گۆگوکیانگی گۆگۆریۆ

پاشا "گۆگوکیانگ"ی گۆگۆریۆ (بە هانگۆل: 고국양왕؛ بە ھانجا: 故國壤王)، لە دایکبوونی نادیارە بەڵام لە ٣٩١ی زایینیدا مردووە، ١٨ـەم فەرمانڕەوایی گۆگۆریۆـبوو، لە باکووری سێ شانشینەکەی کۆریا، ماوەی فەرمانڕەواییەتییەکەی لە نێوان ساڵانی (٣٨٤ز بۆ ٣٩١ز)ـبوو. لە ماوەی فەرمانڕەواییەتییەکەی هاوسەنگییەکی بەهێزی هەبوو لە نێو سێ شانشینەکەدا دەستی کرد بە جوڵان، گۆگۆریۆ هێرشی کردەسەر بایکجی و هاوپەیمانی بەست لەگەڵ شیللا.

پوختە و چوونەسەرتەختی پاشایەتی دەستکاری

گۆگوکیانگ کوڕی ١٦مین پاشا گۆگوکوۆنـبوو، کە لەلایەن شازادە و پاشای داهاتووی بایکجی پاشا گیۆنسوگو کوژرا لە دواترین پەلاماریان بۆ سەر قەڵای پیۆنگیانگ. هەروەها گۆگوکیانگ برا بچووکی ١٧مین پاشا سۆسریمیـبوو، وە باوکی ١٩مین پاشا گوانگیتۆی مەزنـە

گۆگوکیانگ بەرزکرایەوە بۆسەر تەختی پاشایەتی کاتێک (سۆسریم) مرد بەبێ هیچ کوڕێک (جێگرەوەیەک).

مردن دەستکاری

گۆگوکیانگ لە هەشتەمین ساڵی پاشایەتیدا لە پێنجەم مانگی ساڵی ٣٩١ زایینی و ناوی (گۆگوکیانگ)ی پاش مردنی لێنرا.

سەرچاوە دەستکاری