گەورەشار

(لە گەورە شارەوە ڕەوانە کراوە)

گەورەشار یان مێترۆپۆلیس (بە ئینگلیزی: Metroplis) ناوێکە کە بۆ شارە گەورە و پڕ دانیشتووەکان بە کار دێت. گەورە شارەکان لە شارێکی ناوەندی و چەند شاری بچووکتری دەوەرووبەریان پێک ھاتوون. گەورە شارەکان گرینگی سیاسی، ئابووری، بازرگانی و کلتووری زۆریان ھەیە و وەکوو ناوچەی گرینگی بازرگانی ھەر وڵاتێک ھەژمار دەکرێن. ھەروەھا گەورە شارەکان شوێنی وەرزشی، کلتووری، فێرکاری و گەشتیاری زۆریان تێدایە و بەو ھۆیەشەوە میوانی زۆری شار و وڵاتانی تریان ھەیە.

تۆکیۆ، یەکێک لە گەورەشارەکانی وڵاتی ژاپۆن و جیھان
ھەولێر، یەکێک لە گەورەشارەکانی باشووری کوردستان و عێراق

سەرچاوەکان دەستکاری