کەڤەر ڤێرژن (بە ئینگلیزی: Cover version) گۆرانییەکە کە دووبارە تۆماردەکرێتەوە یاخوو دەگووترێتەوە لەلایەن گۆرانیبێژێکی دیکە ئەمەش دوای ئەوەی پێشتر کەسێکی دیکە ھەمان بەرھەمی تۆمارکردووە. کەڤەر ڤێرژن ھەندێکجار جیاوازە لەچاو بەرھەمە ڕەسەنەکە.[١]

جیمی هەندریکس کاتێک گۆرانی "All Along the Watchtower" بەشێوەی کەڤەر ڤێرژن گووتەوە لەچاو گۆرانییە ئۆریجیناڵەکەی بۆب دیلەن ناوبانگی زیاتر دەرکەوت

زۆرێک لەگۆرانییەکان لەدوای دەرچوونی کەڤەر ڤێرژن ناسراوی زیاترییان پەیدادەکەن نموونەش جیمی ھەندریکس کاتێک گۆرانی "All Along the Watchtower" بەشێوەی کەڤەر ڤێرژن گووتەوە لەچاو گۆرانییە ئۆریجیناڵەکەی بۆب دیلەن ناوبانگی زیاتر دەرکەوت.

لە کوردیدا، گۆرانییەکانی ئازیز بەھارە و لەپاش مەرگم لەلایەن چەندین گۆرانیبێژەوە بەشێوەی کەڤەر ڤێرژن وتراوەتەوە.[٢][٣]

ژێدەر دەستکاری