گومرگ یان سەرانە بریتییە لە باج یان وەرگرتنی پارە یان پولی دارایی بەبیانووی پاراستن و ئاسایشی بازرگانی وکاڵا نێودەولەتییەکان کە بەشێوەی خاڵی پشکنین لەسەرسنورە نێودەولەتییەکان دادەنرێت.

خاڵێکی گومرگی میری لە شاری ئیلام (١٩٠٩).

باجی گومرگ ڕۆڵێکی کاریگەری ھەیە بەسەرئابووری ناوەخۆی وڵات، ھەروەھا ڕێگایەکە بۆ پاڵپشتیکردنی بەرھەمی ناوەخۆیی و ڕێگەگرتن لەکاری بەھەدەردانی بەروبۆمی خۆماڵی ھەر وڵاتێک، ئەم خاڵی گومرگانە دەکەونە سەر خاڵەسنورییەکانی ئاوی و ئاسمانی وشکایییەکان بەھۆی گومرگەوە دەکرێت ڕێگری لە کەلوپەلی قەدەغەکراو و بەسەرچوو بگیرێت.

لەکاتی ئێستا گومرگەکان ڕێکخراون بەیاسا جۆربەجۆرەکانی وڵاتان بەڵام ھەندیک لەیاساکان یەکخراون بەپێی ڕێککەوتن و پەیماننامەی تایبەت لەچوارچێوەی ڕێکخراوە بازرگانییە نێودەولەتییەکان وەک (ڕێکخراوی بازرگانی جیھانی و ڕێکخراوی ئالوگۆری ئازاد و ھتد)

باجی گومرگ: دەستکاری

باجی گومرگ لە ڕووی سادەوە ئەو باجەیە کە لەسەر ھاوردە و ھەناردەی کاڵاکان دەکرێت حکوومەت ئەم ئەرکە بەکاردەھێنێت بۆ بەرزکردنەوەی داھاتەکانی و پاراستنی پیشەسازییە ناوخۆیییەکان و ڕێکخستنی جووڵەی کاڵاکان.

ڕۆڵی باجی گومرگی: دەستکاری

باجی گومرگ ڕۆڵێکی کاریگەری ھەیە بەسەرئابووری ناوەخۆی وڵات، ھەروەھا ڕێگایەکە بۆ پاڵپشتیکردنی بەرھەمی ناوەخۆیی و ڕێگەگرتن لەکاری بەھەدەردانی بەروبۆمی خۆماڵی ھەر وڵاتێک، ئەم خاڵی گومرگانە دەکەونە سەر خاڵەسنورییەکانی ئاوی و ئاسمانی وشکایییەکان بەھۆی گومرگەوە دەکرێت ڕێگری لە کەلوپەلی قەدەغەکراو و بەسەرچوو بگیرێت.

مێژووی گومرگ لە کوردەواری دەستکاری

 
یەکێتی گومرگەکانی جیھانی و وڵاتانی ئەندام

خۆی گومرگ وشەیەکی ئازەری تورکی کۆنە کە بەواتای سەرانە یان پارەی کەرانە دێت کە کاتی خۆی والی و پاشا و پلەبەندییەکانی تر لەسەردەمی عوسمانییەکان لەسەر ڕێگاکان چەکداریان دادەناو ھەرکەسێک تێپەریبا سەرانەیان لێدەسەند لەشێوەی پارە یان خواردن یان جلوبەرگ جگەلە دەولەت کە خاڵی گومرگی لەسەر سنوورەکان دانابوو برێک پارەی لەو باجگر و کەسانەش وەردەگرت کەلەناوەوەی دەولەتی عوسمانی گومرگیان لەخەڵک دەسەند.

گرنگی خاڵی پشکنینی گومرگی دەستکاری

  • ڕێگەگرتن لە چوونەدەرەوە و ھاتنەناوەوەی ئەوکەلوپەلانەی کە قەدەغەکراون لەپەیرەوی ناوەخۆی وڵات.
  • دانانی بەرنامەی میری و سیاسەتەکانی لەچۆنییەتی ڕێگەگرتن و خۆدزینەوە لە باج.
  • جێبەجێکردنی ڕێنمایییەکان بەسەر کەلوپەلە گوێزراوەکان.
  • ڕێگریکردن لە فێڵ و ڕوتانەوەی ھاووڵاتیان و بازرگانان.

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری