کەین (زۆرانباز)

زۆرانباز


گڵێن تۆماس جەیکبز (بە ئینگلیزی: Glen Thomas Jacobs؛ لەدایکبووی ٢٦ی نیسانی ١٩٦٧) زۆرانباز، ئەکتەر، نووسەر، بازرگان و سیاسەتمەندارێکی ئەمریکییە. وەک کۆماریخوازێک، سەرۆکی شارەوانیی شارستانی نۆکس، تێنیسە.[١] پیشەکەی کاری زۆرانبازییە، جاکۆبز ئیمزای لەگەڵ WWE کرد، لەو شوێنەدا بەناوی «کەین» ناسراوە. لە ساڵی ١٩٩٢ دەستی بە کاری زۆرانبازی سەربەخۆ کرد، وەک (زۆرانبازی دووکەڵی چیا SMW)، ھەروەھا زۆرانبازی بە کۆمەڵ لە وڵاتە یەکگرتووەکان دەکات (USWA)، دواتر بۆ «زۆرانبازی فیدراڵی جیھانی WWF) دەچێت، لە ساڵی ١٩٩٥ بۆ WWE ڕۆیشت.[٢] جاکۆبز بە کەسایەتییەکی جۆراوجۆر تا ساڵی ١٩٩٧ یاری دەکرد، وەک کەین. نیوە برا گەنجەکەی ئەندەرتایکەر، زۆرجار بەیەکەوەن، لەوەیە دوژمنیش بن یان تیم بن.

کەین

لەدایکبوون٢٦ی نیسانی ١٩٦٧
تۆریجۆن دی ئەردۆز، ئیسپانیا
نەتەوەمەسیح
ناوەکانی ترگلێن، کەین، بروزێر ماستینۆ، کریستماس، دیزڵ، قیامەت، مایک ئانابۆمب
پیشەزۆرانباز
چالاکبوون(١٩٩٥ - ٢٠١٧)
باڵا٢٬١٣ مەتر
ئایینمەسیحی
ھاوسەرکریستاڵ مەوریسا گۆینز
مناڵ(ەکان)٢

کەین یەکەمجار لە تەوەری «سەردەمی بار» لە ساڵی ١٩٩٩ بۆ ٢٠٠٠ دەردەکەوێت، کەسێک بەناوی «کوڕە پۆستەر» دەبەزێنێت.[٣] لەناو WWE، سێ پاڵەوانێتی جیھانی ھەیە، وەک «پاڵەوانێتی WWF»، «پاڵەوانێتی ECW)، «پاڵەوانێتی کێشی قورسی جیھانی»، ھەروەھا دوازدە پاڵەوانێتی تیم تاگی جیھانی ھەیە، وەک «پاڵەوانێتی تیم تاگی جیھانی»، «پاڵەوانێتی تیم تاگی WCW»، «پاڵەوانێتی تیم تاگی WWE»، لەگەڵ چەند پاڵەوانێتییەکی جۆراوجۆر بردۆتەوە ھەروەھا دوو پاڵەوانێتی کیشوەرکانی بردۆتەوە ، براوەی جانتای نمایشی «پارەکە لە بانکەکە»ەیە ، ھەروەھا سێیەمین پیاوە لە WWE کە شەقی مەزن دەدات. لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩ پشتێنی ٢٤/٧ لە ژێر کارێکتەری کەین بردەوە،[٤] ھەروەھا زۆرانبازی پێشوو ریک فلایەر باسی کەینی کرد، وتی کەین باشترینی جیھانە.[٥][٦]

ژیانی تایبەتی دەستکاری

کەین (جاکۆبز) لە ٢٦ی نیسانی ١٩٦٧ لە شارۆچکەی تۆریجۆن لەدایک بووە،[٧][٨][٩] بەڵام لە سانت لویس، میسوری گەورەبووە ، لە قوتابخانەی ئامادەیی «بۆڵینگی سەوز» لە میسوری خوێندوێتی ، جاکۆبز بڕوانامەی ئینگلیزی لە زانکۆی باکوری خۆرھەڵاتی میسوری بەدەست ھێنا، ئێستا ئەو زانکۆیە بە زانکۆی دەوڵەتی ترومان دەناسێنردرێت، لەو شوێنەدا تۆپی پێ و باسکەی یاری دەکرد.[١٠] جاکۆبز بەزۆری ئەڵمانیە و ھەندێک ئینگلیزی و ھۆڵەندیە. جاکۆبز لە ٢٣ی ئابی ١٩٩٥ ھاوسەرگیری لەگەڵ «کریستاڵ مەوریسا گۆینز» کردووە، بەیەکەوە دوو کچیان ھەیە.[١١] جاکۆبز لە دەرەوەی کاری زۆرانبازی کردن، کاری جۆراوجۆر بۆ دابینکردن دەکات،[١٢][١٣] ھەروەھا ژنەکەی خۆی کریستاڵ بریکاری کۆمپانیای «ئەلستەیت»تە.[١٤]

کارکردنی زۆرانبازی دەستکاری

جاکۆبز لە سەرەتادا بە پاشا ئانگس ناسراوبوو، کاتێک یەکەمجار لە سانت لویس، میسوری دەرکەوت، لەگەڵ CSWA لە ساڵی ١٩٩٢. پاشان جاکۆبز بۆ باشوور گواسترایەوە، بۆ زۆرانبازی قیامەت، ھەروەھا جاکۆبز لە «کۆمەڵەی زۆرانبازی وڵاتە یەکگرتووەکان USWA» دەردەکەوێت، وەک بۆمبێک لە «زۆرانبازی دووکەڵی چیا SMW» دەرکەوت، ھەر لەو شوێنەدا لە پاڵەوانێتی تیم تاگی SMW لەگەڵ ″ئەلسنۆ″ لە تیمێکن بەناوی «دووانە جوڵەکە». لەوکاتەی جاکۆبز لە USWA بوو، پاڵەوانێتی کێشی قورسیشی دەکرد. لە ساڵی ١٩٩٥ جاکۆبز بۆ یەکەم جار لە «زۆرانبازی فیدراڵی جیھانی WWF» دەرکەوت، کە بەشێکە لە WWE، وەک مایک ئانابۆمب لەنمایشی هەفتانەی Raw، ڕینۆ ڕینگز دەبەزێنێت، بەدرێژایی مانگی ئاب لەژێر ناوی ئانابۆمب بە کەم کەمە زۆرانبازی دەکرد.

میدیاکانی دیکە دەستکاری

جاکۆبز یەکەمجار کە لەفیلمێک لەژێرناوی «جاکۆبز شەوباش» بەرھەمھێنانی لەلایەن ستۆدیۆکانی WWE بوو، لە فیلمی «ببینە خراپ نییە» لە ١٩ی ئایاری ٢٠٠٦ بڵاوکرایەوە.[١٥] ھەروەھا لە فیلمێکی تردا بەناوی «ماکگروبەر» ڕووخساری دەرکەوتووە، شان بەشانی زۆرانبازەکانی WWE وەک مۆنتێل فۆنتافیوس پۆرتەر، کریس جێریکۆ، کاڵی مەزن، مارک ھێنری، بیگ شۆ. ھەروەھا ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی «ببینە خراپ نییە ٢» دەبینێت، کە لە ئابی ٢٠١٣ ڕاگەیانرا،[١٦] لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ بڵاوکرایەوە.[١٧] کەین بەتایبەتی لەسەر WWE لە ئەڵقەی (بێھێزترین پەیوەندی) لە ئازاری ٢٠٠٢ دەرکەوت. ھەروەھا لە زنجیرەی «سمۆڵڤیل» لە ئەڵقەی «شەڕ» وەک تیتان ڕۆڵی دەبینی، شان بەشانی زۆرانبازی پێشووی WWE ئاشلی ماسارۆ، ئەڵقەکە لە ٢٢ی ئازاری ٢٠٠٧ پەخشکرا. کەسایەتی کەین لە بەشی چواردە لە کتێبی ھەزەلی «ئەندەرتایکەر» پیشاندرا، لەلایەن Chaos! Comics لە ساڵی ١٩٩٩ بەرھەمھێنراوە، کەسایەتییەکە یەکجار قسەی کرد، لە فیلمی Undertaker Halloween Special. کتێبەکە لەلایەن مایکڵ شیپیتا نوسرا، بەھەمان شێوەی ڕەسەنەکە کەسایەتی کەین درێژەی پێدەدرێ لە ناونیشانی Journey into Darkness: An Unauthorized History of Kane، ئەمەیان لە ساڵی ٢٠٠٥ بڵاوکرایەوە. ھەروەھا کەین لە یاری ڤیدۆی WWE 2K19 دەرکەوتووە.

