گونگنای سیۆنگ ھەروەھا بە شاری گونگنای ناسراوە (بە ھانگۆل: 국내성؛ بە ھانجا: 國內城)، وە دووەم پایتەختی شانشینی کۆریای کۆن شانشینی گۆگۆریۆ بوو. ئەم شوێنە لەم ڕۆژگارەدا ئەکەوێتە جیلین (集安)، جیلین ناوچەیەکی چینـە. چێوەی دەروەی قەڵاکە پێوانە ئەکرێ بە ٢،٦٨٦ مەتر

مێژوو دەستکاری

ھەڵبژێردرا بۆ ئەوەی ببێتە پایتەخت لەلایەن دووەم فەرمانڕەوای شانشین، پاشا یوری لەماوەی ١٠ـیەم مانگی ساڵی ٣ی دوای زایین. شارەکە چەند جارێک تاڵان کرا تا ئەو ئەوکاتەی کە پاشا گوانگیتۆی مەزن بوو بە نۆزدەم فەرمانڕەوا. بە شیوەیەکی بەرچاو خاکی گۆگۆریۆی گەورەکرد ھێزێکی پتەوی دروست کرد لە باکووری ئاسیا. کاتێک پاشا گوانگیتۆ مرد لە ٤١٣ی دوای زایین، کوڕەکەی، جانگسو، تەختی پاشایەتی بۆ ئەمێنێتەوە و پایتەخت ئەگوازێتەوە بۆ پیۆنگیانگ لە ٤٢٧ز. پێش ئەوەی گۆگۆریۆ بڕوخێ، گونگنای-سیۆنگ ئەکەوێتە ژێر دەستی ھاوپەیمانی شیللا-تانگ کاتێک ژەنەڕاڵ یۆن نامسینگ، کوڕی یۆن گایسۆمۆن، شارەکەیان بەدەستەوەدا لە ٦٦٦ز. گۆگۆریۆ بەھۆی خۆبەدەستەوەدان ڕوخا لە ساڵی ٦٦٨ز کاتێک سوپای تانگ پیۆنگیانگیان گرت وە پاشا بوجانگ وە یۆن نامگیۆن بران بۆ سجن.

گالێری وێنەکان دەستکاری

سەرچاوە دەستکاری