گەلی عاد

گەلێک لە گەلە لەناوچووەکان کە لە باکووری ڕۆژئاوای نیمچە دوورگەی عەرەبی نیشتەجێ بوون

گەلی عاد دوای ئەوەی خوای گەورە پێغەمبەر نووح (ع) و ئەوانەی لەگەڵیدا بوون ڕزگاری کردن لە ناو کەشتییەکەدا و ھەموو بێباوەرانی لە ناو برد لەسەر زەویدا.[١] ماوەیەکی زۆر یەکتاپەرستی خودای گەورە بەردەوام بوو لەسەر زەویدا. تا ئەوکەتەی نەوەیەک ھاتە کە خراپەکار بوون و ھەوەڵیان بۆ خودای گەورە پەیدا کرد.[٢] ھەربۆیە خودا گەورە پێغەمبەر (ھود)ی بۆناردن (سەلامی خودای لەسەر بێت)، بۆئەوەی خەڵکی بگەرێنێتەوە یەکتاپەرستی، پێغەمبەر ھود ناوی تەواوی ھود کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی ڕەباح کوڕی جەلود کوڕی عاد کوڕی عەوص کوڕی ئیرەم کوڕی سام کوڕی نوح پێغەمبەر (سەلامی خودای لەسەر بێت).

گەلی عاد
گرووپی ڕەگەزیعەرەب
شوێننیمچەدوورگەی عەرەبی
Descended fromعاد کوڕی عەوص کوڕی ئیرەم کوڕی سام کوڕی نوح

گەلی عاد بنچینەکەیان دەگەڕیتەوە بۆعاد کوڕی عەوص کوڕی ئیرەم کوڕی سام کوڕی نوح پێغەمبەر (سەلامی خودای لەسەر بێت)، دەوترێت عاد دوو لە کوڕەکانی ناویان شەداد وشەدید بووە، بوونەتە پاشا دوای باوکیان زۆر خراپەکار بوون و خەڵکیان دەچەوساندەوە.[٣]

لە دۆڵی ئەحقافدا دەژیان، کە دەوترێت ئەویش دۆڵێکە نێوان عومان و زەوی موھرە، یا لە عومانەوە درێژدەبێتەوە بۆ حەزرەمەوت، دوای گەلی عاد ھاتن کەسانێک ھاتن کە سێ بتیان دەپەرست، ئەوانیش ھوباء و صەمود و صوداء، ژمارەی ھۆزەکانی عاد لە ١٠ ھۆز پێکھاتبوو، خوای گەورە ھێزێکی جەستەیی بەھێزی پێبەخشیبوون، ئەوەش وای لێکردبوون کە شارستانییەتی و شارێکی بێ وێنە دروست بکەن، ھەر بۆیە زۆر بە خۆیان ھێز و توانایدا دەنازین و لەسەر ڕێگای کوفر و خراپەکاری بەردەوام بوون تا ئەو کاتەی خودای گەورە سزای خۆی بەسەر ڕژاندن، ئەم گەلە بیناو کۆشکێکی تایبەت بە خۆیان ھەبوو، ئامێریان ھەبوو کە بەردی دا دەتاشی، لە ناو شاخەکاندا بەرزکەرەوی گەرەیان دروست دەکرد بە درێژای شاخەکە، کۆشکەکانیان لەسەر ئەمەبوو، خۆ بە گەورە زانین و بە درۆخستنەوەی پێغەمبەرەکەیان کە پێغەمبەر ھود بوو (سەلامی خودای لەسەر بێت) لەلایەن گەلی عادەوە لە قورئانی پیرۆزدا تۆمارکراوە، وەک سوورەتەکانی (الشعراء، ھود، المؤمنون، الذاریات، الأحقاقف، ھەندێکی تریش کە بە ئایەت ھاتووە).

مێژوو دەستکاری

  • ڕەچەڵەکانیان

سەر بە عاد کوڕی عەوس کوڕی ئیرام کوڕی سام کوڕی نووح.[٤]

  • تایبەتمەندی زگماکییان:

گەلێک کە ئێسکی جەستەی باڵا بەرزبوون، نزیکتر لە وەسفی ئادەم لە باقی مرۆڤەکان، یەکێکیان دەھاتە سەر بەردی گەورە، ھەڵی دەگرت و فڕێی دەدایە سەر شوێنێک و لەناویان دەبرد،[٥] موعەمەر فەرمووی: درێژی پیاوەکە لە نێوانیاندا پێنج سەد باڵ بوو، کورتییان سێ سەد باڵ بوو، قەتادەش ئیدیعای کرد کە درێژی پیاوێک یەکێکە لەوان، دوازدە باڵ، ئەبو عوبەیدەش فەرمووی: ستوونەکانن بە ھەمان درێژی دەوترێت: پیاوی تەعمیدکراو ئەگەر باڵا بەرز بێت، ئیبن عەباس فەرمووی درێژی پیاوێک لەنێویان حەفتا باڵە، ئیبن عەروبی فەرمووی، تێبینی لەسەر وتەکەی ئیبن عەباس کرد: و نادروستە چونکە لە… ڕوانگەیەکی دروست، خودا ئادەمی دروست کردووە، کە باڵای شەست باڵە، تا ئێستاش نەوەکان لە کەمبوونەوەدایە.[٦] وەسفکردنی ئەھلی عاد لە قورئاندا لە چەند شوێنێکدا ھاتووە: فَتَوَلَّى عَنْهُمْ وَقَالَ يَا قَوْمِ لَقَدْ أَبْلَغْتُكُمْ رِسَالَةَ رَبِّي وَنَصَحْتُ لَكُمْ وَلَكِن لاَّ تُحِبُّونَ النَّاصِحِينَ   (ئەعراف:٧٩) (کوردی: ئایا پێتان سەیرە یان بەدووری دەزانن کە وەحی لەلایەن پەروەردگارتانەوە دابەزێ بۆ سەر کەسێک لە خۆتان کە من لە خۆتانم و ئەمناسم بۆ ئەوەی ئاگادارتان بکاتەوە و یادی ئەو نیعمەتەی خوای گەورە بکەنەوە کە خوای گەورە ئێوەی کرد بە جێنشین لەسەر ڕووی زەویدا لە دوای قەومی نوح کە ئەوانی لەناوبرد چونکە سەرپێچیان کردو ئیمانیان پێ نەھێنا، و ئێوەی ھێنا و لەناو خەڵکیشدا ئێوەی زیاتر بەھێز کردووە کە باڵاتان درێژو بەرزە و لاشەتان زۆر گەورەیە [فَاذْكُرُوا آلَاءَ اللَّهِ] ئێوە یادی نیعمەتەکانی خوای گەورە بکەنەوە لەسەرتان [لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (٦٩)] بەڵکو سەرفراز بن بەھۆی بیرکردنەوە لەو نیعمەتانە بتانگەیەنێ بە ئیمان ھێنان بە خوای گەورە.) فَأَمَّا عَادٌ فَاسْتَكْبَرُوا فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَقَالُوا مَنْ أَشَدُّ مِنَّا قُوَّةً أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّ اللَّهَ الَّذِي خَلَقَهُمْ هُوَ أَشَدُّ مِنْهُمْ قُوَّةً وَكَانُوا بِآَيَاتِنَا يَجْحَدُونَ   (فوسلەت:١٥) (کوردی: {١٥} قەومی عاد خۆیان بەگەورەزانی لە ئیمان ھێنان لەسەر زەویدا بەبێ حەق و شانازیان دەکرد بەھێزو توانای خۆیان و ئەیانووت کێ ھەیە لە ئێمە بەھێزتر بێت، وایان دەزانی ھێزو توانایان دەیانپارێزێت لە سزای خوای گەورە ئایا نابینن ئەو خوایەی کە ئەوانی دروست کردووە زۆر لەوان بەھێزترە، و توانای بەسەریاندا ھەیە و ئەوان نکوڵی و ئینکاریان لە موعجیزەو نیشانەکانی ئێمە دەکرد.)  تَنْزِعُ النَّاسَ كَأَنَّهُمْ أَعْجَازُ نَخْلٍ مُنْقَعِرٍ   (قەمەر:٢٠) (کوردی: {٢٠} خەڵکی ھەڵئەکۆڵی لە ماڵەکانیان و دەری دەکردن و ھەڵی دەدانە ئاسماندا تا لە چاو دیار نامان پاشان بەری دەدانەوە سەر زەوی و سەری لێ ئەکردنەوەو دەبوونە لاشەی بێ سەر وەکو قەدی دار خورمایان لێھات کە لە زەویدا کەوتبێ.)

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "The Quranic Arabic Corpus - Quran Search". web.archive.org. 2017-12-06. Retrieved 2022-08-28.
  2. ^ "E.J. Brill's First Encyclopaedia of Islam 1913-1936 - Google Books". web.archive.org. 2016-04-24. Retrieved 2022-08-28.
  3. ^ "The New Encyclopedia of Islam - Cyril Glassé, Huston Smith - Google Books". web.archive.org. 2016-05-12. Retrieved 2022-08-28.
  4. ^ "ص237 - كتاب البيان والتحصيل - تفسير الأب وإرم ذات العماد - المكتبة الشاملة الحديثة". web.archive.org. 2021-07-31. Retrieved 2022-08-28.
  5. ^ "ص411 - تفسير حدائق الروح والريحان في روابي علوم القرآن - - المكتبة الشاملة الحديثة". web.archive.org. 2021-07-31. Retrieved 2022-08-28.
  6. ^ "ص45 - تفسير القرطبي - سورة الفجر الآيات إلى - المكتبة الشاملة الحديثة". web.archive.org. 2021-07-31. Retrieved 2022-08-28.