فیلمۆگرافی دەستکاری

فیلم

ساڵ ناونیشان ڕۆڵ
٢٠٠٦ ببینە خراپ نییە جاکۆب شەو باش
٢٠١٠ ماکگروبەر تانکەر لوتز
٢٠١٤ سکۆبی دو نھێنی شێتی زۆرانبازی خۆی
ببینە خراپ نییە ٢ جاکۆب شەو باش
٢٠١٦ ژماردنی خوارەوە ئەفسەر کرۆنین

تەلەڤیزیۆن

ساڵ ناونیشان رۆڵ تێبینی
٢٠٠٧ سمۆڵڤیل تیتان ئەڵقەی: "شەڕ"

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Fiorvanti, Tim (August 2, 2018). "Glenn Jacobs, aka Kane of WWE, takes home Knox County mayoral race". ESPN. Retrieved August 5, 2018.
  2. ^ Andrew Ravens (April 13, 2017). "Kane Talks About The Undertaker's Impact On His Career, Their Story Being WWE's Greatest Ever, More". eWrestlingNews.com (بە ئینگلیزی). Retrieved February 29, 2020.
  3. ^ Stephen Kelly, Adam (December 1, 2014). "'Stone Cold' Says So: Steve Austin on Vince McMahon, the WWE and Hulk Hogan". Rolling Stone. Retrieved August 20, 2016. ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Kane wins WWE 24/7 title - but loses it back to 16-time champion R-Truth". Sky Sports (بە ئینگلیزی). Retrieved September 17, 2019.
  5. ^ Beck, Greg. "Exclusive: Ric Flair on Charlotte vs. Ronda Rousey, Shawn Michaels, Bobby Heenan, staying relevant, and more". Wrestling News. Archived from the original on July 25, 2015. ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "Big Show". Steve Austin's Broken Skull Sessions. February 23, 2020. 70 minutes in. WWE Network.
  7. ^ "Kane". Canoe.com. Québecor Média. Retrieved December 5, 2007. ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
  8. ^ "IGN: Kane (WWE) Biography". IGN. Archived from the original on September 26, 2008. Retrieved May 19, 2008. ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ Oliver, Greg (2007). The Pro Wrestling Hall of Fame: The Heels. ECW Press. p. 228. ISBN 978-1-55022-759-8.
  10. ^ "12 Things You Didn't Know About WWE Giant Kane". CBS Denver. November 13, 2014. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٥ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ "WWE Superstar "Kane" Mulls Run at Mayor's Seat". WGRZ. Retrieved February 5, 2018.
  12. ^ Martin, Adam (March 16, 2014). "WWE star opens up insurance company in Tennessee". wrestleview.com. Retrieved July 5, 2014.
  13. ^ "About Us". Jacobs Agency. Archived from the original on July 14, 2014. ١٤ی تەممووزی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ Donofrio, Craig (July 17, 2015). "Chokeslam! WWE's Kane Tells Us Why He's Selling His Tennessee Estate". Realtor.com. Retrieved July 17, 2015.
  15. ^ Oliver, Greg (2007). The Pro Wrestling Hall of Fame: The Heels. ECW Press. p. 227. ISBN 978-1-55022-759-8.
  16. ^ Graser, Marc (August 6, 2013). "WWE Studios, Lionsgate Scare Up 'See No Evil' Sequel". Variety. Retrieved September 3, 2013.
  17. ^ "See No Evil 2 Trailer and Release Details". Daily Dead. July 25, 2014.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری