گالێن یان جالینوس (١٢٩ - ١٩٩ یان ٢١٧ زایینی) کە زۆرجار بە گالێنی پرێگامۆنی ناوی لێ دەبرێت، فەیلەسووف و پزیشکی بەناوبانگی یۆنانییە. ڕوانگەیکانی ئەو زیاتر لە هەزار ساڵ هەر ڕوانگەی زاڵ بەسەر بواری پزیشکی لە ئەوروپا بوو. (گالێن) خەڵکی "'پرێگامۆن"'ی یۆنان یان هەمان "'برگامای ئێستای تورکیا"' بوو. ناوبراو یەکێک بووە لەو هەشتپزیشکە بێ وێنانەی سەردەمی خۆیانبوون لە (یۆنانی کۆن)داوەک (ئۆسقلبیوس ، غورس ، مینس ، برمانیدس ، ئەفلاتون ، ئۆسلبیوسی دووەم ، بوقرات ، جالینوس.ئەوەی لای خەڵکی و زانایان ئاشکرایە، ئەوەیە کە "گالێن" هەشتەمین و دوواهەمین گەورە پزیشک کە هیچ کەسێک نەیتوانیوە لە بنەمای زانستی شان لە شانی ئەو بدات. گالێن لە هێندێک لە نوسراوەکانیدا دەڵێت

گالێن
«باوکم پەیتا پەیتا فێری ئەندازیاری و ژمێریاری و بیرکاری دەکردم، کەتەمەنم گەیشتە پازدە ساڵی، ناردمی بۆ فێربوونی (مەنتیق)، چونکە دەیەویست فێری فەلیەفەم ببم، بەڵام خەوی بینی کەمن ڕەوانەی بواری پزیشکی بکات و هەر ئەوە وای لێکرد لەبواری پزیشکیدا پێم بخوێنێت، ئەوکات تەمەنم حەڤدە ساڵ بوو.»

لە دایکبوونی گالێن (جالینوس) (۹٥) ساڵ دوای مەسیح بوو، واتا دوای هاتنی حەزرەتی مەسیح. جالینوس بیرمەندێکی فەیلەسوف و سروشت ناسێکی سەردەمەکەی خۆی بووە.وە سەردەمی ئیمپراتۆری ڕۆمدا لەسەردەمی "نرۆن قەیسەری شەشەم"ی ڕۆمدا دەژیا و کاری دەکرد و بە ھۆی کارەکانیەوە زۆر ناسراو بوو، کریگەری گالێن ھەتا ماوەی ھەزار ساڵ لە سەر پزیشکی وڵاتانی ڕۆژاوا ھەر مابوو. لەتەمەنی (٤۲) ساڵیدا زۆۆر شارەزابوو و زانستی (بوقرات)ی زیندوو کردەوە و باسێکی سەبارەت بەکتێبە (لەناوچوەکان)ی نوسی. باوکی ئەندازیارێک بوو کەلە سەردەمی خۆیدا زۆر بێ وێنە بووە. لە تەمەنی ۸۸ ساڵی لە ڕۆمەوە بەرەو (بیت المقدس) بەڕێ کەوت و گەیشتە (سیسیل) و هەرلەوێ گیانی لەدەست داوە. دەوترێت گلێن (جالینۆس) نزیکەی (٤۰۰) کتێبی نوسیوەو کە بەشێک لەوان لە ئاگرکەوتنەوەی (پرستگەی ئاشتی)دا لەناو چوون.

[١] گالێن بە باوکی توێکاری (ئاناتۆمی) دەناسرێت.[٢][٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ http://www.britannica.com/eb/topic-223895/Galen-of-Pergamum
  2. ^ http://cmg.bbaw.de/epubl/online/editionencmg_05.html
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 10ی Decemberی 2007. Retrieved 6ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.