گرێگری ھاوس

کەسایەتییەکی سەرەکیی زنجیرەی ئەمریکیی هاوس

د. گرێگری ھاوس (بە ئینگلیزی: Dr. Gregory House) کەسایەتییەکی خەیاڵییە کە لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکیی ھاوسدا دەرکەوتووە. ئەم زنجیرەیە لەلایەن نووسەر دەیڤد شۆرەوە دروست کراوە. ئەکتەری ئینگلیزی، ھیو لۆری، ڕۆڵی دکتۆر ھاوسی گێڕاوە. ھاوس سەرکردایەتی تیمێک لە پزیشکانی دۆزەرەوە دەکات. ھەروەھا ئەو بەڕێوەبەری بەشی دۆزەرەوەی پزیشکییە لە نەخۆشخانەی فێرکاریی پرینیستۆن-پلەینزبۆرۆدا، کە نەخۆشخانەیەکی خەیاڵییە لە پرینستۆنی نیوجێرسی.[١]

گرێگری ھاوس
کەسایەتی ھاوس
یەکەم دەرکەوتنزنجیرەی یەکەم، وەرزی یەکەم «ھەمووان درۆ دەکەن»
کۆتا دەرکەوتنزنجیرەی کۆتایی، وەرزی ھەشتەم «ھەمووان دەمرن»
دروستکەردەیڤد شۆر
ڕۆڵگێڕھیو لۆری
زانیاری
ناسناو(ەکان)ھاوس
جێندەرنێر
پیشەسەرۆکی پێشووی بەشی دۆزینەوەی پزیشکی
خێزانجۆن ھاوس (باوکی یاسایی، مردوو)
بلایس ھاوس (دایک)
هاوسەر(ەکان)دۆمینیکا بیتروفا
خۆشەویستستەیسی وارنەر (ھاوڕێیەکی پێشوو، پێش ڕووداوەکانی زنجیرەکە)
لیسا کادی (ھاوڕێیەکی پێشوو)
لیدیا بوم (پەیوەندییەکی ڕۆشتوو)
ئایینھیچ (بێخوایی)
پەڕەی تایبەتی لەسەر بنکە دراوی فیلمەکان لەسەر ئینتەرنێت

کەسایەتییەکە بە کینەی مرۆیی، گاڵتەچی، و نەرجسی پێناسە کراوە. ھاوس تاکە کەسایەتییەکە کە لە ھەموو ئەڵقەکانی زنجیرەکەدا دەرکەوتووە. ھەروەھا تاکە کەسایەتیی سەرەکییە کە لە ئەڵقەی یەکەم لە وەرزی شەشەمدا بە جۆرێکی بەرچاو دەرکەوتووە.

چۆنییەتیی ھەڵسوکەوت کردنی ھاوس لەگەڵ نەخۆشەکانی نائاسایییە. ئەم جۆرە ڕەفتارەی ھەموو کات لەگەڵ ھاوکارەکانیدا تووشی ناکۆکیی دەکات.[٢] بە گشتی ھاوس ھاوسۆز نییە لەگەڵ نەخۆشەکانی، ئەمەش بەپێی قسەی خۆی، دەبێتە ھۆی ئەوەی کە کاتی ببێت تا شیکردنەوەی نەخۆشییە پزیشکییەکە بکات. کەسایەتیی ھاوس بەشێکی لە کەسایەتی شێرلۆک ھۆڵمزەوە وەرگیراوە.[٣] زنجیرەکە بە شێوەیەکی سەرەکی دەربارەی ئاڵوودەبوونی ھاوس بە ڤایکۆدینە کە لەبەر سڕکردنی ئازارەکەی خووی پێداوە. ئەم ئازارە بەھۆی (إحتیشاء) لە ماسوولکە چوار سەرەکەیدا دروست بووە پێش ٥ ساڵ لە دەستپێکردنی زنجیرەکە، کە ناچاری دەکات گۆچان بەکاربھێنێت. یەکێک لە لێکچوونەکانی لەگەڵ ھۆڵمزدا، ئاڵودەبوونێتی بە ماددە ھۆشبەرەکان، کە بە شێوەیەکی ئاسایی کۆکایینی بەکار دەھێنا.[٤]

لە کاتی پەخشکردنی زنجیرەکەدا، کەسایەتییەکە چەندین بۆچوونی ئەرێنی وەرگرتووە. ھەروەھا لە چەند خشتەیەکی باشترین کەسایەتییەکاندا دەرکەوتووە.[٥][٦] تۆم شیلز لە ڕۆژنامەی واشینگتن پۆستەوە کەسایەتییەکەی بە «سەرنجڕاکێشترین کەسایەتیی چەندین ساڵی ڕابردووی سەر شاشەی تەلەڤیزیۆن» پێناسە کردووە. لۆری چەندین خەڵاتی بردەوە بۆ بەرجەستەکردنی کەسایەتییەکە. گرنگترینی ئەو خەڵاتانە بریتی بوون لە گۆڵدن گڵۆب بۆ بەشی باشترین ئەکتەر لە زنجیرە درامای تەلەڤیزیۆنیدا، خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشە بۆ بەشی باشترین ئەکتەر لە زنجیرە درامادا، خەڵاتی ساتیلایت بۆ ھەمان بەش و ھەروەھا خەڵاتەکانی ڕەخنەگرانی تەلەڤیزیۆن بۆ بەشی باشترین کاری تاکەکەسی لە بواری درامادا. لۆری شەش جار بووە بە کەندیدای وەرگرتنی خەڵاتی ئێمی بۆ بەشی باشترین ئەکتەر لە زنجیرە درامادا کە دوا جاری لە ساڵی ٢٠١١دا بوو.

مێژووی کەسی دەستکاری

ژیانی سەرەتایی دەستکاری

گرێگری ھاوس لە ١١ی حوزەیرانی ١٩٥٩ لەدایک بووە،[٧] یان ١٥ی ئایاری ١٩٥٩[٨] لە ھەر یەکێک لە جۆن و بلایس ھاوس (ئاڕ لی ئیرمی و دیدان بیکەر). باوکی وەک فڕۆکەوان خزمەتی کردووە لە ھێزی پیادەی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکان و زۆر جار لە بنکەیەکەوە بۆ یەکێکی تر دەگوازرایەوە لە کاتی منداڵیدا،[٩] وا دادەنرێ حەز و خۆشەویستی ھاوس بۆ زمانەکان لەم کاتەدا دروستبوو بێت، کاتێک کە لە ئیسپانی و پۆرتووگالی، و ژاپۆنی، و ھیندی، و مەندەرین[١٠] تێدەگات. یەکێک لەو شوێنانەی باوکییان بۆ ناردووە میسر بوو، و ھەر لەوێ ھاوس حەز بە شوێنەوارناسی و ڕاوکردنی گەنجینە دەکات، و ھەر ئەمە وای لێ دەکات پارێزگاری لە ئامێرەکانی ڕاوکردنی گەنجینە بکات بە شێوەیەکی باش.[١١] ئێستگەیەکی تر ژاپۆن بوو، لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا، کە ھەر لەوێ کاری داھاتووی ئاشکرا کرد لە کاتی سەرکەوتنی بەردەکان لەگەڵ ھاوڕێکەی، و ئەو کاتەی ئەو ڕێزەی بینی کە ھەمووان بەرامبەر دکتۆرێک لە بوراکومین ھەیانە لە کاتی چارەسەرکردنی حاڵەتەکەی ھاوڕێکەی کە ھیچ یەکێک لە دکتۆرەکانی تر نەیانزانی کە چییەتی.[١٢] ھەروەھا ھەندێک کاتی لە فلیپین بەسەر بردووە، و ھەر لەوێ نەشتەرگەرییەکی تایبەت بە ددانی بۆ ئەنجام دراوە.

ھاوس دایکی خۆشدەوێت و ڕقی لە باوکییەتی، و ھەروەھا خۆی وا پیشان دەدات کە «نیشاندەری ڕەوشتی شێتی» ھەیە و بەھۆیەوە خۆی بە دوور دەگرێت لە بینینی دایکی بەپێی توانای.[٩] جارێکیان ھاوس بۆ یەکێک لە نەخۆشەکانی چیرۆکی داپیرەی گێڕاوە کە بە توندوتیژی مامەڵەی لەگەڵ دەکرد کاتێک کە دایک و باوکی لەلای جێیان دەھێڵا.[١٣] بەڵام دواتر ئاشکرا دەبێت کە ئەو کەسەی بەخراپی مامەڵەی لەگەڵ دەکرد باوکییەتی نەک داپیری، کە یەکێک لە ڕێگاکانی سزادانی خۆ شۆردنە بە ئاوی سارد و خەوتن لە دەرەوە بە ڕووتی.[١٣] بەھۆی خراپی مامەڵەکانی جۆن ھاوسەوە، ھاوس باوەڕی نەکرد کە ئەو باوکی بایەلۆجی ئەو بێت، لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا ھاوس پێی وابوو کە ھاوڕێی بنەماڵەکەی تۆماس بێڵ باوکی ڕاستەقینەیەتی دوای سەرنجدانی ئەوەی ھەردووکیان ھەمان نیشانەیان ھەیە.[١٤] لە زنجیرەی "Birthmarks" لە وەرزی پێنجەمدا ھاوس دڵنیا دەبێتەوە کە جۆن باوکی ڕاستەقینەی نییە دوای ئەنجامدانی پشکنینی DNA.[١٤] لە زنجیرەی "Love is Blind" لە وەرزی ھەشتەم؛ و دوای ئەنجامدانی پشکنینێکی تری DNA ھاوس بەوە دەزانێت کە تۆماس بێڵیش باوکی ڕاستەقینەی ئەو نییە.[١٥] بەمەش ناسنامەی باوکی ڕاستەقینەی بە نەزانراوی دەمێنێتەوە.

ژیانی خوێندکاریی دەستکاری

 
ھاوس خوێندوویەتی لە زانکۆی جۆنز ھۆپکینز لە قۆناغی زانکۆدا.

ھاوس خوێندنی دەستپێکرد وەک خوێندکاری زانکۆ لە زانکۆی جۆنز ھۆپکینز. ھاوس ئەوەی ڕەچاوکرد کە دکتۆرا بەدەستبھێنێت لە فیزیادا، لە بواری لێکۆڵینەوەی ماددەی تاریکدا.[١٦] وەرگیرا لە قوتابخانەی پزیشکی زانکۆی جۆنز ھۆپکنز و سەرکەوتوو بوو لە کاتی خوێندنیدا، ئەمەش کاتێک کە پاڵێوراوی یەکەم بوو بۆ وەرگیران لە مایۆ کلینیک،[١٧] بەڵام قوتابییەکی تر، «فیلیپ ویپەر»، ئاشکرای کرد لە کاتی کۆپیکردنی لە تاقیکردنەوەکەدا، کە بووە ھۆی دەرکردنی لە زانکۆکە و دوورخستنەوەی لە ڕکابەرییەکە. لە ماوەی بڕیاری دەرکردنی، خوێندوویەتی لە ئەکادیمیای پزیشکی لە زانکۆی میچیگان و ھەروەھا کاری کردووە لە دوکانێکی پەرتووک، و ھەر لەوێ چاوی بە پەروەرتگاری ئیشەکەی و ھاوڕێ داھاتوویەکەی «لیسا کادی» (لیسا ئیدلستین) دەکەوێت،[١٨] دواتر ڕەتکرایەوە بەردەوامبوونی و ڕێگەی لێگیرا کە دیسانەوە بچێتەوە بۆ زانکۆی جۆنز ھۆپکنز. لە کاتی کۆنفرانسێکی پزیشکیدا لە نیو ئۆرلینز، چاوی بە ھاوڕێی داھاتووی «د. جەیمس وێڵسۆن» (ڕۆبێرت شۆن لیۆنارد) کەوت. کە لەو کاتەدا بە یەکەم جیابوونەوەیدا تێدەپەڕی، کاتێک لەبەر ئەم بارودۆخە شووشەی ئاوێنەکەی شکاند و شەڕێکی دەستپێکرد لەگەڵ کەسێکدا لە یەکێک لە یانەکاندا، ھاوس پارەی زیانەکانی دا لەگەڵ پارەی بەردانەکەی لە دەستی پۆلیس، و لەو کاتەوە پەیوەندییە کاری و کەسییەکەیان دەستی پێکرد. وە لە کۆتاییدا ھاوس بوو بە پزیشکێکی دۆزەرەوە لە دوو بواردا کە بریتیین لە: نەخۆشییەکانی گەدە و نەخۆشییەکانی گورچیلە.[١٩]

لە نەخۆشخانەی فێرکاریی پرینیستۆن پلەینزبۆرۆ دەستکاری

پێش ٦ ساڵ لە دەسپێکردنی ڕووداوەکانی زنجیرەکە، ئەو کاتەی ھاوس بەوەی زانی کە کادی بووە بە سەرۆک لە نەخۆشخانەی فێرکاریی پرینیستۆن پلەینزبۆرۆدا داوایەکی پێشکەش کرد بۆ کارکردن لەلای، و ئەویش دای مەزراند لەگەڵ ھەبوونی ناوبانگێکی خراپ لەسەری ئەمەش لەبەر زانینی بە بەھرە تاکەکەی لە بواری دۆزینەوەی پزیشکیدا، بەڵام ئەو موچەیەکی کەم وەردەگرێت بە بەراورد لەگەڵ ئەزموونە فراوانەکەی، لەگەڵ ئەوەی کە خاوەنی گروپێکی پزیشکی دۆزەرەوەیە، بەڵام ئەو لەگەڵیاندا خراپە و بە شێوەیەکی خولی دەیانگۆڕێت.

دوای ماوەیەکی کورت، ھاوس پێشنیاری وێڵسۆنی ھاوڕێی کرد کاتێک زانی کە نەخۆشخانەکە پێویستی بە پزیشکێکی بواری گرێیە بۆ سەرپەرشتیکردنی بەشی گرێی نوێ لە نەخۆشخانەکە.

کەم ئەندامبوون دەستکاری

پێش ٥ ساڵ لە دەستپێکردنی ڕووداوەکانی زنجیرەکە، لە کاتی یارییەکی گۆڵفدا، ھاوس تووشی (إحتشاء) بوو لە قاچی ڕاستیدا و پزیشکەکانی نەیانتوانی کێشەکەی بدۆزنەوە تا ماوەی ٣ ڕۆژ، بەڵام ئەو لە کۆتاییدا توانی خۆی شیکار بکات.[٢٠] ئەو خوێنەکەی بەستبووی لە چۆکیدا کە ئەمەش بووە ھۆی (إحتشاء) کە ئەمیش بووە ھۆی نەکرۆز بوونی ماسوولکە چوار سەرەکەی قاچی.[٢٠] ھاوس ھەوڵی دا جوڵەی خوێنەکەی لە ماسوولکە مردووەکەدا بگەڕێنێتەوە، کە بەمەش خۆی دەخستە ناو مەترسی تووشبوون بە شکستی ئەندامی یان ڕاوەستانی دڵ،[٢٠] وە ھەروەھا ئامادە بوو بەرگەی ئەو ئازارە زەبەلاحەی دوای نەشتەرگەرییەکەی بگرێت لە پێناو وەرگرتنەوەی توانای کۆنتڕۆڵکردنی قاچی.[٢٠]

دوای ئەوەی لە بێھۆشییەکی کیمیاییدا دانرا تا قورسترین قۆناغەکانی ئازار تێپەڕێنێت، ھەر یەک لە وارنەر (بڕیاردەری پزیشکی ھاوس) و دکتۆر کادی کە ئەو کاتە پزیشکی ھاوس بوو، ھەڵسان بە ھەڵسوکەوتکردن دژ بە ویستی ھاوس و پەنابردنە بەر چارەسەرێکی ناوەندی زیاتر پارێزراو، کە ئەویش بریتیبوو لە لابردنی ماسوولکە مردووەکە بە تەنھا.[٢٠] ئەو چارەسەرە بووە ھۆی لەدەستدانی بەشێک لە توانای کۆنتڕۆڵکردنی قاچی لەگەڵ ئازارێکی تیژی بەردەوام بۆ ھەموو ژیانی.[٢٠] ھاوس نەیتوانی لە ستەیسی خۆشبێت لەبەر ئەوەی کردی و لە کۆتاییدا جێی ھێشت.[٢٠] ھاوس ئێستا ئازارێکی بەردەوام دەکێشێت لە ئەژنۆیدا و گۆچان بەکاردێنێت بۆ یارمەتیدانی لە ڕۆشتندا و ھەموو کاتیش ڤایکۆدین بەکاردێنێت لە پێناو سڕکردنی ئازارەکەی.[٢١]

ماوەی زنجیرەکە دەستکاری

وەرزی یەکەم دەستکاری

لە سەرەتایی زنجیرەکەدا، تیمەکەی ھاوس پێک دێت لە سێ پزیشک کە بریتیین لە: «ڕۆبێرت چەیس» ئەندامێکی کۆنی تیمەکە کە ھەموو کات لەگەڵ بیر و بۆچوونەکانی ھاوسدا ھاوڕایە، «ئەلیسۆن کامیرۆن» پزیشکێکی زۆر ھاوسۆز لەگەڵ نەخۆشەکاندا، و دامەزراوی نوێ «ئێرێک فۆرمان».

دواتر، کامیرۆن ھەستێکی سۆزداری پیشانی ھاوس دەدات، بەڵام ھاوس بەلایەوە گرنگ نییە. وە شتەکان ئاڵۆز دەبێت کاتێک سەرۆکی نوێی دەستەی کارگێڕی «میلیاردێر ئێدوارد فولگەر» دێت و ھەڵسوکەوتەکانی ھاوسی بە دڵ نابێت، و دوای زنجیرەیەک بەرەنگاربوونەوە کامیرۆن دەست لە کار دەکێشێتەوە، و ھەروەھا فولگەر دەیەوێت ھاوس دەرکات لە نەخۆشخانەکە، بەڵام کادی دەوەستێت لەگەڵ ھاوسدا دژ بە فولگەر و لە کۆتاییدا ناچاری دەکەن دەستەی کارگێڕی جێ بھێڵێت.

ھاوس داوا لە کامیرۆن دەکات بگەڕێتەوە سەر کارەکەی، بەڵام ئەو داواکەی ڕەت دەکاتەوە مەگەر لەگەڵیدا بچێتە دەرەوە بۆ ژووان، و ھاوسیش ڕازیدەبێت، و پێی دەڵێت کە ئەو لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەوی بەلاوە گرنگ نییە و پێی دەڵێت کە تەنھا لەبەر ئەوەی لە ڕووی سۆزدارییەوە نا ئاسودەیە بۆیە ئەوی بەلاوە گرنگە. کامیرۆن دەگەڕێتەوە بۆ کار بێ ئەوەی باوەڕ بە قسەکەی ھاوس بکات بەڵام ئەو کاتەی ستەیسی دەردەکەوێت لە کۆتایی وەرزەکەدا کامیرۆن ھەستەکانی ھاوس دەبینێت بۆی و خودی بابەتە لە یاد دەکات.

وەرزی دووەم دەستکاری

ھاوس ڕەزامەندی دەردەبڕێت بە کارکردنی ستەیسی لە نەخۆشخانەکە وەک ڕاوێژکارێکی یاسایی لە ماوەی چارەسەرکردنی مارکی ھاوسەری، بەڵام دواتر دەست دەکات بە پیلان گێڕان بۆ بەدەست ھێنانەوەی. پیلانەکەی ھاوس سەردەگرێت، بەڵام ئەو کاتەی ستەیسی پێی دەڵێت کە مارک جێ دەھێڵێت لەبەر ئەو، ھاوس درک بەوە دەکات کە وەک پێشتر ژیانی ناخۆش دەکات، بۆیە بیرۆکەکە ڕەت دەکاتەوە و داوای لێ دەکات لەگەڵ مارک بمێنێتەوە، کە دەتوانێت بەدڵخۆشی بیھێڵێتەوە. دواتر دوای چارەسەر بوونی ھاوسەرەکەی ستەیسی نەخۆشخانەکە جێ دەھێڵێت.

ئەم ڕووداوە کاریگەری لەسەر ئازاری قاچی ھاوس دەبێت بە شێوەیەکی نەرێنی ھەر بۆیە دوای ڕۆشتنی ئازارەکەی زیاد دەکات. لە زنجیرەی کۆتاییدا شتەکان دەگات بە شوێنکی خراپ کاتێک پیاوێک بەناوی جاک مۆریاتی، کە ھاوسەری یەکێک لە نەخۆشەکانی ھاوس بووە لە ڕابوردوودا، ھەڵدەستێت بە تەقەکردن لە ھاوس لە نوسینگەکەیدا کە دەینێ بە سکی و ملییەوە. دواتر ڕوون دەبێتەوە کە پیاوەکە توڕە بووە لە ھاوس لەبەر ئەوەی بە ھاوسەرەکەی وتووە (لە کاتی چارەسەرکردنیدا) بێ ھیچ ھۆکارێکی پێویست کە ھاوسەرەکەی پەیوەندی لەگەڵ ژنێکی تردا ھەبووە، کە بووەتە ھۆی خۆکوشتنی لە دواتردا. ئەو کاتەی کە ئەندامانی تیمەکەی خەریکبوون دەیگوازنەوە بۆ ژووری حاڵەتە لەناکاوەکان، ھاوس ھۆشی دێتەوە بۆ ماوەیەکی کورت، بەڵام تەنھا کە بتوانێ داوای چارەسەر بە کیتامین بکات.

وەرزی سێیەم دەستکاری

لە سەرەتایی وەرزی سێیەمدا، دوای دوو مانگ لە پشوو لەگەڵ وەرگرتنی چارەسەری کیتامین ھاوس دەتوانێت دیسانەوە توانای ڕۆشتن و ڕاکردن بە دەست بھێنێتەوە.[٢٢] بەڵام ئازاری بەردەوام لە قاچەکانیدا دەگەڕێتەوە کە ناچاری دەکات ئازار شکێن بەکاربھێنێتەوە لەگەڵ دیسان بەکارھێنانەوەی گۆچان.[٢٣] ھاوڕێکانی وا دەزانن کە گەڕانەوەی بۆ ئەوانە تەنھا بەھۆی ڕاھاتنییەتی لەگەڵیاندا.[٢٣]

لە کاتی کارکردنی ھاوس لە کلینیکدا، چاوی بە مایکڵ تریتەر دەکەوێت، و ئەو لێکۆڵەرێکی پۆلیسە. تریتەر سەرنجی زیادەڕۆییی خواردنی ھاوس بۆ ڤایکۆدین دەدات لە کاتی کارکردندا لەگەڵ ھەڵسوکەوتەکانی لە کاتی کارکردنیدا لەگەڵ نەخۆشەکاندا. تریتەر پێی وایە پێویستە پزیشکەکان زیاتر بەرپرسیار بن لە کاتی ئەنجامدانی پزیشکیدا، بۆیە ئەوە دەخاتە سەر پشتی خۆی کە کارە یاساییە پێویستەکان ئەنجام بدات بۆ بەزاندنی ھاوس، وە بە لێکۆڵینەوە دەربارەی بابەتی ئاڵودەبوونی بە ماددە ھۆشبەرەکان دەست پێ دەکات. شتێک بە شتێک لێکۆڵینەوەکە کادی، وێڵسۆن، و تیمەکەی ھاوس دەگرێتەوە ئەمەش لە کاتێکدایە کە تریتەر ڕێگەی توند بەکار دەھێنێت بۆ بەدەستھێنانی زانیاری. ھاوس ناچار دەبێت بوەستێت لە بەکارھێنانی ڤایکۆدین لە پێناو گەیشتن بە ڕێکەوتنێک کە بتوانێت ڕێگەدانە پزیشکییەکەی بپارێزێت، بەڵام ھەڵەیەک دەکات و ھەڵدەستێت بە دزینی ئۆکسیکۆدۆن لە یەکێک لە نەخۆشە مردووەکانی وێڵسۆن لە پێناو سڕکردنی ئازارەکەی، کە ئەمەش بیانوی پێویست دەدات بە تریتەر کە ھاوس پێشکەش بە دادگا بکات. لە کاتی دانیشتنی گوێگرتن پێش دادگاییکردن، دادوەر بڕیار دەدات کە ھاوس مەترسی بۆ سەر کۆمەڵگا نییە و مامەڵەکردنی لەگەڵ ئازاری قاچیدا بەو مەترسییە نییە کە تریتەر باسی کردووە. ئەم بڕیارە دەردەچێت دوای ئەوەی کادی ھەڵدەستێت بە ساختەکردنی بەڵگەیەک لە پێناو ھێشتنەوەی ھاوس لە دەرەوەی زیندان.

لە کۆتایی وەرزەکەدا، فۆرمان بڕیار دەدات دەست لە کار کێشانەوە ڕادەست بکات چونکە خەریکە دەچێتەوە سەر ھاوس، و بە شێوەیەکی لەناکاو ھاوس ھەڵدەستێت بە دەرکردنی چەیس دوای ڕۆیشتنی فۆرمان، و کامیرۆن دەست لە کار دەکێشێتەوە بەھۆی چەیسەوە، کە بەمەش ھاوس بێ تیم دەمێنێتەوە.

وەرزی چوارەم دەستکاری

لە سەرەتایی وەرزی چوارەمدا، ھاوس ھەوڵ دەدات بێ تیمەکەی کار بکات، بەڵام دوای بەرەنگاربوونەوەی چەند کێشەیەک لە یەکێک لە حاڵەتەکاندا، کادی سوور دەبێت لەسەر دامەزراندنی تیمێک بۆ کارکردن لەگەڵیدا. ھاوس ھەڵدەستێت بە ڕێکخستنی پێشبڕکێیەک لە پێناو دیاریکردنی ئەندامانی تیمەکە لە نێوان ٤٠ پێشکەشکەر بۆ کار. دواتر ھاوس سەرسام دەبێت ئەو کاتەی دەزانێت کامیرۆن گەڕاوەتەوە بۆ نەخۆشخانەکە و کار دەکات لە بەشی حاڵەتە بەپەلەکاندا ھەروەھا چەیسش لە بەشی نەشتەرگەریدا کار دەکات. دواتر فۆرمان دەگەڕێتەوە بۆ نەخۆشخانەکە دوای دەرکردنی لە کارە نوێکەی و کادی ھاوس ناچار دەکات کە بیھێنێتەوە ناو تیمەکە؛ و لە کۆتاییدا ھاوس د. فۆرمان، د. کریس تاوب، د. لۆرنس کاتنەر، و د. رێمی ھادلی دادەمەزرێنێت. وە لە ناوەندی ئەمەدا وێڵسۆن دەچێتە پەیوەندییەکەوە لەگەڵ ئامبەر فولاکس (یەکێک لە پێشکەشکەرە پێشووەکان لە لای ھاوس). ھاوس پێی وایە پەیوەندییە نوێکەی وێڵسۆن ھاوڕێیەتییەکەی لەگەڵیدا تێک دەدات، بۆیە ھەڵدەستێت بە تاقیکردنەوەی ئامبەر چونکە گومانی لە ھەستەکانی ھەیە بەرامبەر وێڵسۆن، بەڵام دواتر دڵنیا دەبێتەوە لە ھەستەکانی بەرامبەر وێڵسۆن. لەگەڵ ئەوەشدا ھاوس بەردەوام دەبێت لە دوژمنایەتیکردنی و شەڕکردن لەگەڵی لە پێناو زیاتر کات بەسەربردن لەگەڵ وێڵسۆندا.

لە کۆتایی وەرزەکەدا، ھاوس بە ئاگا دێت دوای ڕووداوێکی ھاتووچۆ لەگەڵ ھەستێکی سوێر بەوەی کەسێک دەمرێت، و پێی وایە کەسێکی لە دانیشتوانی ناو پاسەکەی بینیوە کە نیشانەی نەخۆشییەکی مەترسیداری پیشانداوە. دواتر بیری دەکەوێتەوە کە ئامبەری لەگەڵدا بووە لە ناو پاسەکەدا و ئەو ھەستیکرد بە سوێرییەک ھی ئەوەیە ئامبەری بینیوە لە ناو پاسەکە، کە ئامانتادین دەخوات. ھاوس ئاشکرای دەکات کە ئامبەر تووشی ژەھراوی بوون بە ئامانتادین بووە کاتێک ئامانتادین لەگەڵ پڕۆتینی خوێن یەک دەگرێت، و ھەروەھا بەھۆی ڕووداوی پاسەکە جەستەی ناتوانێت شیبکاتەوە ئەمەش دەبێتە ھۆی شکستێکی ئەندامی فراوان. دواتر ھاوس بیری دەکەوێتەوە کە ئامبەر ھاتووە بۆ گواستنەوەی لە باڕەکە چونکە سەرخۆش بووە، لە باتی وێڵسۆن کە نامەکەی وەرنەگرتووە لەبەر ئەوەی لەسەر کار بووە لە نەخۆشخانە. بەڵام ئەو پێی باشتر بوو سەر پاس کەوێت لە باتی وەرگرتنی خزمەتێک لە ئەو، بەڵام ئامبەر دوای دەکەوێت بۆ گەڕاندنەوەی گۆچانەکەی کە لە باڕەکە لە یادی کردووە.

لە زنجیرەی کۆتاییدا ئامبەر لە پاڵ وێڵسۆندا دەمرێت ئەمەش دوای بە ئاگا ھێنانی بۆ ماڵئاواییکردن لێی پێش لێکردنەوەی ئامێرەکانی پاڵپشتیکردنی ژیان. بە دڵتەنگییەوە بۆ ئەوەی ڕووی داوە بۆ ئامبەر وێڵسۆن دەست دەکات بە بیرکردنەوە و گومانکردن لە پەیوەندی و ھاوڕێیەتییەکەی لەگەڵ ھاوسدا.

وەرزی پێنجەم دەستکاری

لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی پێنجەمدا وێڵسۆن بڕیار دەدات نەخۆشخانەکە و نیوجێرزی جێ بھێڵێت. بەڵام ئەو کاتەی باوکی ھاوس دەمرێت وێڵسۆن بەڵێن بە دایکی ھاوس دەدات کە دڵنیا دەبێت لە ئامادەبوونی ھاوس لە پرسەکەدا، و لە کۆتاییدا کێشەکانی نێوانیان چارەسەر دەکەن و وێڵسۆن بڕیار دەدات لە نیوجێرزی بمێنێتەوە. ھاوس دەتوانێت توانای ڕۆشتنی بەدەست بھێنێتەوە بە بێ ئازار دوای دەستکردنی بە خواردنی میسادۆن، بەڵام دواتر دەوەستێت دوای ئەوەی خەریکبوو یەکێک لە نەخۆشەکانی بمرێت لەبەر ھەست نەکردنی بە یەکێک لە نیشانەکان. ھەندێک ڕووداوی تراژیدیا ڕوودەدات دوای خۆکوشتنە لەناکاوەکەی کاتنەر. لە کۆتایی وەرزی پێنجەمدا ئاڵودەبوونی ھاوس بۆ ڤایکۆدین دەگاتە ئەو ئاستەی دەست دەکات بە خەیاڵاویبوون. دوای ئەوەی ھاوس ھەست بەوە دەکات کە ڤایکۆدین دەستی کردووە بە کۆنتڕۆڵکردنی ژیانی و دەبێتە ھۆی دروستکردنی خەیاڵاتی جیاواز، و لەبەر ئەمە دەچێتە دەروونخانەی مایفیڵد بە ویستی خۆی بۆ چارەسەر.

وەرزی شەشەم دەستکاری

لە سەرەتایی وەرزی شەشەمدا، ھاوس ھەوڵ دەدات پزیشکە دەروونییەکەی د. داریل نۆلان ڕازی بکات تا ڕێگەی پێ بدات بەردەوام بێت لە پزیشکی، بەڵام د. نۆلان ئەوە ڕەت دەکاتەوە و ھەوڵ دەدات یارمەتی بدات بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشە دەروونییەکانی لە باتی ڕاکردن لێی. بە یارمەتی د. نۆلان ھاوس ھەوڵ دەدات لایەنی جیاواز لە ژیانی ئاشکرا بکات لەگەڵ ڕێگای نوێ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئازارەکەی، ھەر بۆیە دەوەستێت لە خواردنی ئازار شکێنەکان. دوای بەسەربردنی ھەندێک کات لە دەروونخانەکە و بە یارمەتی د. نۆلان، ھاوس ھەندێک پێشەکەوتن پیشان دەدات ھەر بۆیە د. نۆلان ڕازی دەبێت دەروونخانەکە جێ بھێڵێت. ھاوس بەڕاستی بیر لە جێھێشتنی پزیشکی دەکاتەوە لە پێناو نەھێشتنی ئەو گوشارەی بەھۆی کارەوە تووشی بووە، بەڵام لە کۆتاییدا دەبینێت کە تاکە شت ئازارەکەی ناھێڵێت ئەنجامدانی پزیشکییە، دوای دۆزینەوەی یەکێک لە نەخۆشییەکانی نەخۆشێکی تیمەکەی لە ڕێگەی ئینتەرنێت (بێ ئەوەی ئەوان بزانن)، ھەر بۆیە بڕیار دەدات بگەڕێتەوە بۆ نەخۆشخانەکە.

ھاوس ھەست بەوە دەکات کە ئەو دەیەوێت لە پەیوەندیدا بێت لەگەڵ کادی، بۆیە ھەوڵ دەدات لێی نزیک ببێتەوە، بەڵام دواتر ئاشکرای دەکات کە پەیوەندی لەگەڵ لوکاس دۆگلاسدا ھەیە، لێکۆڵەرێک کە پێشتر بەکرێی گرتبوو بۆ سیخوڕیکردن بەسەر وێڵسۆنەوە. لە جوڵەیەکی بوێرانەی نائاسایی، وێڵسۆن تۆڵە لە کادی دەکاتەوە ئەو کاتەی شەڕ دەکەن لەسەر ئەو ماڵەی کادی دەیەوێت، بەھۆی فریودانی ھاوس لە جەژنی سوپاسگوزاریدا. ھاوس دەگوازێتەوە بۆ لای وێڵسۆن لە ماڵە نوێکەیاندا، بەڵام دواتر سام کار دەردەکەوێت، ھاوسەری یەکەمی وێڵسۆن، و دیسانەوە چەندین شەڕ لە نێوان ئەو و ھاوسدا ڕوودەدات. دواتر وێڵسۆن داوا لە ھاوس دەکات ماڵەکە جێ بھێڵێت لەبەر ئەوەی سام دەگوازێتەوە بۆ ئەوێ.

لە یەکێک لە دانیشتنە چارەسەرییەکان لەگەڵ د. نۆلاندا، ھاوس تێکچوونی بە گواستنەوەی سام بۆ لای وێڵسۆن دەردەبڕێت، و خۆی دەدۆزێتەوە کە دڵتەنگە بە گواستنەوەی لوکاس بۆ لای کادی، و لە کۆتایی دانیشتنەکەدا ھاوس ھەڵدەچێت و نۆلان تاوانبار دەکات بە درۆ و ھەڵخەڵەتاندن بەھۆی کاریگەر نەبوونی چارەسەرەکەی کە یەک ساڵ بەردەوام بووە، کە دەڵێت چارەسەرەکە ژیانی باشتر نەکردووە و دڵخۆشی نەکردووە لەگەڵ ئەوەی ھەموو ئەوانەی دەورووبەری دڵخۆشن بێجگە لەو.

لە زنجیرەی کۆتاییدا، ھاوس درک بەوە دەکات ھەموو بڕیارەکانی لە ڕابوردوودا، و بەتایبەتی بڕیاری ھێشتنەوەی قاچی، وای لێکردووە ببێت بە کەسێکی ھەست سارد کە گرنگی بە ئەوانەی دەورووبەری نەدات. ھاوس سەرکەوتوو دەبێت بە ڕازیکردنی نەخۆشە گیرخواردووەکەی لەژێر داڕمانێکی بینایەکدا کە قاچە گیرخواردووەکەی ببڕێتەوە، تا ھەمان ھەڵە دووبارە نەبێتەوە. بەڵام نەخۆشەکە لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە دەمرێت. ھاوس دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەکەی و ڤایکۆدینە نھێنییەکەی دەردەھێنێت کە لە دیواری گەرماوەکەیدا شاردوویەتییەوە، بەڵام کادی دەبینێتەوە لە پاڵیدا، کە پێی دەڵێت لوکاسی جێھێشتووە لەبەر ئەوەی ناتوانێت بوەستێت لە بیرکردنەوە لێی. کادی دان بە خۆشەویستییەکەی دەنێت بۆی، بەڵام ھاوس بە ئاگادارییەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکات تا بزانێت ئایا دیسانەوە خەیاڵ دەبینێت بەھۆی ڤایکۆدین؟ بۆیە کادی لێی دەپرسێت کە ئایا خواردوویەتی؟ ئەویش سەیر دەکات کە کەپسولەکە لە دەستیدایەتی، ھەر بۆیە فڕێی دەدات و دەست دەکەن بە ماچکردنی یەکتر، و لەمەوە پەیوەندییە ڕاستەقینەکەیان دەست پێ دەکات.

وەرزی حەوتەم دەستکاری

لە سەرەتایی وەرزی حەوتەمدا، ھەر یەکێک لە ھاوس و کادی ھەوڵی ئەوە دەدەن کە پەیوەندییە کاری و تایبەتییەکانیان تێکەڵ نەکەن. جارێکیان ھاوس باسی ئەوە دەکات کە پەیوەندییەکەی لەگەڵ کادیدا وای لێدەکات ببێت بە پزیشکێکی خراپ، بەڵام ئەو ھەموو کات بە دڵخۆشی مانەوە لەگەڵ کادی ھەڵدەبژێرێت لە باتی بلیمەت بوونی لە پزیشکیدا. لە ناوەڕاستی وەرزەکەدا ئەو کاتەی کادی تووشی نەخۆشی دەبێت، ھاوس دەگەڕێتەوە بۆ ڤایکۆدین وەک ڕێگایەک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ترسی لەدەستدانی، کە دەبێتە ھۆی جیابوونەوەیان. لە کۆتایی وەرزی حەوتەمدا، ھاوس ھاوسەرگیری لەگەڵ دۆمینیکا بیتروفا دەکات (ئەو پەنابەرێکی ڕووسییە)، تا یارمەتی بدات مافی مانەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەربگرێت. لە زنجیرەی پێش کۆتایی ھاوس بۆی دەردەکەوێت کە ئەو دەرمانە تاقیکارییەی کە دزی و لەسەر خۆی تاقی دەکردەوە بووەتە ھۆی دروست بوونی گرێی شێرپەنجەیی بۆ ھەموو ئەو مشکانەی تاقیگە کە لەسەریان بەکار دەھات. بۆیە ھەڵدەستێت بە گرتنی وێنەی تۆمۆگرافیای کۆمپیوتەری بۆ خۆی کە سێ گرێی شێرپەنجەیی دەدۆزێتەوە لە نزیک سەر پێستی لە قاچیدا، ھاوس دەچێتەوە ماڵەوە و مەلەوانگەی خۆ شۆردنەکەی ئامادە دەکات لە پێناو ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەک تا ئەو گرێیانە دەربھێنێت، بەڵام ئەو ناتوانێت لە نەشتەرگەرییەکە بەردەوام بێت بۆیە پەیوەندی بە کادییەوە دەکات بۆ یارمەتیدانی. لە زنجیرەی کۆتاییدا پێش دەرچوونی لە نەخۆشخانە، ھاوس ماڵی کادی تێک دەشکێنێت بە ئۆتۆمبێلەکەی دوای ئەوەی ئەو دەبینێت لەگەڵ ھاوڕێ نوێیەکەی و خێزانەکەیدا، دواتریش بۆ ماوەی سێ مانگ لە وڵات ڕادەکات.

وەرزی ھەشتەم دەستکاری

لە وەرزی ھەشتەمدا، ھاوس دەچێتە زیندان لەبەر وێرانکردنی ماڵی کادی. لەوێ ھاوس درک بەوە دەکات ویستی بۆ ڤایکۆدین خاڵی لاوازی ئەوە ئەمەش دوای ئەوەی یەکێک لە زیندانییەکان ھەڕەشەی کوشتنی لێ دەکات و ناچاری دەکات ڤایکۆدینی بۆ بدزێت. د. فۆرمان، بەڕێوبەری نوێی نەخۆشخانەی فێرکاریی پرینیستۆن پلەینزبۆرۆدا، دوای دەست لە کار کێشانەوەی کادی، توانی ببێتە خاوەنی بەردانی مەرجدار بۆ ھاوس لە بەرامبەر کارکردن لە نەخۆشخانەکە دیسانەوە. لە نزیک کۆتایی وەرزەکە ئاشکرا دەبێت کە وێڵسۆن تووشی گرێی لووی زەعتەری بووە. لە زنجیرەی کۆتاییدا ھاوس مردنی خۆی ساختە دەکات، کە بەمەش واز لە ھەلی ئەنجامدانی پزیشکی دێنێت، لە پێناو بەسەربردنی ئەو پێنج مانگەی کۆتایی لەگەڵ وێڵسۆن. ھاوس ھەڵدەستێت بە ئەنجامدانی ئەمە تا دیسانەوە نەگەڕێتەوە بۆ زیندان ئەمەش دوای ئەوەی بڕیارێک دەرچوو کە دەبێت بگەڕێتەوە زیندان ئەمەش لەبەر تێکدانی ئامێری وێنەگرتنی رێزۆنانسی موگناتیسی لە کاتی ئەنجامدانی گاڵتەیەک کە بە ھەڵە بەڕێوە چوو. زنجیرەکە تەواو دەبێت بە پیشاندانی دیمەنێکی ھاوس و وێڵسۆن لەسەر ماتۆڕسیکیلەکانیان کە بەڕێ دەکەون بۆ گەشتە درێژەکەیان بۆ لادێ.

کەسایەتی و حەزەکان دەستکاری

« دکتۆر ھاوس مەتەڵێکی نایاب و ئاژاوەچییە، ئەو دەرمانە تاڵەیە کە پێویستت پێیەتی و لەگەڵیشدا ڕێ ئەکەوێت کە پزیشکێکی بلیمەتی بەڵگە نەویستە بێت. ڕقی لەوەیە مامەڵە لەگەڵ نەخۆشەکاندا بکات و پێی خۆشە مامەڵە لەگەڵ نەخۆشییەکاندا بکات (لەگەڵ مەتەڵە پزیشکییەکان) کە پزیشکەکانی تر بە دوودڵییەکی تەواوەوە جێ دەھێڵێت »

—تۆم شیلیس، لە کاتی باسکردنی کەسایەتییەکە[٢٤]

لەگەڵ ئەوەی ھاوس پزیشکێکی بلیمەتی بەھرەمەندە، بەڵام ئەو سەیروسەمەرەیە، و باوەڕی بەوە نییە کە مرۆڤی ئاسایی باوەڕی پێیەتی وەک پەیوەندییە مرۆییەکان و دینییەکان. زۆربەی کات ھەڵسوکەوتەکانی ھاوس زیرەکی و چێژ بینینی بە بێ ھیواکردنی ئەوانی تر و گاڵتەکردن بە خاڵی لاوازییان پیشان دەدات. ھاوس لێکدانەوە بۆ پاڵنەری چیرۆکی کەسانی تر دەکات بە وردی لەگەڵ ڕێگەی شیکردنەوەی لایەنەکانی کەسایەتییەکانیان، وە شێوە و ھەڵسوکەوتەکانیان. ھاوڕێکەی ھاوس وێڵسۆن دەڵێت ھەندێ لە پزیشکەکان "گرێی مەسیحیان" ھەیە کە وا دەکات پێویستییەکی زۆریان ھەبێت بۆ "ڕزگارکردنی جیھان" بەڵام ھاوس "گرێی ڕووبیکی" ھەیە کە وا دەکات پێویستییەکی زۆری ھەبێت بۆ "شیکردنەوەی مەتەڵ".[٢٥] زۆر جار ھاوس بەپێی توانای بینینی نەخۆش دوا دەخات، بەڵام ئەو کاتەی دەیانبینێت شێوەی پزیشکی نائاسایی و چارەسەری دووبارە نەبووە پیشان دەدات لەگەڵ نەخۆشەکانیدا، و خێرا سەرسامیان دەکات بەخێرایی و ڕێکی دۆزینەوەی نەخۆشییەکەیان دوای پیشاندانی گرنگی پێ نەدان لە بەرامبەریان.[٢٣] ڕەخنەگران پێناسەی کەسایەتییەکەیان کردووە بە چەندین سیفەت و لێیان «خێرا گۆڕانی میزاج» و «دوژمنایەتی»،[٢٦] «ڕقەبەرایەتی بۆ مرۆڤایەتی»[٢٥] و «گاڵتەچی»[٢٧] و «دڵتەنگ» و «یاخیبوو»[٢٨] و «ئاژاوەچی».

لۆری کەسایەتییەکەی ھاوسی باسکردووە بە ئەوەی ئەو «ڕەتی دەکاتەوە پەیڕەوی بیر و بۆچوونەکانی ژیانی ئاسایی بکات» وە ھەموو کات چاوەڕێی ئەوە دەکات نەخۆشییەکی ناوازە بدۆزێتەوە.[٢٩][٣٠] زۆرێک لە لایەنەکانی کەسایەتی ھاوس پێچەوانەی یەکترە بە تەواوی کە ھەرگیز پێشبینی ئەمە لە پزیشکێکی ئاسایی ناکرێت.[٣١] بەرھەمھێنەری جێبەجێکار «کاتی جاکوبس» ھاوس دادەنێت بە کەسایەتییەکی ئاسایی کە ڕاھاتووە لە دڵتەنگیدا بژی.[٣٢] ھەروەھا جاکوبس ئەوەی باس کردووە کە ھەر یەکێک لە وێڵسۆن (تاکە ھاوڕێی ھاوس) و ھاوس خۆیان بە دوور دەگرن لە ھەر پەیوەندییەکی پێگەیشتوو، کە ئەمەش لەیەکتریان نزیک دەکاتەوە.[٣٣] لیۆنارد وتوویەتی کە وێڵسۆن یەکێکە لە کەمترین کەسەکان کە بە ویستی خۆی پەیوەندی لەگەڵ ھاوسدا ڕادەگرێت، لەبەر ئەمەش ئەو ئازادە لە ڕەخنەگرتن لێی.[٣٣]

لەگەڵ ئەوەی ھەڵسوکەوتەکانی ھاوس بەھۆی ئازارە بەردەوامەکەی قاچییەوەییە، بەڵام کادی و ستەیسی باسی ئەوەیان کردووە کە پێش (إحتشاء) یش ھەر وا بووە. ھاوس ڕۆژانە ڤایکۆدین بەکاردێنێت لە پێناو سڕکردنی ئازارەکەی، وەکو ئەنجامێک بۆ ئەمە دەبێتە ئاڵودەبوویەکی ھۆشبەر.[٣٤] ھاوس ڕەتی دەکاتەوە دان بەوەدا بنێت کە ئاڵودەی ھەبێت کە دەڵێت: «من کێشەیەکم نییە لە کۆنتڕۆڵکردنی ئازاردا، بەڵکو لەگەڵ ئازار ھەمە». بەڵام دوای بردنەوەی گرەوێک لەگەڵ کادی لە ڕێگەی نەخواردنی ڤایکۆدین بۆ ماوەی ھەفتەیەک، ھاوس دان بەوەدا دەنێت کە ئاڵودەیی ھەیە، بەڵام دەڵێت کە کێشە نییە چونکە کێشە بۆ کار و ژیانی دروست ناکات. لە زنجیرەی یەکی وەرزی شەشەمدا، وا دیارە ھاوس سەرکەوتووە بەسەر ئاڵودەبوونەکەی دوای چوونی بۆ دەروونخانە. لە ساڵی ٢٠٠٦ دا شۆر باسی ئەوەی کرد کە ڤایکۆدین «سوودەکەی کەم دەبێتەوە وەک ئامێرێک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئازاردا، و ئەم شتە بەردەوام دەبین لە مامەڵەکردن لەگەڵیدا و ئاشکراکردنی».[٣٥]

وەک قسەکەرێک بە چەند زمانێکی جیاواز، ھاوس قسە بە ئینگلیزی، ئیسپانی، ڕووسی،[٣٦] پۆرتووگالی،[٣٧]ھیندی و مەندەرین[٣٨] دەکات. ھاوس گوێ لە مۆسیقای جاز دەگرێت و پیانۆ دەژەنێت (وەک ھیو لۆری لە ڕاستییدا) و گرنگی دەدات بە گیتاری کارەبایی کلاسیکی. ھەروەھا یاریکردن بە یاری ڤیدیۆیی خۆشدەوێت لەگەڵ سەیرکردنی زنجیرەی ئۆپێرا سابوونییەکان، و ھاندەری فیلادلیفا فیلیز و فیلادلیفا فلایەرزە. ھاوس (وەک ھیو لۆری لە ڕاستییدا) ماتۆڕسکیل لە جۆری ھۆندا CBR1000RR یان ئۆتۆمبێلی سیدانی ئەمریکی نەناسراو لێ دەخوڕێت، ھەروەھا لەگەڵ وێڵسۆندا ئامادەی پێشبڕکێیەکانی ئۆتۆمبێلە دڕندەکان دەبێت. ھاوس بە شێوەیەکی ڕێک خزمەتگوزارییەکانی بغایا بەکاردێنێت، ھەروەھا قومارکردنی خۆشدەوێت، و ئەمەش دەردەکەوێت کاتێک ھەموو کات بەشداری لە گرەوکردن دەکات جا گەر لەگەڵ ھاوکارەکانی بێت یان لە پێشبڕکێی ئەسپسواری.[٣٩]

