیقای لادێ، زۆربەی کەسایەتیەکان پێیان وایە مەزنترین گۆرانیبێژە بەتێکڕای ھەموو سەدەکان، لە ١٧ ئەیلوولی ساڵی ١٩٢٣ لە خانوویەکی تەختەدا لە ئەمریکا لەدایک بووە، ھەر کە لەدایک بووە دووچاری نەخۆشی گەوج بوونی پەتی شەوکی بۆتەوە، زربەی زۆری کاتەکانی منداڵی لەنەخۆشخانە بردۆتە سەر بەمەبەستی چارەسەرکردنی. ھانک ویلیامز کاتێک لە قوتابخانە بووە لەپشووی کۆتایی ھەموو ھەفتەیەکدا لەسەر شۆستەکان لەبەرامبەر ستۆدیۆەکانی ئێزگەی دەبلیوو ئێس ئێف ئی گیتاری ژەنی وە و گۆرانی ووتوە و سەرنجی کارمەندانی ئێزگەکەی ڕاکێشاوە و بەردەوام داوایان لێکردووە کەوا ڕاستەوخۆە لەئێزگەکەوە ئەو گۆرانیانە پێشکەشبکات، دوای ئەوەی ڕاستەوخۆ لە ئێزگەی دەبلیوو ئێس ئێف ئی گۆرانیەکانی پێشکەشکردووە زۆربەی زۆری گوێگرەکان پەیوەندیان بە ئێزگەکەوە کردووە و داوای بەرھەمی نوێی ھانک ویلیامزیان کردووە، ھەر بۆیە بەرنامەیەکیان پێسپرادووە کە لەھەفتەیەکدا دووجار پێشکەشیکردووە و ماوەکەشی چارەکە سەعاتێک بووە تاکو گۆێگران لەخۆیان ڕازی بکەن، تیمێکی مۆسیقای تایبەتی بەخۆی دامەزراند بەناوی مانگا بەخێوکەرە گەڕۆکەکان و بەھەموو شوێنەکانی ویلایەتی ئالابما گەڕان و گۆرانیان ووتووە و ئاھەنگیان گێڕاوە، ھەر بەم بۆنەیەشەوە لە ساڵی ١٩٣٩ لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا وازی لەقوتابخانە ھێناوە و خۆی تەرخان کردووە بۆ ئەم تیمە. زۆربەی زۆری گۆرانیەکانی ھانک ویلیامز لەنێو لیستی گۆرانیە لادێیەکاندا یەکەمی ھێناوە و گۆرانیەکانیشی لەلایەن سەدەھا گۆرانیبێژی دیکەوە تۆمارکراوەتەوە، لە ١ کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٥٣ کۆچی دوایی کردووە.

هانک ویلیامز

سەرچاوە و بەستەری دەرەکی دەستکاری