گووگڵ کراودسۆرس (بە ئینگلیزی: Google Crowdsource) پلاتفۆرم و بەرنامەیەکی مۆبایلە زیرەکەکانە کە لەلایەن گووگڵەوە پەرەی پێ دراوە بە ئامانجی پێشخستنی خزمەتگوزارییەکانی گووگڵ، لە ڕێگەی ڕاھێنانی ژیریی دەستکرد و ڕاستکردنەوەی ئەلگۆریتمەکان بە یارمەتیی خۆبەخشەکان. ئەم پلاتفۆرمە لە ٢٩ی ئابی ٢٠١٦ لە وێب بڵاوکرایەوە.

گووگڵ کراودسۆرس
پەڕگە:Google Crowdsource logo.svg
بەکارھێنانcrowdsourcing
دابەشکەرگووگڵ پلەی
وێبگەhttps://crowdsource.google.com/

پلاتفۆرمەکە چەند ئەرکێکی کورت لەخۆ دەگرێت کە بەکارھێنەران دەتوانن تەواویان بکەن بۆ باشترکردنی زۆرێک لە خزمەتگوزارییە جیاوازەکانی گووگڵ. ئەم ئەرکانە پێکدێت لە سەلماندنی وێنەی تاگ، ھەڵسەنگاندنی ھەستی کاردانەوە، ڕاساندنی وەرگێڕان، وەرگێڕان، و چەند ئەرکی تر. بە تەواوکردنی ئەم ئەرکانە، بەکارھێنەران داتا بۆ گوگڵ دابین دەکەن بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی وەک نەخشە، و وەرگێڕی گووگڵ و ھتد.. ، و بەکارھێنەران دەستکەوت بە دەست دەھێنن وەک بڕوانامە، و پلەیان دیاری دەکرێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری