گەورەبوو کەسێکە مناڵیی تێپەڕاندبێ.[١] لە ژینناسیدا، گەورە بە ئۆرگانیزمێک دەوترێ کە لە باری جنسییەوە پێگەیشتبێ. بەپێی ماف، گەورە پێچەوانەی بچووک یا نەفامە و، کەسێکە کە بە تەمەنی مەزنایەتی گەیشتووە و سەربەخۆ و خۆبژیو و بەرپرسیار ڕەچاو دەکرێ. ھەر وڵاتێک و ھەر دامودەزگایەکی قانوونی ئەم تەمەنە بەجیا دیاری دەکا، بەڵام زۆرتر ١٨ ساڵە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ «گەورەبوون»، فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە، ھەژار(کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی و فارسی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠٢٢.