گەشبینی (بە ئینگلیزی: Optimism) ئەو هەڵوێستەیە کە گوزارشتە لە باوەڕێک یان ھیوایەک کە دەرەنجامی هەندێک هەوڵ و کۆششی دیاریکراو، یان دەرەنجامەکان بە گشتی، ئەرێنی و گونجاو و پەسەند بێت. زاراوەیەکی باو کە بەکاردێت بۆ نیشاندانی گەشبینی بەرامبەر ڕەشبینی شوشەیەکی پڕە لە ئاو بۆ نیوەی ڕێگا: گەشبینێک دەگوترێت شوشەکە بە نیوەی پڕ دەبینێت، لە کاتێکدا ڕەشبینێک شوشەکە بە نیوەی بەتاڵ دەبینێت.[١]

مۆنۆمێنتی دیواری بەرلین (دیمەنی ڕۆژئاوا). لای ڕۆژئاوای دیوارەکە بە گرافیتی داپۆشراوە کە ڕەنگدانەوەی هیوا و گەشبینییە.

گەشبینی هەڵوێستێکی ئەرێنییە بۆ دنیای دەوروبەر و کەسێکی گەشبینیش بەو جۆرە هەڵوێستەیەوە هەوڵ دەدات جیهان باشتر ببینێت. گەشبینان دەزانن کە جیهان تەواو و نموونەیی نییەوە، هیچ کەسێک ناتوانێت هەموو چاکە و سیفەتە تەواوەکانی هەبێت، بەڵکو هەوڵ دەدەن لایەنە ئیجابییەکانی شتەکان ببینن و هیواخوازن کە جیهان بەرەو چاکە هەنگاوبنێت.[٢]

چەمکەکان دەستکاری

وشەکە لە ئۆپتیمی لاتینی (optimum) وەرگیراوە، واتە باشترین. گەشبینی، بە مانای ئاسایی وشەکە، وەک پێشبینی کردنی باشترین دەرەنجامی گونجاو لە هەر حاڵەتێکی دیاریکراو پێناسە دەکرێت. ئەمە بە شێوەیەکی ئاسایی لە دەروونناسیدا بە گەشبینیی پچڕاو ناودەبرێت. بەم شێوەیە ئەو باوەڕە ڕەنگ دەداتەوە کە هەلومەرجی داهاتوو بۆ باشترین کار دەکات. بەم هۆیەوە وەک سیفەتێک دەبینرێت کە لە بەرامبەر فشاردا خۆڕاگری بەخێو دەکات.[٣]

تیۆرەکانی گەشبینی بریتین لە مۆدێلی داسەپاندن، و مۆدێلی شێوازی ڕوونکردنەوە. شێوازەکان بۆ پێوانەکردنی گەشبینی لە هەردوو سیستەمی تیۆریدا پەرەی سەندووە، وەک فۆرمە جۆراوجۆرەکانی تاقیکردنەوەی ژیان، بۆ پێناسەی ڕەسەنی گەشبینی، یان پرسیاری شێوازی تێگەیشتنی دیزاین کراوە بۆ تاقیکردنەوەی گەشبینی لە ڕووی شێوازی ڕوونکردنەوەوە.

گەشبینی وەک شێوازێکی لێکدەرەوە یان ڕوونکەرەوە دەستکاری

بەبۆچوونی سێلیگمان گەشبینی شێوازێکی لێکدانەوە یان ڕوونکەرەوەیە کە خەڵک بەکاری دەهێنن بۆ پاساودانی سەرکەوتن و شکستەکانیان. گەشبینەکان سەرکەوتنەکان بۆ فاکتەرە ناوەکی و بەردەوامەکان و بڵاوکەرەوەکان دەگێڕنەوە لە کاتێکدا شکستەکان بە هۆکاری دەرەکی و کاتی و دیاریکراو ڕادەگەیەنێ. بەپێچەوانەوە ڕەشبینەکان سەرکەوتن بۆ فاکتەرە دەرەکی و کاتی و دیاریکراوەکان دەگێڕنەوە و هاوکات شکستەکان دەدەنە فاکتەری ناوخۆیی و هەمیشەیی و چەسپاوەوە. سێلیگمان پێی وایە کە شێوازی بیرکردنەوەی ڕەشبینانە لە کۆتاییدا دەتوانێت ببێتە هۆی بێدەسەڵاتی فێربوو، لەو ماوەیەشدا مرۆڤ تووشی خەمۆکی و نەخۆشی جەستەیی و دەروونی دەبێت.[٤]

گەشبینی نەخۆشیانە یان مانیا دەستکاری

هەرچەندە گەشبینی بەرز سوودی زۆرمان بۆ دەهێنێت، بەڵام لەوانەیە ئامادەییمان کەم بکاتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە و ڕووداوەکانی ژیانی ڕاستەقینە و مانیا (بە ئینگلیزی: Mania) لە ئێمە دروست دەبێت و کاتێک هەست بە ڕەشبینی و بێدەسەڵاتی دەکەین، جۆش و خرۆشی هەڵسوکەوتمان گوزارشت لە خەمۆک دەکات و بە چاوەڕوانییەکانمان و هەموو ئەو شتانەی لە دەوروبەرمان دەیبینین خەمگین دەبین. بۆیە پێویستە گەشبینییەکی زۆر بە هەڵسەنگاندنی دروستی بارودۆخەکە یان کێشەکە هەبێت. پێویستیمان بە گەشبینی هەیە بۆ ئەوەی متمانە بە یەکتری بکەین بەڵام گەشبینییەکی زۆر لە ڕاستیەکانی ژیان دوورمان دەکاتەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Weiten, Wayne; Lloyd, Margaret (2005). Psychology Applied to Modern Life: Adjustment in the 21st Century. Belmont, CA: Thomson Wadsworth. pp. 96. ISBN 978-0534608590.
  2. ^ "Definition of optimism", Merriam-Webster, archived from the original on November 15, 2017, retrieved November 14, 2017
  3. ^ Weiten, Wayne; Lloyd, Margaret (2005). Psychology Applied to Modern Life: Adjustment in the 21st Century. Belmont, CA: Thomson Wadsworth. pp. 96. ISBN 978-0534608590.
  4. ^ Bates, Timothy C. (25 February 2015). "The glass is half full and half empty: A population-representative twin study testing if optimism and pessimism are distinct systems". The Journal of Positive Psychology. 10 (6): 533–542. doi:10.1080/17439760.2015.1015155. PMC 4637169. PMID 26561494.