پۆتانەکان: 12°40′N 43°30′E / 12.667°N 43.500°E / 12.667; 43.500


کەنداوی عەدەن کەنداوێکە لە باشووری یەمەن کە لە باشووری خۆێ دا لەگەڵ سۆماڵیا و لە ڕۆژاوای دا لەگەڵ جیبوتی دا جیرانە. ھەروەھا دیسان لە ڕۆژاوای دا دیسان لەگەڵ باب ئەلمەندەب و دەریای سوور و لە لای ڕۆژھەڵاتییەوە لەگەڵ ئۆقیانووسی ھیند پەیوەندی ھەیە بەشێک لەم ئۆقیانووسە ھەژمار دەکرێ.

ھەڵکەوتەی کەنداوی عەدەن لە ئۆقیانووسی ھیند.

لە کەنارەکانی باکووری ئەم کەنداوەدا وڵاتی یەمەن و شاری بەناوبانگی عەدەن ھەڵکەوتووە کە لە چەندین سەدە بەر لە ئێستاوە گەورەترین و پڕ جموجۆڵترین شاری یەمەن ھەژمار کراوە و ئێستاکەش لە دوای سەنعا ی پایتەختی ئەم وڵاتە گرینگ ترین شاری یەمەنە. ناوی ئەم کەنداوە لە شاری عەدەن وەرگیراوە.


چەتە دەریاییەکان دەستکاری

کەنداوی عەدەن ناوچەیەکی بەناوبانگە بەوەی کە چەتەی زۆری دەریایی تێدایە و ئەمەش سەفەری دەریایی بەو ناوچەیە دا ئەستەم کردووە.

سەرچاوەکان دەستکاری