کەنداوی خامبات

کەنداوێکە لە هیند

پۆتانەکان: 21°30′N 72°30′E / 21.500°N 72.500°E / 21.500; 72.500

کەنداوی خامبات، کەنداوی کامبھات ێان کەنداوی کامبای، بەشێکی تەنکاوی ئاوەکانی دەریای عەرەبە کە لە کەنارەکانی ڕۆژاوای ھیند لە نێوان گۆجەرات و کاتیاوار دا ھەڵکەوتووە. زارکی ئەم کەنداوە ترامپێت شێوەیە و لە نێوان ھەردوو شاری دیو و دامان دا ھەڵکەوتووە و پانییەکی نزێک بە ١٩٠ کیلۆمەتری ھەیە، بەڵام لە دوای وێ پانییەکەی زۆر کەم دەبێتەوە و دەگاتە تەنیا ٢٤ کیلۆمەتر، شاری خامبات لە سەر ئەم ەنداوە دا ھەڵکەوتووە.[١]

کەنداوی خامبات لە باشووری ڕۆژھەڵاتی نیمچەدوورگەی کاتیاوار
ھەڵکەوتەی کەنداوی خامبات لە چاو ویلایەتی گۆجەرات

چەندین ڕووبار دەڕژێنە کەنداوی خامبات، لەوانە ڕووباری سابارماتی، ڕووباری ماھی، نارمادا و تاپتی.[٢] ئەم کەنداوە بەھۆی ھەڵکەوتنی لە ڕێی با وەرزییەکانی باشووری ڕۆژاوا ێەکێک لە بەرزترین ناوچەکانی ھەڵچوون و داچوونی ئاو ھەیە کە بریتیە لە ١٢ مەتر. گردەکانی نێو ئاوەکە و خیز و خۆڵی کەنارەکانی کەنداوی خامبات کاری کەشتیوانی زۆر ئەستەم کردووە. ھەروەھا گشت بەندەرەکانی ئەم کەنداوە بە ھۆی ھەڵچوون و داچوونەکانی ئاو لافاوەکانەوە تووشی گرفتی پیس بوون بە لیتە ھاتوون.

بەندەری کۆنی باروچ لە ھیند و بەندەری سورات کە ێەکەمین پەیوەندییەکانی ئەورووپی و ھیندییەکان لەوێوە سەریھەڵدا لە ڕۆژھەڵاتی کەنداوی خامبات دانە.

بندر قدیمی باروچ هند و بندر سورات که نخستین ارتباطات تجاری اروپائیان با هندوستان از اینجا شکل گرفت در شرق خلیج خامبات قرار دارند.[٣]

بەندەرەکانی ئەم ناوچەیە گرینگی ناوچەییان ھەیە و دۆزینەوە و دەرھێنانی نەوت لە کەنداوی خامبات بووەتە ھۆی بووژانەوەی ناوچەکە.


سەرچاوەکان دەستکاری