کاترین ئێلیز بلانشێت ناسراو بە کێیت بلانشێت (لە دایک بووی ١٤ی ئایاری ١٩٦٩) خانمەکتەری سینەما و شانۆی ئوسترالیە.[١][٢] ئەو بە درێژایی تەمەنی ھونەری دا توانی سەرنجی زۆرێک لە ڕەخنەگران بۆلای خۆی ڕاکێشێ و ھەروەھا خەڵاتگەلێکی زۆر بباتەوە لەوانە: دوو جار خەڵاتی ئۆسکار، سێ جار خەڵاتی ئەنجومەنی ئەکتەرانی فیلم، سێ جار گۆڵدن گڵۆب و ھەروەھا سێ جار خەڵاتی خەڵاتەکانی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی.


بلانشێت لە ترۆپفێست ئۆپێنس، ٢٠١٣
لەدایکبوون
کاترین ئێلیس بڵانشێت

(١٩٦٩-٠٥-١٤) ١٤ی ئایاری ١٩٦٩ (تەمەن ٥٤ ساڵ)
شارۆمەندێتیئوسترالی
خوێندنگەئینیستیتۆی نیشتیمانی ھونەرە دراماتیکەکان
زانکۆی مێلبۆرن
پیشە
  • خانمەئەکتەر
  • دەرھێنەری تیاتر
چالاکبوون١٩٨٩ تاکوو ئێستا
ھاوسەرئەندریو ئەپتن (ھاوسەرگیری ١٩٩٧)
مناڵ(ەکان)٤

کەیت لە ساڵی ١٩٩٦، لە کورتە فیلمێک بەناوی پارکلاندز (Parklands) دەرکەوت. لە ساڵی دواتر، واتە لە ساڵی ١٩٩٧ لە یەکەم فیلمی درێژدا بەناوی ڕێگای بەھەشت دەرکەوت. دواتر بە نواندنی لە فیلمی ئێلیزابێت و ڕۆڵگێرانی ئێلیزابێتی یەکەم توانی ئاوازەی جیھانی بەدەست بێنێت، ھەر بەھۆی فیلمەکەوە خەڵاتی گۆڵدن گلۆب و بافتای وەرگرت، ھەروەھا یەکەم پاڵێوراوبوونی لەکۆی حەوت پاڵێوراوبوونی خەڵاتی ئۆسکار بەدەستھێنا. لە ساڵی ٢٠١٤، لە فیلمی ئەڤیەیتەر دەرکەوت، بەھۆی بەشداریکردنییەوە خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت وەرگرت. لە ساڵی ٢٠١٣، بەشداریکرد لە فیلمی جاسمینی شین، ئەم فیلمە لە چەشنی کۆمێدی-درامییە و لە دەرھێنانی وودی ئاڵنە، بەھۆی فیلمەکەوە کەیت خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەر پێدرا.[٣][٤]

لە ساڵی ٢٠٠١ و ٢٠١٧، لەلایەن حکوومەتی ئوسترالیا خەڵاتی مێدالیای ڕێزلێنانی پێدرا لەمەڕ کارەکانی.[٥] کەیت لە ساڵی ٢٠٠٧، لەلایەن گۆڤاری تایم وەک یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیھان ناوی ھات.[٦] لە ساڵی ٢٠١٨، ئەو بەیەکێک لە گرانترین خانمە ئەکتەرەکانی جیھان دانرا.[٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Cate Blanchett | Biography, Movies, & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 9 December 2020.
  2. ^ France, Lisa Respers (3 September 2020). "Cate Blanchett says she's an 'actor not an actress'". CNN.com. Retrieved 22 January 2021.
  3. ^ "Cate Blanchett Wins Best Actress Oscar for 'Blue Jasmine'". The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). 2014-03-02. Retrieved 2021-02-17.
  4. ^ "Oscar winner Cate Blanchett takes stage at Rome Film Festival – Xinhua | English.news.cn". www.xinhuanet.com. Retrieved 2021-02-17. ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Queen's Birthday 2017 Honours: The full list". The Sydney Morning Herald. 12 June 2017. Archived from the original on 14 June 2017. Retrieved 11 June 2017.
  6. ^ Corliss, Richard (3 May 2007). "Cate Blanchett – The 2007 TIME 100". Time. Archived from the original on 6 December 2013. Retrieved 1 April 2012.
  7. ^ Robehmed, Natalie (16 August 2018). "The World's Highest-Paid Actresses 2018: Scarlett Johansson Steals The Spotlight With $40.5 Million". Forbes. Archived from the original on 29 December 2018. Retrieved 29 December 2018.