گونیا یان ڕاستەی وەستاو[١] ئامێرێکە بە شێوەی سێگۆشە دروست دەکرێت و بۆ وێنەکێشانی گۆشەی وەستاو و ڕاستەھێڵە ئەستوونەکان و ڕاستەھێڵە ھاوبەرەکان بەکار دێت. دوو جۆر گونیا ھەن: گونیایەک پێوانەی گۆشەکانی بریتین لە ٩٠ و ٦٠ و ٣٠ پلە و ئەوەی تریان گۆشەکانی بریتین لە ٩٠ و ٤٥ و ٤٥ پلە. وشەی «گونیا» لە وشەی یونانی gonia بە واتای گۆشە وەرگیراوە.

گونیای ٤٥ پلە
گونیای ٣٠-٦٠

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ بیرکاری بۆ ھەمووان کتێبی قوتابی

سەرچاوەکان دەستکاری