ھانس فلۆریان زیمەر (بە ئەڵمانی: Hans Florian Zimmer؛ لەدایکبووی ١١ی ئەیلوولی ١٩٥٧) مۆسیقاژەن، ئاوازدانەر و بەرھەمێنەرێکی تۆماری ئەڵمانییە. کارەکانی بۆ یەکگرتنی مۆسیقای ئەلیکترۆنیک و ئۆرکێستراڵی کولتووری بوو.[١] زیمەر لە ساڵی ١٩٨٠وە، کە زیاتر لە سێ دەیەیە، ئاوازی بۆ زیاتر لە ١٥٠ فیلم داناوە. ھەندێک لەو فیلمانەی ئاوازی بۆ داناون: پاشای دارستان (خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین فیلمی مۆسیقایی لە ١٩٩٥ وەرگرت)، تای کریسمۆن، جەنگاوەر، چەتەکانی کاریبی، دارک نایت تریلۆجی، دەستپێک، نێوانی ئەستێرەکان، دەنکیرک، و بڵید ڕەنەر ٢٠٤٩. چوار خەڵاتی گرامی، سێ خەڵاتی بریت کلاسیک، دوو خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب، و خەڵاتەکانی ئۆسکاری بەدەست ھێناوە. ھەروەھا ناوی لە لیستی ئەو ١٠٠ کەسە بلیمەتەیە کە ڕۆژنامەی دەیلی تەلەگراف بڵاوی کردووەتەوە.[٢]

ھانس زیمەر
زیمەر لە ٢٠١٨
زیمەر لە ٢٠١٨
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوونھانس فلۆریان زیمەر
لەدایکبووی (١٩٥٧-٠٩-١٢) ١٢ی ئەیلوولی ١٩٥٧ (تەمەن ٦٦ ساڵ)
فڕانفک فۆرت، ڕۆژاوای ئەڵمانیا
پیشە(کان)ئاوازدانەر، بەرھەمھێنەری تۆمار
ساڵانی چالاکبوون١٩٧٧–ئێستا
کۆمپانیاکانڕیمۆت کۆنترۆل پرۆدەکشنس
مۆسیقای بڵیدینگ فینگەرس
وێبگە

ژیانی تایبەتی دەستکاری

ژنی یەکەمی زیمەر ڤیکی کارۆلین بوو، کە کچێکی لێ ھەیە.[٣]لە ٣ی نیسانی ٢٠٢٠، زیمەر داوای جیابوونەوەی لە ژنی دووەمی سوزان زیمەر کرد، کە سێ منداڵی لێ ھەیە.[٤]

زیمەر لە چاوپێکەوتنێکدا لە ئایاری ٢٠١٤ ئاماژەی بەوە کرد کە گەورەبوون لە ئەڵمانیا دوای شەڕی جوولەکە قورس بوو و گوتی «پێم وایە دایک و باوکم ھەمیشە ئاگاداریان دەکردمەوە کە بە دراوسێکان نەڵێم کە ئەوان جوولەکەن.»[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Hans Zimmer", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2021-08-14, retrieved 2021-08-15
  2. ^ "Top 100 living geniuses". The Daily Telegraph. London. 30 October 2007. Archived from the original on 3 August 2020. Retrieved 2 January 2011.
  3. ^ Vogue: "A NEW MODEL GENERATION" 4 March 2016 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. 29 August 2006
  4. ^ "Lion King Composer Hans Zimmer Files for Divorce: Reports". People.com. Archived from the original on 8 April 2020. Retrieved 7 April 2020.
  5. ^ "Hans Zimmer: Proud to say 'My people'". Jewish Journal (بە ئینگلیزی). 28 May 2014. Retrieved 3 November 2020.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری