گەڕانی مرۆڤ بەدوای واتادا

گەڕانی مرۆڤ بەدوای واتادا (بە ئینگلیزی: Man's Search for Meaning) کتێبێکە لەلایەن ڤیکتۆر فرانکل، دروونپزیشک و بەدیھێنەری واتا دەرمانی نووسراوە و لە ساڵی ١٩٤٦ بڵاو بوویەوە. ئەم کتێبە بیرەوەرییەکانی فرانکل و بارودۆخی خۆی و قوربانییەکانی ئۆردوگای کاری زۆرەکی ئاڵمان لە ماوەی شەڕی جیھانیی دووەم لەخۆ دەگریت. لەم کتێبەدا فرانکل وەکوو دەروونناسێکی ئێگزیستانسیالیزمی گرینگی دۆزینەوەی واتا بۆ ژیان لە ناخۆشترین بارودۆخی ژیانی مرۆڤدا دەخاتەڕوو و ھاوکات لەگەڵ گێڕانەوەی بیرەوەرییەکانی ھەوڵ دەدات ڕوانگە نوێکەی لە دەروونناسیدا (واتا دەرمانی) ڕاڤە بکات.

گەڕانی مرۆڤ بەدوای واتادا
پەڕگە:Trotzdem Ja zum Leben sagen (Viktor Frankl novel) cover.jpg
چاپی دووەم (١٩٤٧)
نووسەرڤیکتۆر فرانکل
سەردێڕی سەرەکی…trotzdem Ja zum Leben sagen: Ein Psychologe erlebt das Konzentrationslager
وڵاتئۆتریش
زمانئاڵمانی
چەشندەروونناسی
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
١٩٤٦ (ویەن، ئۆتریش)
١٩٥٩ (ئەمریکا)
لاپەڕەکان٢٠٠
ژپنک (ISBN)0-8070-1429-X
OCLC٢٣٣٦٨٧٩٢٢
پاش ئەوپزیشک و ڕۆح

زۆرتر لە ٩ میلیۆن دانە لەم کتێبە تا سەردمی مردنی ڤیکتۆر فرانکل لە ساڵی ١٩٩٧ لە ئەمریکادا فرۆشرا[١] و وەرگێڕدراوەتە سەر ٢٤ زمانی زیندووی دنیا.

وەرگێڕان بۆ کوردی دەستکاری

کتێبی گەڕانی مرۆڤ بەدوای واتادا لەلایەن محەممەد محەممەدمرادی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی.[٢]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ Life and Work. سەردان لە ڕێکەوتی 22 August 2012.
  2. ^ https://www.ktebxane.com/product?item=1677[بەستەری مردوو]

سەرچاوەکان دەستکاری