ھاوس بە بێباوەڕ دادەنرێت، و ھەموو کات بە ئاشکرا گاڵتە بە بیر و باوەڕی ھاوکارەکانی و نەخۆشە دینییەکانی دەکات، و پێناسەیان دەکات بە نالۆژیکی. ھاوس باوەڕی بە ڕۆژی دوایی نییە لەبەر ئەوەی پێی باشترە باوەڕی بەوە ھەبێت کە «تەنھا تاقیکردنەوە نییە»،[٢٠] بەڵام لە زنجیرەی "97 Seconds" لە وەرزی چوارەم، گرنگی پێدانێکی باشی پیشاندا دەربارەی ھەلی بوونی دوایی بۆیە ھەڵدەستێت بە کارەبا پێوەدانی خۆی لە پێناو ئاشکراکردنی، بەڵام ئەنجامەکە ڕازی ناکات و نکۆڵی لە ھەلی بوونی دوایی دەکات.[٤٠] ئەم ڕووداوە وەک نموونەیەک سەیر دەکرێت لەسەر حەزی ھاوس بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە لەسەر خودی خۆی و ھەڵسان بە ئامادەباشی پزیشکی مەترسیدار لە پێناو دۆزینەوەی ڕاستییەکان. بە درێژایی وەرزەکانی زنجیرەکە، ھاوس کاریگەری دەرمانێک بۆ چارەسەری سەرئێشەی نیوەیی تاقیدەکاتەوە لە ڕێگەی دروستکردنی سەرئێشەی نیوەیی بۆ خۆی و ھەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نیشانەکانی، دەچێتە ژێر نەشتەرگەرییەکی گواستنەوەی خوێن بۆ یارمەتیدان بۆ دۆزینەوەی شیکاری دروست، بڕێکی زیادە لە فیزۆستیگمین بەکاردێنێت لە پێناو ورژاندنی مێشکی دوای تووشبوون بە برینی گاریگەر لە سەریدا، کە دواتر دەبێتە ھۆی وەستانی دڵی لە ترپە، دواتر دەچێتە نەشتەرگەری وروژاندنی قوڵ بۆ مێشک دوای ماوەیەکی کورت. لە زنجیرەی "The Fix" ھەڵدەستێت بە دزینی دەرمانێکی تاقیکردنەوەی کە تەنھا لەسەر مشکەکان تاقیکراوەتەوە، لە پێناو ھەوڵدانی دروستکردنەوەی ماسوولکەی چۆکی تا لە ئازارەکەی ڕزگاری بێت. لە زنجیرەی دواتر، ھاوس ئاشکرای دەکات کە دەرمانە بووەتە ھۆی دروستبوونی ھەندێک گرێ، بۆیە ھەڵدەستێت بە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەک بۆ خۆی لەناو مەلەوانگەی خۆشۆردنی، بە پشت بەستن بە وێنەی تۆمۆگرافیای کۆمپیوتەری، لە کۆتاییدا ناتوانێت بەردەوام بێت لە نەشتەرگەرییەکە بۆیە لە کۆتاییدا پەیوەندی بە کادییەوە دەکات کە ئەویش دەیگەیەنێت بە نەخۆشخانە.

ھاوس چێژ دەبینێت لە گەڕان بەدوای ڕاستیدا، و ئەو دەزانێت کە ئێمە شتەکان
لە ڕوانگەی خۆمانەوە دەبینین. ئەو بە بەردەوامی ھەوڵ دەدات خۆی بەتاڵکات
لەو وروژاندنانە بۆ بەدەستھێنانی بینینێکی ئاشکرای بابەتی بۆ ئاڕاستەی شتەکان.

شۆر بۆ گۆڤاری Variety.[٤١]

ھەموو کات ھاوس وتەی «ھەمووان درۆ دەکەن» دووبارە دەکاتەوە، بەڵام لەگەڵیدا لێدوانێکی گاڵتە ھەڵدەدات کە لە کاتی وتنی ئەوەدا درۆ دەکات.[٤٢] ھاوس باوەڕ بە ڕەوشتی ھەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتی ناکات لەبەر نەبوونی ویستس لۆژیکی و سوود. د. کامیرۆن ئەوەی باسکرد لە زنجیرەی یەکەم لە وەرزی یەکەم کە «ھاوس باوەڕی بە گفتوگۆ نییە… ھەر بۆیە ئەوەی بیری لێدەکاتەوە ڕاستەوخۆ دەیڵێت».[٤٣] لە زنجیرەی چواردا لە وەرزی سێیەم "Lines in the Sand" ھاوس شیدەکاتەوە کە چۆن ئیرەیی بە نەحۆشە تووشبووەکەی بە یەکگرتن دەبات لەبەر ئەوەی کۆمەڵگا ڕێگە دەدات ئەو جوانییانە تێپەڕێنێت کە بەھۆیەوە دەناڵێنێت. لە ھەمان زنجیرەدا، وێڵسۆن ئاماژەی بۆ ئەگەری تووشبوونی ھاوس بە ھاویەکی ئاسپەرجەر کرد، کە لەگەڵ ھەندێک نیشانەدا کە لە ھاوسدا ھەیە یەک دەگرێتەوە، وەک قورسی وەرگرتنی خووە کۆمەڵایەتییەکان، گرنگی نەدان بە ڕووکەشی دەرەکی، و بەرھەڵستکەری گۆڕان؛ بەڵام دواتر ئاشکرای دەکات بۆ ھاوس کە باوەڕی پێی نییە و ئەوە تەنھا فێڵێکی ئەو بووە بۆ سەلماندنی بۆچوونی کادی دەربارەی. ھاوس بە زۆر جیاواز دادەنرێت و ھەروەھا ھیچ گرنگی بە شێوەی بینینی کەسانی تر بۆی نادات،[٤٤] ھاوس ناڕەزایی دەردەبڕێت بۆ ئەو خاوەن دەسەڵاتانەی کە ھەوڵ دەدەن کۆنتڕۆڵی ھەڵسوکەوتەکانی بکەن.[٤٥] ھەموو کات ھاوس گرنگی پێنەدان بەرامبەر ڕووکەشی دەرەکی پیشان دەدات، ئەمەش ڕوونە کاتێک ھەموو کات دەردەکەوێت بە ڕیشێکی سووک لەگەڵ جلی نا فەرمی وەک جینز، و بلووسی تی شێرت لەگەڵ پێڵاوی وەرزشی، ھەموو کات خۆی لەوە لادەدات کە چاکەتی سپی لەبەر بکات تا نەناسرێتەوە وەک پزیشکێکی نەخۆشخانەکە، بەڵکو حەز بە لەبەرکردنی چاکەتە چرچ و لۆچەکان یان چاکەتی ماتۆڕسکیلەکەی دەکات.[٢١][٤٥]

پەیوەندییەکان و ھەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتی دەستکاری

ھاوس خاوەنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی زۆر نییە، و تاکە ھاوڕێی ڕاستەقینەی د. جەیمس وێڵسۆنە.[٢٥] وێڵسۆن ھاوسی دەناسی پێش تووشبوونی بە (إحتشاء)، و ئاگای لێبوو لەو ماوەی کە تووشی پێکان و جیابوونەوەکەی بوو لە ھاوڕێکەی ئەو کاتەی "ستەیسی وارنەر". گواستنەوەی وێڵسۆن بۆ ماڵەکەی ھاوس دوای ڕووخانی ھاوسەرگیرییەکەی بە شێوەیەکی کاتی لە زنجیرەی "Sex Kills" پەنابردنێکی سۆزداری پیشان دەدات.[٤٦] لەگەڵ ئەوەی ئەوان ھەڵدەستن بە شیکردنەوە و ڕەخنەگرتن لە ھەڵسوکەوتەکانی یەکتری، بەڵام وێڵسۆن زیاتر لە جارێک کارەکەی خستووەتە مەترسییەوە بۆ پاراستنی ھاوس، وەک لابرانی لە پۆستەکەی لە وەرزی یەکەمدا وەک ھەوڵێک بۆ ڕزگارکردنی ھاوس لە دەرکردن لەلایەن ئێدوارد فولگەر، و تێکدانی ئەنجامدانی پزیشکی لەلایەن لێکۆڵەر مایکڵ تریتەر (دەیڤید مۆرس) لە کاتی لێکۆڵینەوەکردن لە بابەتی بەکارھێنانی ھاوس بۆ ھۆشبەرەکان.[٤٧][٤٨] ھاوس لە چەندین بۆنەدا دانی بەوەدا ناوە کە سوپاسگوزاری وێڵسۆنە بۆ بوونی لە پەنایدا، کە پێناسەی کردووە بە باشترین ھاوڕێی. ئەو کاتەی وێڵسۆن دەست لە کار دەکێشێتەوە و نیوجێرزی و ھاوڕێیەتییەکەی لەگەڵ ھاوسدا جێ دەھێڵێت لە وەرزی پێنجەمدا، ھاوس بە بێ ھیواییەوە ھەوڵ دەدات ھاوڕێیەتییەکەی بەدەست بێنێتەوە، ھەر بۆیە لێکۆڵەرێکی تایبەت بەکرێ دەگرێت بۆ سیخوڕیکردن بەسەریەوە.[٤٩] لە کۆتاییدا کێشەکانیان چارەسەر دەکەن لە پرسەکەی باوکی ھاوسدا لە دیمەنێکی ھاوشێوەی یەکەم دیداریان، کاتێک وێڵسۆن ھەڵدەستێت بە شکاندنی شووشە ڕەنگدارەکەی پەنجەرەی کەنیسەکە لە ڕێگەی شووشەی شەرابەکەی لە ساتێکی تووڕەییدا بەھۆی ھاوسەوە. لە زنجیرەی کۆتایی زنجیرەکە، ھاوس مردنی خۆی ساختە دەکات، لە پێناو خۆلادان لە چوون بۆ زیندان و بەسەربردنی پێنج مانگی کۆتایی لەگەڵ وێڵسۆن پێش مردنی بەھۆی شێرپەنجە.

پێش نزیکەی ١٠ ساڵ لە دەستپێکردنی زنجیرەکە، ھاوس چووە ناو پەیوەندییەوە لەگەڵ ستەیسی وارنەر (سیلا وارد)، ئەو پارێزەرێکی دەستوورییە، دوای پێکانی لە کاتی یارییەکی تۆپی ڕەنگدار لە نێوان «پزیشکەکان و پارێزەران».[١٢] ئەو کاتەی ستەیسی دەردەکەوێت لە بەشی یەکەمدا ھاوسەرگیری کردووە بە ڕێگە نیشاندەرێکی ئەکادیمی بە ناوی مارک وارنەر. لەگەڵ ئەوەی ھاوس و ستەیسی چوونە ناو پەیوەندییەکی سۆزداری کورت لە وەرزی دووەمدا، بەڵام ھاوس پەیوەندییە سۆزدارییەکەی تێک دەشکێنێت کاتێک پێی دەڵێت بگەڕێتەوە لای ھاوسەرەکەی، دوای ئەوەی ھەوڵێکی زۆریدا بۆ بەدەستھێنانەوەی.

ئیدلستین وتوویەتی کە تەنانەت لەگەڵ کەسایەتییە گاڵتەچییەکەی، بەڵام ھاوس پشت دەبەستێت بە کەسانی دەورووبەری.[٤٢] وە ھەروەھا ئەوەی باسکردووە کە ئەمە دەرکەوتووە لە چەندین بۆنەدا لە وەرزی سێیەمدا، لەو کاتەی کارەکەی لە مەترسیدا بوو لە ماوەی لێکۆڵینەوەکانی لێکۆڵەر مایکڵ تریتەر کە دەستگیری کرد بە تۆمەتی بەکارھێنانی ھۆشبەرەکان و لێخوڕین لەژێر کاریگەرییەکەی،[٥٠] و ئەو کاتە ئەندامەکانی تیمەکەی ڕەتیان کردەوە یارمەتی تریتەر بدەن. کێشەکانی ھاوس تەواو دەبێت کاتێک ئیدلستین ھەڵدەستێت بە سوێندی درۆ لە کاتی دانیشتنی گوێگرتندا. لە وەرزی پێنجەمدا پەیوەندییەکەی لەگەڵ کادیدا دەست بە کردنەوە دەکات کاتێک ئیتر ناتوانن ھەستەکانیان بشارنەوە بەرامبەر یەکتری.[٥١] لە زنجیرەی "Joy" ھەڵدەستن بە گۆڕینەوەی ماچ، کە ئەمە دوودڵییەکی سۆزداری بەردەوام لە نێوانیاندا دروست دەکات.[٥١] ئەو کاتەی نووسینگەی کادی تێکشکێنرا لەلایەن پیاوێکی چەکدارەوە لە زنجیرەی "Last Resort" کادی دەگوازێتەوە بۆ نووسینگەکەی ھاوس وەک ھەوڵێک بۆ لێک نزیک کەوتنەوە لێی، بەپێی بۆچوونی وێڵسۆن. ھەر یەکێک لەوان ھەوڵ دەدات نووسینگەی ئەوی تر تێک بدات، بەڵام لە ھەنگاوێکی نائاسایی لە ھاوسەوە، ھەڵدەستێت بە ھێنانی مێزی نووسینگە کۆنەکەی کادی لە ڕۆژانی خوێندنیدا کە ئەمە سەرسامی دەکات. کادی کاریگەر دەبێت بە سەپڕایسەکەی ھاوس، بەڵام تێک دەشکێت کاتێک دەیبینێت لەگەڵ لەشفرۆشێکدا کە ھەڵساوە بە بەکرێگرتنی، بێ ئەوەی بزانێت کە ئەو ئەوەی کردووە تەنھا لەبەر یاریکردن بە تاوب و کاتنەر. لە زنجیرەی کۆتایی لە وەرزی پێنجەمدا "Both Sides Now" بە شێوەیەکی ڕاست ئەوە پیشان دەدات کە ھاوس دەیەوێت پەیوەندییەکی ڕاستەقینەی ھەبێت لەگەڵ کادی. لە ھەمان زنجیرەدا ھاوس پێی وادەبێت کە سێکسی لەگەڵدا کردووە و بە وێڵسۆن دەڵێت لە بەیانی ڕۆژی دواتر، بەڵام دواتر ئاشکرا دەبێت کە ئەمە تەنھا خەیاڵ بووە، بەھۆی یەکێک لە کاردانەوە لاوەکییەکان بۆ ڤایکۆدین. چیرۆکی ھاوس و کادی دەگاتە لوتکە لە زنجیرەی کۆتایی لە وەرزی شەشەم "Help Me" ئەو کاتەی کادی ھەڵدەستێت بە جێھێشتنی لوکەس، بەھۆی ھەستکردنی بەوەی کە ھەموو کات ھاوسی لە ناخدا بووە،[٥٢] ھەر یەکێک لەوان ھەوڵ دەدات پەیوەندییەکی ڕاستی پێکبێنن.[٥٣] بەڵام پەیوەندییەکەیان تەواو دەبێت لە وەرزی حەوتەمدا لەبەر ئەوەی ھاوس دیسانەوە دەگەڕێتەوە بۆ ڤایکۆدین، وەکو ڕێگایەک بۆ ھەڵسوکەوتکردن لەگەڵ ھەواڵی ئەگەری تووشبوونی بە نەخۆشی.

ھەموو کات ھاوس خۆی لە شتەکان تێھەڵدەقورتێنێت، ئەو زۆربەی کات خواردنی وێڵسۆن یان پزیشکەکانی تر دەدزێت. لە زنجیرەی "You Don't Wanna Know" لە کاتی گەڕان بەدوای ھۆکاری لەرزینی د. سێرتین، ھاوس خۆی وا پیشاندا کە پارەی لە جزدانەکەی دزی بێت، و لە ھەمان زنجیرەدا تێبینییەک دەڵێت دەربارەی جۆری خوێنی ھاوس کە AB یە، واتە دەتوانێت خوێن لە ھەموو جۆرەکانی تر وەرگرێت، کە ئاماژەیە بۆ ویستی ھاوس بۆ بردنی ھەر شتێک کە بتوانێت بەدەستی بێنێت. لە زنجیرەیەکی تردا ھاوس بۆ وێڵسۆن ئاشکرای دەکات کە پارەیەکی زۆری لێ قەرز دەکرد بێ ئەوەی پێویستی بێت، ئەمەش تەنھا بۆ ئەوەی ببینێت کە لە چی خاڵێکدا وێڵسۆن داواکەی ڕەت دەکاتەوە.

پێشخستن دەستکاری

بیرۆکە دەستکاری

لە سەرەتادا وا بڕیار بوو زنجیرەکە درامایەکی پزیشکی تاوانکاری بێت، بەڵام بیرۆکەکە گۆڕدرا کاتێک نووسەرەکان تواناکانی کەسایەتی سەرەکییان ئاشکرا کرد.[٥٤] شۆر بەشێکی کەسایەتییەکەی لەسەر خۆی دروستکردووە، ئەمەش دەردەکەوێت کاتێک لە چاوپێکەوتنێکدا شۆر ئاشکرای کرد کە لە ساڵی ٢٠٠٦ لەگەڵ گۆڤاری Maclean's باسی ئەوەی کردووە کە خودی خۆی «شتێکی سوک و ساردی ھەیە لەناویدا»، و بە گشتی لەگەڵ بۆچوونەکانی ھاوسدا یەک دەگرێتەوە.[٥٥] بەشی سەرەکی لە چیرۆکی زنجیرەکە ئەوە بوو کە دەبێت کەسایەتی سەرەکی بێ توانا بێت بە شێوەیەک.[٥٦] بیرۆکەی سەرەتایی ئەوە بوو کە ھاوس کورسییەکی جوڵاو بەکاربھێنێت، کە وەرگیرابوو لە زنجیرەی پۆلیسی Ironside، بەڵام Fox بیرۆکەکەیان ڕەت کردەوە (کە دواتر تیمەکە سوپاسگوزار بوون).[٥٦] بیرۆکەی کورسییە جوڵاوەکە گۆڕدرا بۆ پەڵەیەک لەسەر ڕووخساری ھاوس، بەڵام لە کۆتاییدا بیرۆکەی قاچە بێ تواناکە ھەڵدەبژێردرێت کە ناچاری دەکات گۆچان بەکاربھێنێت.[٥٦] زۆربەی کات ھاوس گۆچانەکەی لەسەر ھەمان لای قاچە بریندارەکەیەوە بەکاردێنێت، شۆر ڕوونی کردەوە کە: «ھەندێک خەڵک ھەست بە زیاتر ئارامی دەکەن لە کاتی بەکارھێنانی گۆچان لە دەستی کۆنتڕۆڵکەر، و ئەمە شتێکی پەسەند کراوە». ھەموو ئەو فێڵانەی تایبەتە بە گۆچان و دەرکەوتووە لە زنجیرەکەدا لە دروستکردنی خودی لۆرییە.[٣٣]

 
ڕۆڵی کەسایەتی ھاوس گێڕدراوە لەلایەن ھیو لۆرییەوە.

کاسی کرانەداڵ (دروستکەری جلەکانی زنجیرەکە) ھەڵساوە بە دروستکردنی شێوەی کەسایەتییەکە بە شێوەیەک کە دیاربێت کە گرنگی بە شێوەی جلەکانی نادات.[٥٧] ئەمەش کاتێک شێوەی ھاوسی دروستکردووە بە بلوسی تی شێرت، و چاکەتی بلەیزر و پانتۆڵی جینز و گوێرەبی ڕەساسی شێوە کۆن.[٥٧] بیرۆکەی لۆری بوو کە کەسایەتییەکە پێڵاوی وەرزشی لەپێ بکات، لەبەر ئەوەی پێی وابوو کە «پیاوێک گۆچان بەکاربێنێت بۆ ڕۆشتن پێوستی بە پێڵاوێکی کردارییە»، وە لە بەشی ھەڵگرتنی جل و بەرگ لە ستۆدیۆکانی کۆمپانیای فاکس ٣٧ جووتە پێڵاو لە جۆری نایک ھەڵگیراوە Shox.[٥٧]

ھەڵبژاردنی ئەکتەر دەستکاری

ئەو کاتەی کرداری گەڕان دەستی پێکرد بۆ ئەکتەرێک بۆ بەرجەستەکردنی کەسایەتییەکە، دەیڤد شۆر دەترسا لەوەی «لە دەستی نا گونجاودا» کەسایەتی ھاوس دەربکەوێت بە شێوەیەکی ھیچ و ناخۆشەویست.[٥٨] بەرپرسەکانی تاقیکردنەوەکە دەگەڕان بەدوای کەسێک کە بتوانێت (وەک شۆر پێناسەی کردووە) «ھەڵسان بە ئەنجامدانی ئەو شتە قێزەوەنانە و لە ھەمان کاتدا بە ڕێگایەک خۆشەویست بمێنێتەوە، بێ ئەوەی ناچار بێت ئەو شتە جوانانە بکات، وەک یاریکردن لەگەڵ پشیلە». لۆری لە نامیبیا بوو بۆ تۆمارکردنی فیلمی Flight of the Phoenix کاتێک پێشنیاری ھەلی تاقیکردنەوە بۆ ڕۆڵگێڕان لە زنجیرەکەی بۆ کرا. لۆری پێشبینی گەورەی نەبوو بۆ زنجیرەکە، چونکە پێی وابوو «تەنھا چەند ھەفتەیەک پەخش دەکرێت».[٥٩] لەسەرەتادا لۆری پیلانی دانا بۆ تاقیکردنەوە بۆ ڕۆڵی جەیمس وێڵسۆن و گرێگری ھاوس، بەڵام ئەو کاتەی خوێندییەوە وێڵسۆن بریتییە لە کەسایەتییەکی قۆزی خاوەن ڕووخسارێکی جوان، بڕیاریدا تاقیکردنەوەی ڕۆڵگێڕان بۆ تەنھا ھاوس بکات. لۆری بڕیاریدا جلەکانی نەگۆڕێت، بەو جلانە بمێنێتەوە کە بۆ فیلمە لەبەری بوو، و ھەروەھا ڕیشی چاک نەکات. ھەڵساوە بە تۆمارکردنی کاسێتی تاقیکردنەوە لە گەرماوی ئوتێلەکەیدا، تاکە شوێن کە ڕووناکی پێویستی تێدا بوو، وە ھاوڕێکەی «ئەکتەر جیکۆب فارگاس» ھەڵساوە بە ئەنجامدانی کرداری تۆمارکردن.[٦٠] لە سەرەتادا لۆری پێی وابوو کە وێڵسۆن کەسایەتی سەرەکییە لە زنجیرەکەدا دوای خوێندنەوەی پێناسەیەکی کورتی کەسایەتییەکە وە نەیدەزانی کە ھاوس کەسایەتی سەرەکییە تەنھا دوای خوێندنەوەی سیناریۆی زنجیرەی یەکەم نەبێت بە تەواوی.[٦١][٦٢]

برایان سینگەر ھەستی بە بێ ھیوایی کرد دوای سەیرکردنی کاسێتی تاقیکردنەوەی ڕۆڵگێڕان بۆ زنجیرەی یەکەم و ڕەتی کردەوە زیاتر ئەکتەری بەڕیتانی ببینێت بەھۆی نەزانینیان بۆ شێوەزاری ئەمریکی بە تەواوی.[٤٤] لەگەڵ ئەوەی سینگەر کاسێتی ڕۆڵگێڕانەکەی لۆری چوواندووە بە کاسێتە ڤیدیۆییەکانی ئوسامە بن لادەن،[٦٣] بەڵام ئەو زۆر سەرسام بووە بە ڕۆڵگێڕانەکەی لۆری و ئاماژەی بۆ تواناکەی کردووە بە ئەم «ئەکتەرە ئەمریکییە» بۆ تێگەیشتنی لە جۆری کەسایەتییەکە، ئەمەش چونکە ئەو نەیدەزانی کە لۆری بەڕیتانییە.[٦٤] لەگەڵ ئەوەی لۆری زۆر جیاواز بوو لەوەی شۆر خەیاڵی بۆ کردبوو بۆ کەسایەتی ھاوس، بەڵام ئەو بە تەواوی سەرسام بوو پێی وەک سینگەر لەو کاتەی سەیری کاسێتەکەی کرد. ھەروەھا چەند ئەکتەرێکی بەناوبانگی وەک نموونە بردووە وەک دینیس لیری، ڕۆب مۆرۆ و پاتریک دیمپسی، بەڵام سینگەر، و شۆر، و دەرھێنەری جێبەجێکار پۆل ئاتاناسیۆ و کاتی جاکوبس پێیان وابوو لۆری باشترین ھەڵبژاردەیە، و لە کۆتاییدا بڕیاریاندا ڕۆڵەکەی پێ بدەن. لۆری کۆتا ئەکتەر بوو ھاتە نێوان ئەکتەرەکانی زنجیرەکە. دوای ھەڵبژاردنی لۆری بۆ ڕۆڵەکە لۆری وتی ("ران لۆریی" باوکی پزیشکە) کە ئەو ھەست بە تاوان دەکات بۆ دەستکەوتنی بڕێکی زیاتر لە پارە بۆ ئەوەی ببێتە لەبەرگیراوەیەکی ساختە لە باوکی.[٦٥] پشت بەستن بە شێوەزاری ئەمریکی قورسبوو لەسەر لۆری، ئەمەش دەردەکەوێت دوای ئەوەی دان بەوەدا دەنێت کە وتنی وشەکانی وەک (coronary artery) شتێکی کەمێک قورسە لەسەری.[٣٩]

 
دکتۆر ھاوس و ھاوڕێکەی وێڵسۆن ڕەنگدانەوەی کەسایەتی لێکۆڵەر شێرلۆک ھۆڵمز و ھاوڕێکەی دکتۆر جۆن واتسۆنن.

لێکچوونی لەگەڵ شێرلۆک ھۆڵمز دەستکاری

زۆرێک لە لێکچوونەکان دەرکەوتووە لە نێوان ھاوس و لێکۆڵەر شێرلۆک ھۆڵمز لە زنجیرەکەدا.[٦٦] شۆر ئەوەی باسکرد کە ھەموو کات لە سەرسام بووانی کەسایەتی ھۆڵمز بووە، و بینیوییەتی کە سیفەتی گرنگی نەدان بە کڕیارەکانی جیاوازە.[٦٧] لێکچوونەکان لە چەندین شتی چیرۆکی زنجیرەکەدا دیارە، وەک پشت بەستنی ھاوس بە دەروونناسی بۆ شیکردنەوەی ئەو حاڵەتانەی دێنە سەر ڕێگای، و وەرنەگرتنی ئەو حاڵەتانەی سەرنجی ڕاناکێشێت و ھەروەھا ژمارەی ماڵەکەی 221B، کە ھەمان ژمارەی ماڵی ھۆڵمزە.[٤٢][٦٨] لە لایەکی ترەوە ئەو ڤایکۆدینەی کە ھاوس دەیخوات چوێنراوە بە کۆکایین کە ھۆڵمز دەیخوات لە نێوان ماوەیەک بۆ ماوەیەک وەک ڕێگەیەک بۆ ڕابواردن، و ھەروەھا ژەنینی لەسەر ئامێرە مۆسیقییەکان (ھۆڵمز دەژەنێت لەسەر کەمان، و ھاوس دەژەنێت لەسەر گیتار، پیانۆ، ئەورگ و ھارمۆنیکا) وە ھەروەھا بەھرەی ھەر یەکێک لەوان بۆ لێکدانەوەی پاڵنەرەکانی کەسانی تر و ڕابردوویان لە ڕێگای لایەنەکانی کەسایەتییان و شێوەیان.[٦٩]

ھەر یەکێک لە ھاوس و ھۆڵمز یەک ھاوڕێی نزیکیان ھەیە، د. جۆن واتسۆن و دکتۆر جەیمس وێڵسۆن.[٧٠] شۆر ئەوەی باسکردووە کە کەسایەتی ھاوس وەرگیراوە لە د. مارک چامبەرلین، مامۆستای زانستی دەمار لە زانکۆی واشنگتن، د. جۆزێف فێڵ (مامۆستای ئارسەر کۆنان دۆیڵ، و سەرچاوەی سەرەکی بیرۆکەی دروستکردنی کەسایەتی ھۆڵمز)، کە دەیتوانی «بچێتە ناو ژووری چاوەڕوانی نەخۆشەکان و ھەموو ئەوانەی ئەوێ شیکار بکات بێ ئەوەی قسەیان لەگەڵ بکات».[٧٠] لە زنجیرەی کۆتایی لە وەرزی دووەمدا پیاوێک بەناوی جاک مۆریاتی (ناوێکی ھاوشێوە لەگەڵ ناوی ڕکابەرەکەی شێرلۆک ھۆڵمز، پڕۆفسۆر جەیمس مۆریاتی)، تەقە لە ھاوس دەکات و ڕزگاری دەبێت بێ ئەوەی دەستگیر بکرێت.[٦٩][٧١] ھەروەھا لە وەرزی پێنجەمدا، وێڵسۆن ناوی ئایرین ئادلەر بەکار دەھێنێت لە کاتی گێڕانەوەی درۆکەی دەربارەی ژنێک کە پێشتر ھاوس خۆشیویستووە لە ڕابردوودا، و ئەو ھەمان تاکە ناوی مێینەیە کە سەرنجی شێرلۆک ھۆڵمزی ڕاکێشا لەناو زنجیرە ڕۆمانەکانیدا.[٦٩]

پێشوازیکردن دەستکاری

لە کاتی پەخشکردنی زنجیرەکە کەسایەتییەکە چەندین بۆچوونی ئەرێنی وەرگرتووە، و ھەروەھا دەرکەوتووە لە چەند خشتەیەکی باشترین کەسایەتییەکان.[٥][٦] تۆم شیلس لە ڕۆژنامەی واشینگتن پۆست کەسایەتییەکەی بە «سەرنج ڕاکێشترین کەسایەتی کە لەسەر شاشەی تەلەڤیزیۆن دەرکەوتبێت لە ماوەی چەندین ساڵی ڕابوردوودا» پێناسە کردوو.[٧٢]

ھاوس دەرکەوتووە لە چەندین خشتەی باشترین کەسایەتییەکان. لە ٢٠٠٨ دا، لە ڕێزبەندی دووەمدا ھات لە ماڵپەڕی BuddyTV بۆ «سەرنج ڕاکێشترین پزیشکی سەر شاشە»، دوای دۆگ رۆس (جۆرج کلونی) لە زنجیرەی ER.[٧٣] ھاوس پلەی یەکەمی داگیرکرد لە خشتەی «باشترین ١٠ کەسایەتی لە سەدەی پێشوو» کە بڵاوکرایەوە لەلایەن ماڵپەڕی TV Overmind.[٧٤] لە حوزەیرانی ٢٠١٠ دا گۆڤاری Entertainment Weekly ھاوسی داناوە لە خشتەی «باشترین ١٠٠ کەسایەتی دوو سەدەی پێشوو»،[٧٥] و خشتەی «باشترین ٣٠ پزیشک و پەرەستار» لە ٢٠٠٩.[٧٦] ھەڵبژێردراوە وەک سەرنج ڕاکێشترین پزیشکی سەر شاشەی تەلەڤیزیۆن لە ھەڵبژاردنێکدا کە ماڵپەڕی Zap2it کردوویەتی بەمەش لەمەدا سەرکەوت بەسەر دۆگ رۆسدا،[٧٧] وە ھەروەھا فۆکس نیوز دایناوە لەناو باشترین پزیشکە نەشتەرگەرە گشتییەکان.[٧٨]

لۆری چەندین خەڵاتی بردەوە بۆ بەرجەستەکردنی کەسایەتییەکە کە گرنگترینیان: خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب بۆ بەشی باشترین ئەکتەر لە زنجیرە درامای تەلەڤیزیۆنی، خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشە بۆ بەشی باشترین ئەکتەر لە زنجیرە درامادا و خەڵاتی ساتیلایت بۆ ھەمان بەش، و ھەروەھا خەڵاتەکانی ڕەخنەگرانی تەلەڤیزیۆن بۆ بەشی باشترین کاری تاکە کەسی کە لە بواری درامادا بوو بێت. شەش جار لۆری پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی ئێمی بۆ بەشی باشترین ئەکتەر لە زنجیرە درامادا کە کۆتا جار لە ٢٠١١ بوو.[٧٩][٨٠][٨١]

کتێبەکان دەستکاری

  • Holtz, Andre (2006). The Medical Science of House, M.D. New York: Berkley Books. ISBN 978-0-425-21230-1. {{cite book}}: Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help)
  • Holtz, Andrew (2011). House M.D. vs. Reality: Fact and Fiction in the Hit Television Series. New York: Berkley Books. ISBN 978-0-425-23893-6. {{cite book}}: Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help)
  • Hockley, L. , and Gardner, L. (2010). House The Wounded Healer on Television: Jungian and Post-Jungian Reflections. Routledge. ISBN 978-0-415-47913-4.{{cite book}}: CS1 maint: multiple names: پێرستی نووسەران (link)

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ House, M.D.. Tioti.com. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٢ی ئابی ٢٠١٧.
  2. ^ «Ending Season Three With a Bang? An Interview with House Writer Lawrence Kaplow». Blog Critics. پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی)
  3. ^ «"House and Holmes parallels". Radio Times. BBC Magazines». پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی)
  4. ^ «A House, MD and Sherlock Holmes Special: Predicting House Season Five Based On the Sherlock Holmes Canon». Holmesian Derivations, A 21st century look at Sherlock Holmes. . September 13, 2008. لە ڕێکەوتی ٢٤ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە. پارامەتری نەناسراوی |ڕێکەوتی ئەرشیف= پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی); لە |ڕێکەوتی سەردان= ڕێکەوتەکە بپشکنە و دڵنیا ببەوە (یارمەتی)
  5. ^ ئ ا Davies, Hugh (تشرینی دووەم ٢٠, ٢٠٠٤). «Dr. Laurie has viewers of US TV in stitches». دیلی تەلەگراف. پارامەتری نەناسراوی |لاپەڕە= پشتگوێ خرا (یارمەتی)
  6. ^ ئ ا «There's a doctor worth watching in 'House'». تشرینی دووەم ١٦, ٢٠٠٤. پارامەتری نەناسراوی |لاپەڕە= پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی)
  7. ^ وەرزی دووەم، زنجیرەی ٢٤: "No Reason". بەپێی ئەوەی لەسەر دەستەوانەکەی مەچەکی نووسرابوو دوای ئەوەی تەقەی لێکرا.
  8. ^ وەرزی حەوتەم، زنجیرەی ٢٢: "Moving On". بەپێی ئەوەی نووسرابوو لەسەر شووشەی دەرمانەکەی.
  9. ^ ئ ا وەرزی دووەم. زنجیرەی ٥: "Daddy's Boy".
  10. ^ وەرزی ھەشت. زنجیرەی ٤: "Risky Business". زانینی بۆ ماندەرین دەرکەوت کاتێک قسەی لەگەڵ نەخۆشەکەیدا کرد.
  11. ^ وەرزی دووەم. زنجیرەی ١٥: "Clueless".
  12. ^ ئ ا وەرزی سێیەم. زنجیرەی ٧: "Son of Coma Guy".
  13. ^ ئ ا وەرزی سێیەم. زنجیرەی ١٢: "One Day, One Room".
  14. ^ ئ ا وەرزی پێنجەم. زنجیرەی چوار: "Birthmarks".
  15. ^ وەرزی ھەشتەم. زنجیرەی ١٤: "Love Is Blind".
  16. ^ وەرزی ھەشت. زنجیرەی ١: "Twenty Vicodin".
  17. ^ وەرزی دووەم. زنجیرەی ١٢: "Distractions".
  18. ^ وەرزی دووەم. زنجیرەی ٣: "Humpty Dumpty".
  19. ^ وەرزی یەکەم. زنجیرەی ٣: "Occam's Razor".
  20. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح وەرزی یەکەم. زنجیرەی ٢١: "Three Stories".
  21. ^ ئ ا وەرزی یەکەم. زنجیرەی ١: "Pilot".
  22. ^ وەرزی سێیەم. زنجیرەی ١: "meaning".
  23. ^ 'House': Watching Is the Best Medicine. واشینگتن پۆست (لە ڕێکەوتی November 16, 2004). سەردان لە ڕێکەوتی ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧.
  24. ^ ئ ا ب Burnett, Barbara (لە ڕێکەوتی October 30, 2007). Dr. Gregory House: Romantic Hero. Blogcritics. سەردان لە ڕێکەوتی ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧.
  25. ^ Goodman, Tim (November 15, 2004). «Network meddling by Fox execs starts the deathwatch for 'House'». سان فرانسیسکۆ کرۆنیکڵ. لە ڕێکەوتی ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە. پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی); لە |ڕێکەوتی سەردان= ڕێکەوتەکە بپشکنە و دڵنیا ببەوە (یارمەتی)
  26. ^ Strauss, Neil (April 5, 2007). «Dr. Feelbad». The Stage. لە ڕێکەوتی ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە. پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی); لە |ڕێکەوتی سەردان= ڕێکەوتەکە بپشکنە و دڵنیا ببەوە (یارمەتی)
  27. ^ «Top 5 Grumpy TV Doctors(amended)». The stage. November 6, 2007. لە ڕێکەوتی ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە. پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی); لە |ڕێکەوتی سەردان= ڕێکەوتەکە بپشکنە و دڵنیا ببەوە (یارمەتی)
  28. ^ Jensen, Jeff (April 6, 2007). «"Full 'House'"». ئینتەرتەینمەنت ویکڵی. لە ڕێکەوتی ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە. پارامەتری نەناسراوی |پەڕەکانی= پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی); لە |ڕێکەوتی سەردان= ڕێکەوتەکە بپشکنە و دڵنیا ببەوە (یارمەتی)
  29. ^ Winters, Rebecca (٢٠٠٥-٠٩-٠٤). «"Doctor Is in... a Bad Mood"». تایم (کۆوار). لە ڕێکەوتی ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە. پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی); لە |ڕێکەوتی سەردان= ڕێکەوتەکە بپشکنە و دڵنیا ببەوە (یارمەتی)
  30. ^ James (November 22, 2004). «Scorn is the Best». Time. ISSN 0040-781X. لە ڕێکەوتی ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە. دەقی « Medicine» پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |نووسەری2= پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی); لە |ڕێکەوتی سەردان= ڕێکەوتەکە بپشکنە و دڵنیا ببەوە (یارمەتی)
  31. ^ «Behind "Half-Wit" and Beyond: An Interview with House Executive Producer Katie Jacobs». ٢٠٠٥-٠٤-٢٣. لە ڕێکەوتی ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە. پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی); لە |ڕێکەوتی سەردان= ڕێکەوتەکە بپشکنە و دڵنیا ببەوە (یارمەتی)
  32. ^ ئ ا ب Ryan, Maureen (May 1, 2006). «"'House'-a-palooza: On Omar Epps' Emmy bid, Wilson's messed-up life and stupid cane tricks"». لە ڕێکەوتی ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە. پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی); لە |ڕێکەوتی سەردان= ڕێکەوتەکە بپشکنە و دڵنیا ببەوە (یارمەتی)
  33. ^ «Constructing House: An Interview With House, M.D. Writer Lawrence Kaplow». Blog Critics. لە ڕێکەوتی ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە. پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی); لە |ڕێکەوتی سەردان= ڕێکەوتەکە بپشکنە و دڵنیا ببەوە (یارمەتی)
  34. ^ Holston, Noel (February 22, 2006). «Doctors find little humor in TV's handling of painkillers». The Seattle Times. لە ڕێکەوتی ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە. پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی); لە |ڕێکەوتی سەردان= ڕێکەوتەکە بپشکنە و دڵنیا ببەوە (یارمەتی)
  35. ^ وەرزی حەوت، زنجیڕەی ١٧: "Fall From Grace".
  36. ^ وەرزی یەکەم، زنجیرەی ٧: "Fidelity".
  37. ^ وەرزی دووەم، زنجیرەی ١٨: "Sleeping Dogs Lie".
  38. ^ ئ ا Hochman, David (٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧). «Playboy Interview: Hugh Laurie». لە |ڕێکەوت= ڕێکەوتەکە بپشکنە و دڵنیا ببەوە (یارمەتی)
  39. ^ وەرزی چوارەم. زنجیرەی ٣: "97 Seconds".
  40. ^ Werts, Diane (January 29, 2009). «Fox's medical marvel stays on top». لە ڕێکەوتی ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە. پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی); لە |ڕێکەوتی سەردان= ڕێکەوتەکە بپشکنە و دڵنیا ببەوە (یارمەتی)
  41. ^ ئ ا ب Jeff؛ Jensen (April 6, 2007). «Full 'House'». ئینتەرتەینمەنت ویکڵی. لە ڕێکەوتی ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە. پارامەتری نەناسراوی |پەڕەکانی= پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی); لە |ڕێکەوتی سەردان= ڕێکەوتەکە بپشکنە و دڵنیا ببەوە (یارمەتی)
  42. ^ Lowry, Brian (لە ڕێکەوتی November 15, 2004). House Review. Variety. سەردان لە ڕێکەوتی ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧.
  43. ^ ئ ا «Doctor Is in... a Bad Mood». تایم (کوار). ISSN 0040-781X. لە ڕێکەوتی ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە. دەقی « periodical » پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی); لە |ڕێکەوتی سەردان= ڕێکەوتەکە بپشکنە و دڵنیا ببەوە (یارمەتی)
  44. ^ ئ ا وەرزی یەکەم، زنجیرەی ١٤: "Control".
  45. ^ «'House'-a-palooze, Part 3: Katie Jacobs». Chicago Tribune. May 1, 2006. لە ڕێکەوتی ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە. پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی); لە |ڕێکەوتی سەردان= ڕێکەوتەکە بپشکنە و دڵنیا ببەوە (یارمەتی)
  46. ^ وەرزی سێیەم، زنجیرەی ٨: "Whac-a-Mole".
  47. ^ وەرزی یەکەم، زنجیرەی ١٨: "Babies & Bathwater".
  48. ^ وەرزی پێنجەم، زنجیرەی ٢: "Not Cancer".
  49. ^ وەرزی سێیەم، زنجیرەی ٥: "Fools for Love".
  50. ^ ئ ا وەرزی پێنجەم. زنجیرەی ٦: "Joy"
  51. ^ وەرزی شەشەم، زنجیرەی ٢٢: "Help Me".
  52. ^ Michael Ausiello (لە ڕێکەوتی May 18, 2010). 'House' exclusive: Huddy fans – your time has come!. Entertainment Weekly. سەردان لە ڕێکەوتی ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧.
  53. ^ Werts, Diane (January 29, 2009). «"Fox's medical marvel stays on top"». لە ڕێکەوتی ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە. پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی); لە |ڕێکەوتی سەردان= ڕێکەوتەکە بپشکنە و دڵنیا ببەوە (یارمەتی)
  54. ^ "Q&A with 'House' creator David Shore" (لە ڕێکەوتی March 14, 2006).
  55. ^ ئ ا ب Shore, David; Jacobs, Katie (٢٠٠٦). House's Disability. The Paley Center for Media. سەردان لە ڕێکەوتی ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧.
  56. ^ ئ ا ب Hochman, David (ئازار ٥, ٢٠٠٧). «House Rules». پارامەتری نەناسراوی |پەڕەکانی= پشتگوێ خرا (یارمەتی)
  57. ^ Q&A with 'House' creator David Shore. Rogers Publishing (لە ڕێکەوتی March 14, 2006). سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧.
  58. ^ Clune, Richard (October 28, 2007). «Man about the House». لە ڕێکەوتی ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە. پارامەتری نەناسراوی |ڕێکەوت ئارشیڤ= پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |بەستەر ئارشیڤ= پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی); لە |ڕێکەوتی سەردان= ڕێکەوتەکە بپشکنە و دڵنیا ببەوە (یارمەتی)
  59. ^ Bill, Keveney (15 November 2004). «Hugh Laurie Gets Into 'House'». لە ڕێکەوتی ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە. پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی); لە |ڕێکەوتی سەردان= ڕێکەوتەکە بپشکنە و دڵنیا ببەوە (یارمەتی)
  60. ^ "Hugh Laurie Interview". Inside the Actor's Studio. Season ١٢. Episode ١٨٩. ٢٠٠٦-٠٧-٣١. BRAVO Network.
  61. ^ Cina, Mark (October 30, 2007). «House's Hugh Laurie Battling "Mild Depression"». US Weekly. لە ڕێکەوتی ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە. پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی); لە |ڕێکەوتی سەردان= ڕێکەوتەکە بپشکنە و دڵنیا ببەوە (یارمەتی)
  62. ^ Brioux, Bill (تشرینی دووەم ١٤, ٢٠٠٤). «Compelling 'House' Doctor».
  63. ^ Shore, David (٢٠٠٦). "Developing The Concept". ھولو. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧.
  64. ^ Keveney, Bill (November 16, 2004). «Hugh Laurie gets into 'House'». لە ڕێکەوتی ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە. پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی); لە |ڕێکەوتی سەردان= ڕێکەوتەکە بپشکنە و دڵنیا ببەوە (یارمەتی)
  65. ^ «Hugh Laurie and Cast Make a House Call». Academy of Television Arts & Sciences. April 17, 2006. لە ڕێکەوتی ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە. پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی); لە |ڕێکەوتی سەردان= ڕێکەوتەکە بپشکنە و دڵنیا ببەوە (یارمەتی)
  66. ^ Shore, David (لە ڕێکەوتی April 17, 2006). Developing The Concept. The Paley Center for Media. سەردان لە ڕێکەوتی ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧.
  67. ^ "Remorse". House, M.D. 2010-01-25. No. 12, season 6.
  68. ^ ئ ا ب You can't have House without a Holmes (لە ڕێکەوتی October 31, 2006). سەردان لە ڕێکەوتی ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧.
  69. ^ ئ ا House and Holmes parallels ٥٧. BBC Magazines (لە ڕێکەوتی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦).[بەستەری مردوو]
  70. ^ TV Review: House Season Finale – "No Reason" (لە ڕێکەوتی May 24, 2006). سەردان لە ڕێکەوتی ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧.
  71. ^ Shales, Tom (November 16, 2004). «'House': Watching Is the Best Medicine». لە ڕێکەوتی ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە. پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی); لە |ڕێکەوتی سەردان= ڕێکەوتەکە بپشکنە و دڵنیا ببەوە (یارمەتی)
  72. ^ Diaz, Glen L. (لە ڕێکەوتی August 11, 2008). Move over Clooney, 'House' is Here.
  73. ^ TV Overmind (July 1, 2010). «The Top 10 TV Characters of the Decade». لە ڕێکەوتی ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە. پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی); لە |ڕێکەوتی سەردان= ڕێکەوتەکە بپشکنە و دڵنیا ببەوە (یارمەتی)
  74. ^ Adam B. Vary (لە ڕێکەوتی June 1, 2010). The 100 Greatest Characters of the Last 20 Years: Here's our full list!. Time Inc.. سەردان لە ڕێکەوتی ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧.
  75. ^ «=House, Hugh Laurie | Paging Dr. Feelgood: 30 Great TV Doctors and Nurses – Photo 3 of 28». Time Inc. June 15, 2009. لە ڕێکەوتی ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە. پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی); لە |ڕێکەوتی سەردان= ڕێکەوتەکە بپشکنە و دڵنیا ببەوە (یارمەتی)
  76. ^ Carina Adly MacKenzie. [=http://www.zap2it.com/news/pictures/zap-tv-most-crushworthy-awards-pics,0,2089692.photogallery?index=22 =TV's Most Crushworthy Doctor (Male)]. سەردان لە ڕێکەوتی ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧.
  77. ^ «The Best TV Doctors For Surgeon General». ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١١. لە ڕێکەوتی ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە. پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی); لە |ڕێکەوتی سەردان=،|ڕێکەوت= ڕێکەوتەکە بپشکنە و دڵنیا ببەوە (یارمەتی)
  78. ^ 60th Primetime Emmy Awards (لە ڕێکەوتی July 17, 2008). سەردان لە ڕێکەوتی ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧.
  79. ^ 59th Primetime Emmy Awards. سەردان لە ڕێکەوتی ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧.
  80. ^ 61st Primetime Emmy Awards (لە ڕێکەوتی July 16, 2009). سەردان لە ڕێکەوتی ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری